" عسی ان تکرهوا شیئا فهو خیر لکم " .....ئەم دەقە قورعانیە ڕێک لەگەل ئەم بارو دۆخە نوێیەی ئابوری هەرێمی تێکەوتوە ( بە بێ شەڕی داعش ) ئەگونجێ .. " شەڕی داعش بەڵایەکی گەورەیە یەخەی هەرێمی گرتوە ، دڕەنگ یا زو ئەبێ کۆتایی بێ " .. بەڵام ئەم دۆخە ئابوریەی پێی ئەڵێن : دۆخێکی ناهەمواری ئابوری و گران بونی...
لە هەمو ئەم وشکاییەی سەر زەوی ، شوێنێکی بۆ خەوی تۆ تیا نەبو .. لە شەپۆلێکا نوستی .. هەمو ئەم وڵاتانەی ڕۆژهەڵات ، شوێنێکی گەمەیان پێ نەدای .. بۆ ( کانادا ) ئەچوی لەوێ گەمە بکەیت .. مەچۆ بەهەشتەوە ، داعشی لێیە ، شمشێرێک ئەدەن لە گەردنت ، دوبارە ئەتکوژنەوە .....
کاتێ یاسای ( هاوڕەگەز بازی ) لە ئەمریکا پەسەند کرا ، ئۆباما لە وتارێک دا پیرۆزبایی لە (هۆمۆ) و (هەتیوبازەکان) ی وڵاتەکەی کرد ... ( ئەو دو وشەیە بە پێی کلتوری ئێمە ) ...سەرنج بەین کۆمەڵگای ڕۆژاوا چەند جیاوازە لە کۆمەڵگای ئێمە .. لە سیاسەتیش دا بەو شێوەیە جیاوازین .. ئەو سیستەمە سیاسیەی لەوێ وڵات بەڕێوە...
گەنجان خوێندنیان تەواو کرد .. بڕوانامەی زانکۆ یا پەیمانگایان وەرگرت .. دوای ئەوە ئەبێ چی بکەن ؟ .. بێگومان ئەیانەوێ خەوی چەند ساڵەیان وەدی بێنن .. دامەزرێن و ببنە کارمەند و موچە وەرگرن .. ئەو کاتە خێزان دروست ئەکەن و سەربەخۆیی وەرئەگرن و ئەبنە خاوەن ماڵ و منداڵ .. ئەمە پێی ئەڵێن سونەتی ژیان...
میشیل فۆکۆ لە چاوپێکەوتنێکی ، لەگەڵ ڕۆژنامەی ( لبراسیۆن ) ی فەرەنسی دا ، ئەڵێ : " ئێمە دەبێ خۆمان لەو دوڕێگایە رزگار بکەین ، هەردوکیان بە بن بەستمان ئەگەیەنن : یا لایەنگری کەسێک دەبین ، یا دژی دەبین .. نابێ لە بیرمان بچێت : دەتوانین لە بەرامبەر حکومەت دا هەڵوێستێکمان...
هەمو ئەزانین ڕژێمی پێشوی عێراق و سەرکردە دکتاتۆرەکەی ، تاوانی گەورەیان بەرامبەر گەلی عێراق بە گشتی و میللەتی کورد بە تایبەتی ئەنجام دا .. هەمو ئازادیەک لە خەڵک زەوت کرابو ، جەنگە یەک لە دوای یەکە دۆڕاوەکانی ، کارێکی بە گەلی عێراق کرد ، سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی نەکردبێ .. جگە لەو تاوانانەی...
لەوەی باس کرا دەرئەکەوێ ئەخلاقی دولانە ، وەک ئەڵێن ، پەیوەندی بە مکیاڤللی یەوە نیە .. ئەم تێزە لە نیوەی دوەمی سەدەی حەڤدەوە لە ئەنجامی گفت و گۆی نێوان لایەنگران و دژانی (ڕیشیلیۆ ) هاتە فەرهەنگی فەلسەفەی سیاسیەوە .. مکیاڤللی ستایشی دەسەڵاتی ڕۆمای کۆنی ئەکرد .. لای ئەو سیاسەتی ئەخلاقی...
ئەرستۆ پشت بەو بەڵگەیە ئەبەستێ ، کە ئەخلاقی مرۆڤ مگلق و نەگۆڕە ، بەڵام ئەخلاقی هاوڵاتی بە پێی کات ، شوێن و جۆری سیستمی دەوڵەت ئەگۆڕێت ...لە کۆمەڵگایەکی سیاسی دروست دا ، مەرج نیە هەمو تاکێک بە ئەخلاق بێت ..وەک وڵاتانی رۆژاوا ، چەند سیستمێکی دامەزراوەیی و سەروەری یاسای هەیە ..تاکی زۆر بەدڕەوشتیشی...
باس لەوە ئەکرێ ئایا حکومەت تاوانبارە ، هاوڵاتی سەرپێچی یاسا بکات ؟ ، یا هاوڵاتی خۆی ؟! ...لێکۆڵینەوەی زۆر و باسی فراوان لەم بارەوە کراوە ..(کانت) باوەڕی وایە : هاوڵاتی خۆی بۆهەست بە جوانی کردن ڕێزی یاسا ئەگرێت ..واتە ئەخلاقی تاک ، سیستم دروست ئەکات ...ئەم بۆ چونە ناتوانێ سیستمێکی بەڕێوەبردن...
لەم ڕۆژانەدا زۆر باس لە بارەی مافی ئافرەت و یەکسانی ئافرەت و پیاو لە ئارادایە ...بە گشتی دو جۆر بۆچون هەیە ..لایەنێک باوەڕی بە یەکسانی ئافرەت و پیاو نیە ..لە کۆمەڵگای پیاو سالاری دا ، پیاو ئەبێ باڵا دەست بێ .. ئافرەت ژێر دەستەی پیاو بێت .. لایەنێکی تر باوەڕی بە یەکسانی تەواوی ئافرەت و پیاو هەیە ..لای...
شارستانیەتی ڕۆژاوا لە زانست و تەکنەلۆژیادا دەوڵەمەندە ، بەڵام لە روی ڕۆحی و مرۆڤایەتیەوە هەژارە - کۆلن وڵسن وەک لە بەشی یەکەم دا باسمان کرد ، سەرکوت کردن لە ڕۆژهەڵات و رۆژاوا بەردەوامە ، هەریەک بە شێوەیەک ..لە ڕۆژاوا بە جل و بەرگێکی سەردەمەوە ..بە جۆرێک لەگەڵ بناغەی ڕێکخراوی کۆمەڵ دا بگونجێت ...ئەم...
لە وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ، ئەڵێن مرۆڤ نرخی هەیە .. ڕاستە ، بەڵام سەرمایە نرخی زیاترە ...مرۆڤ ئامێری بەرهەمهێنانی سەرمایەیە ..لە ڕۆژگارانی زودا بە جۆرەها شێوە هەوڵی گەوجاندنی مرۆڤ دراوە ..بە پێی قۆناغە مێژوییەکان ..لە جیهانی سەرمایەداریش دا گەوجاندنی مرۆڤ بە شێوەیەکی مۆدێڕن بەڕێوە ئەچێ .. لەم جیهانەدا پاڵەوان...
چەن پیاوێ بوین ..دوای نانی ئێوارە ..(.دڵمان زۆر خۆش بو ..کراوە بوین)..یەکێک لەوان هاوڕێی کۆنم بو وتی : ئەڵێی چی، بە پێ بە شەقامەکەدا سەرکەوین ..یەکسەر چوینە دەرەوە ..بە ژێر درەختە تازە سەوز بوەکانا ، بە وردی هەنگاومان ئەنا.. هەوایەکی پاک.. ئەستێرە بە ئاسمانەوە ئەدرەوشایەوە ...جگە لەو هەستە ئارامەی...
لادێكان بۆ ئاوەدان نابنەوە ؟!!..لەم بارەوە چەندەها بۆچون هەیە , ناتوانین یەك یەك باسی هەمو بۆچونەكان بكەین ..حكومەتی هەرێمیش هەوڵی داوە یاریدەدەر بێت لە ئاوەدانكردنەوەی لادێكان دا ..ئەویش بە گەلێك رێگا : پێدانی ئوتومبیلی پیكاب ی دەبڵ كابینە بە گوند نشینەكان...
ئەبیستین.. هەندێك كەس گلەیی لە بەختی كورد ئەكات .. بۆ كورد وەك میللەتانی تر دەوڵەتی نیە ؟!!..بۆ بە درێژایی مێژو لە هیچ سەردەمێك دا بۆ ماوەیەكی كەمیش , كیانێكی سەربەخۆی نەبوە ؟!!..ڕاستە ناو بەناو لەم لا و لەو لا ...ئیمارەت و میرنشینی بچوكیان هەبوە ..بەڵام ئەمە لە ئاست میللەتانی تردا زۆر كەمە ...ئەبینین...