ئه‌رێ پیوکه‌ی میدیا ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه یان سیخوریه...
Sunday, 28/03/2010, 12:00
شازی په‌یامنێرتان له‌ئه‌ڵمانیا وه‌ک سۆپه‌رمان به‌رداوه‌ته ناو ئه‌و 16 هه‌رێمه‌ی ئه‌م ووڵاته مه‌زنه‌وه، له‌شه‌وێکا هه‌م له لایبزیکه و هه‌م له هامبۆرگه هه‌مان شه‌ویش ئاماده‌یه له سیمنارێکی به‌رلیندا و له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ش چه‌ند سه‌عاتێکه مه‌سته !
ئه‌مه مه‌گه‌ر موشه‌که ئێرانیه‌که‌ی شه‌هاب 1 و 2 بێت ئه‌م جه‌رخ و فه‌له‌که بکات.
ئه‌م عورفه تازه‌یه‌ی ڕۆژنامه وانییه ، ئه‌وا ووتمان ئه‌وه ئه‌و له ڕۆژنامه‌ی هاوکاری وجه‌ریده‌ت وئه‌لسه‌وره‌ی جاران ، که‌کۆن ئه‌ندام بوو له‌حیزب القائیدا فێر بووه ، ئه‌ی ئایا ئێوه‌ی ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌که‌ی ینک هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه بۆتان که په‌یامنێره‌که‌تان ئێوه‌و خۆی هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ؟
به‌ڵێ تازه ناتوانن خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنن به‌ڵام هیچ نه‌بێت خۆتان ئه‌وه‌نه گێل مه‌که‌ن ، ئاخر کێ هه‌یه نه‌زانێت ئه‌م زمان نه‌زانه ئاماده‌نییه ته‌نانه‌ت پاره‌ی بلیتی پاس و مێترۆی ناو شاره‌که‌بدات ، داخۆ چۆن ئه‌م هه‌موو مه‌سه‌ره‌فه‌و جۆن پێ ڕائه‌گات سۆپرمان ئاسا له‌یه‌کشه‌ودا، ئاماده‌ی زیاتر له‌چه‌ند ئاهه‌نگێک ببێت و وێنه بگرێت وته‌قریر بنوسێت ووووو.
ئه‌زانم ئێمه‌و ئێوه‌ش ده‌زانین که‌ئه‌م کابرایه شه‌هاب 1 یان 2 ی ساروخی ئێرانی نیه ، به‌ڵکوشه‌هابێکی نۆرماله ، ئه‌مه حه‌به‌ر به‌شیه‌کانتان به‌ته‌له‌فوون بۆی حونجه ئه‌که‌ن وئه‌میش خشت ئه‌ینوسێت، ئێمه خۆمان فێری نوسینی وۆردمان کرد، ئه‌وه گرنگ نیه هه‌موو ده‌یزانین، ده با به‌س بێت ئێوه‌ش پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته له‌م که‌سانه‌دا به‌ناوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رف بکه‌ن .
قوربه‌سه‌ر بودجه‌که‌مان ، ئاوا چه‌ند ملیارێک دیار نامێنێت، ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی پاره....
ئه‌ی په‌یامنێره تاسه‌وه‌که‌ی باشور‌و باکورو هه‌موو لایه‌کی ئه‌ڵمانیا، تۆش بنێشتی سه‌رکرده‌که‌ت ئه‌جویته‌وه ، خۆت ناوێریت ده‌رکه‌ویت ، به‌ده‌ست مێ ینه‌یه‌کدا وه‌ڵام ئه‌نێریت ودیسان وه‌ک مامه‌ت به‌وه‌ڕه‌ی سه‌گ ناوت بردووین !
خۆت ئه‌زانیت ماهییه‌تی تۆ چه‌نده ، ئه‌وه‌نده به‌سه که‌بێزمان نایه‌ت ناوت بخه‌ینه ڕسته‌یه‌کی نوسراوی سایتی کوردستان پۆسته‌وه نه‌بادا بۆگه‌نت ڕووی سایته‌که‌مان گڵاو بکات.
کورد ووته‌نی دار هه‌ڵگره سه‌گی دز دیاره، هه‌رزوو خۆت ناسییه‌وه وبێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سایته ڕه‌نگینه به‌ناوت پۆخڵ بکه‌ین ئه‌فعاله‌کانی خۆت ناسییه‌وه‌و زوو که‌وتیته هه‌له‌که سه‌ما.
ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که‌گۆیا وێنه‌و ناو‌و داتا‌و ده‌نگی زۆربه مانت له‌لایه که‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م په‌یامنێرو هه‌م سیخوریت کۆتکردونه‌ته‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌که‌ت هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سعودی کۆنه دوژمن و براگه‌وره‌ی ئێستاتانه، ئاخر ئه‌م شه‌کره له‌وه‌وه فێربوویت .
ووتوته ئه‌وکه‌سانه‌ی قسه‌م پێ ئه‌ڵێن و شتم له‌سه‌ر ئه‌نوسن ، شه‌رته له‌ئه‌ڵمانیا به‌ده‌رکردنیان به‌م.
ئه‌وه مه‌سعود بارزانیش ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی کرد ئه‌وه‌ی شتێک بکات به‌دڵیان نه‌بێت، له‌کوردستان ده‌ری ده‌که‌ن ، جه‌نابیشت وا ئه‌ڵمانیامان لێ حه‌رام ئه‌که‌یت .... ئه‌ی چاره؟
ئه‌رێ به‌ڕاست ئێوه خۆتان لێ نه‌بووبێت به به‌ڕبه شاگگگگگڕ!
وابزانن هه‌موو شتێک هه‌رئه‌بێت به‌که‌یفی خۆتان بێت وتوانای هه‌موو شتێکتان هه‌یه، ئه‌زانی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆ و ئه‌وانه‌ی وه‌ک تۆ چی باشه ؟
سه‌ری لووت ،،،،نه‌و ئه‌وه کۆنه خۆت سه‌ری لوتت کوتراوه خاڵی کۆنی پێوه‌یه !
ڕیسوا ، نه ئه‌وه‌یش هه‌ر بۆت کۆنه ،خۆت ڕیسوایت، به‌وه‌ی له‌ڕووت نایه‌ت بێیته ناو خه‌ڵکه‌وه،
ئا خه‌ڵک ، ئه‌مه‌یان تازه‌یه ، بائه‌و خه‌ڵکه بڕیار بدات که پۆخڵێکی وه‌ک تۆ له‌کوێ دا‌نیشێت ، ئینسانی پیس و به‌د جێگه‌ی شوێنی پیس و به‌ده که‌واته شوێنه‌که‌ت شیاوه له‌ناو ده‌زگایه‌کی به‌دناو دایت، چونکه هه‌موو هاوکێشه‌کان وایان ده‌رخستووه که‌ئێوه‌و مانان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وه‌ک ده‌زگایه‌کی سیخوڕی به‌کارده‌هێنن ، یان ئه‌مه‌شیان گه‌وره‌کانتان ئاگای لێنیه؟
ئیله‌ل لیقاو ڕه‌فیقققققققققققق.
/ نۆرنبێرگ
[email protected] 28.03.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست