ئاهەنگەكەی لقی 2ی (پ د ك) و هونەرمەند (حازم بوندیانی) ئاهەنگەكانی سەدام حوسێن و كورەكانی هێنایەوە یادم
Saturday, 03/04/2010, 12:00
سەدام حوسێن و كوڕەكانی هەر لەسەرەتای دروست بونیانەوە نەخوشییەكی درێژخایەنیان هەبوو ئەوەش ئەوەبوو كە بەردەوام حەزیان دەكرد خەڵكی بەشان و باڵیاندا گۆرانی بڵێت و وەسفیان بكات، هەر ئەوەش وای كرد ببنە دڕندە ترین مرۆڤ
پاش ئەو ەی ێەدام و كورەكانی عێراقیان جێ هێشت و چونە ناو زەوییەوە وام دەزانی ئەو شتە دوو بارە نابێتەوە، بەڵام مەخابن لە ئاهەنگەكەی لقی (2)ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو سیناریۆیە دوو بارە بووەوە.
حازم بوندیانی بەناو هونەرمەند چەند گۆرانییەكی پێشكەش كرد سەرتاپای گۆرانییەكانی تەنها ماستاو كردن و باس كردنی گەورەیی بەرزانی و كورو كوڕەزاو برازای بارزانی بوون
من لەلای خۆمەوە كە ئەو كۆرانیی دەوت من شەرم دای دەگرتم دەموت تۆ بڵیی مرۆڤێك هەبێت بگاتە ئەو پەڕی سوكایەتی كردن بەخۆی و ماستاو كردن بۆ خەڵكانی تر.
من ناڵێم بارزانی و بنەماڵەی بارزانی هیچیان نەكردووەو، ناڵێم شۆڕشیان نەكردووە، بەڵام كاتێك ئەو ئاهەنگەم بینی حەزم بە مردنی خۆم دەكرد چونكە ئەو كاتانەم دەهاتەوە یان كە دیان وت (سەدام حوسێن خودا بیپارێزێت) یەكسەر تەلەفزیۆنمان دەكوژاندەوە ، بەڵام مەخابن ئیستا ئێمەی كورد ئەو كارە دوو بارە دەكەینەوە
بۆیە من لەكۆتاییدا دەڵێم شورەییە بۆ ئەو هونەرمەندەی كە هونەرەكەی دەفرۆشێت ، شورەییە بۆ ئەو كوردانەی كە سیناریۆكانی بنەماڵەی سەدام حوسێن دوو بارە دەكەنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست