نۆزدە ئافرەتی یەزیدی
Monday, 13/06/2016, 9:51
خۆ ئاگر، ابراهیمی خەلیلی نەسوتان ، چۆن توانی ئێوە بسوتێنێ ؟!
هتلەر فەرمانی بە فەرماندەی سوپاکەی دا ، پاریس بسوتێنێ .. نەیتوانی ... دڵی نەهات ئەو هەمو جوانی و مێژوە دەرخواردی ئاگر بات ، بۆ ئێوە لە پاریس جوانتر نین ؟ وا داعش ئەتانسوتێنێ...
خۆ ئێوە بوختانتان بۆ عائشە نەکرد ... بۆ ئەتان سوتێنن ؟! ...
ئێوە شمشێرتان نەکرد بە سنگی ئیمامی علی دا . .. بۆ ئەتان سوتێنن ...
خۆ ئێوە کراسەکەی عوسمانی کوڕی عفان تان بە خوێنی خۆی سور نەکرد .. بۆ ئەتان سوتێنن ؟! ..
ئێوە سەری ئیمام حسەین و یاوەرانیتان نەپەڕان لە کەربەلا ... سەرەکانیانتان نەبرد بە دیاری بۆ یەزید لە شام ...
ئێوە سەیدە زەینەب و کچەکانی ئالی بەیتتان ، بە سەبایا نەگرت و نەتان بردن بۆ خەلیفە لە دیمەشق ، بۆ ئەتان سوتێنن ...
خۆ ئێوە مەدینەی منەوەرەتان سێ ڕۆژ مباح نەکرد بۆ لەشکرەکەی یەزید ی کوڕی معاویە .. سێ ڕۆژ چیان ویست لە مەدینە کردیان .. کوشتن ، تاڵان کردن ، دەسدرێژی بۆ سەر ئافرەتان .. بۆ ئەتان سوتێنن ؟! ...
بۆ ئێوە بون زانای ئیسلام (عبداللە ابن المقفع ) تان لە سەردەمی خەلیفە ( ابو جعفری منسور) بە فەرمانی والی بەسرە ، بە زیندویی دەست و قاچ بڕی و فڕێتان دایە ناو ئاگرەوە؟! .. . تا بە بەرچاوی خۆیەوە بسوتێن .. وا ئەتان سوتێنن ..
بۆ ئێوە بون (منسوری حلاج ) بە زیندویی چوار پەلتان بڕی و هەڵتان واسی ؟! ... وا ئەتان سوتێنن ...
بۆ ئێوە بون ئیمامی (طبری) تان بەرباران کرد ؟! ..، وا ئەتان سوتێنن ...
بۆ ئێوە بون ، یا لەشکرەکەی حجاج بو مەکە ی پیرۆزی ئاگر باران کرد و (کەعبە) ی ڕوخان ؟١ .. . وا ئەتان سوتێنن ...
گەر ئێوەیان نەسوتانایە ، ئیسلام شکستی ئەهێنا ؟! ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست