کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئەو سنورانەی سایکس پیکۆ کێشاونی ئەمێنن ؟

Monday, 23/05/2016, 19:26


پێش سەد ساڵ هەر دو وڵاتی فرنسا و بریتانیا پەیماننامەیەکی نهێنیان واژۆ کرد ،دوایی بە سایکس پیکۆ ناسرا . بە پێی ئەم پەیمانە میراتی دەوڵەتی عوسمانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا ،کە لە جەنگی جیهانی یەکەما  شکستی هێنا بو ، لە نێو خۆیانا بەش کرد .. ئەو سنورانەی لەو پەیمانە دا دیاری کرا ،بە پێی ئەوە ئەم وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لێ دروست بو .لە ئێستادا چاوەڕێی گۆڕانکاریی لێ ئەکرێ  ..
 وەک لە ڕاپۆرتێکی bbc   دا هاتوە : " بۆ نمونە عراق بەرەو هەڵوەشان  ئەچێ  ، پاش ئەوەی سیستمی سیاسی توشی بێسەرو بەرەو هەرج  و مەرج بوە ، لەو لاوە بەشێکی گەورەی خاکی عراق لە لایان داعشەوە دەستی بە سەرا گیرا لە ناوچەی عرب نشینی سونە .. وە لە سەرەوە ، هەندێ لە سیاسیە کوردەکان هەڕەشەی جیابونەوە و ڕاگەیاندنی سەربە خۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ئەکەن .
هەروەک داعش سنوری نێوان عراق و سوریایان سڕیەوە ، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ ..
 چارەنوسی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) هەرچۆن بێت ، چارەنوسی عراق و سوریا ، کە دو بەشی گرنگن لە لە پرۆژەی سایکس پیکۆ ، وەک دو وڵاتی سەربەخۆ .. بۆتە جێی گومانی گەورە لە لای وڵاتە گەورەکان ..
ئەو سنورانەی ئێستای رۆژەڵاتی ناوەڕاست ، بە ئاسانی دروست نەبون .. پاش چەند کۆبونەوە  و کۆنگرە بەستن و رێکەوتنی دولایەنە و زیاتر ، پرۆسەیەکی دورودرێژ و ئاڵۆز ، پاش هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی  و کۆتایی جەنگی یەکەمی  جیهان .. بەڵام ڕۆحی سایکس پیکۆ دەیان ساڵ دوای ئەوەش زیندو بو ، تا کێشەی کەناڵی سوێس ساڵی ١٩٥٦ و ساڵانی دواییش ...
هەروەها لە راپۆرتەکەی  bbc  دا هاتوە هێزە کۆڵۆنیالیەکان ئیرادەی خۆی سەپاند و ئەو کیان  و وڵاتانەی دروست کرد و ، سەرکردە  و سەرۆکی سەر بە خۆی بۆدانان ، تا بەرژەوەندی خۆیان پارێزراو بێت ، بێ گوێدانە هیچ ئیعتبارێکی نەتەوەیی  و ئاینی  و جوگرافیا و زمان ، وەک عراق و سوریا ..
ئەم کۆمەڵگا تێکەڵەیە لە چەند ئایین و نەتەوە و ئیتنی و زمانی جیاوز ، لە هەر قەیرانێک دا قابیلی تەقینەوەیە ، یا هەرکاتێک دەسەڵاتی ستەمکاریان لەسەر نەمێنێت .. وەک لە سەدەی ڕابوردو دا لە لبنان  و ئێستاش لە عراق  و سورایا ڕوئەدەن ..
وەک لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی  bbc  دا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عراق مەسعود بارزانی وتی : " تەنیا من نیم ئەوە ئەڵێم ، لە ڕاستیا سایکس پیکۆ شکستی هێنا و کۆتایی هات " .. هەروەها وتی " ئەم ناوچەیە پێویستی بە داڕشتنەوەیەکی ترە زۆر گەشبینم لەو دارشتنەوە نوێیەدا ، کوردەکان داوا مێژوییەکەیان ، مافی سەربەخۆیی بەدەست دێنن ..
ئەو ناوچانەی ، داعش دەستی بەسەرا گرتوە لە عراق و سوریا ، دوای کۆتایی هاتنی ئەو ڕێکخراوە  ، چارەنوسی نادیارە .. ئەکەوێتە دەستی کام لایەن ؟ لە ئێستاوە رکابەری و ململانێی نێوان وڵاتە گەورەکان و وڵاتانی ناوچەکە .. وەک شاری موسڵ لە نێوان ئیران و تورکیا و کوردەکان هەڵپەی بۆ ئەکەن .. هۆی ئەوەیە ئازاد کردنی زۆر دواکەوت ..
پێشەوای دورزیەکانی لوبنان وەلید جنبلات ئەڵێ : " سایکس پیکۆ بە دڵنیایی  کۆتایی هات ، بەڵام ئێستا چارەنوسی ئەم ناوچەیە ڕون نیە ، کاتی زۆری ئەوێ تا ڕون ئەبێتەوە " ..
" سنوری رۆژەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە خوێن ئەکێشرێ " مەسعود بەرزانی وای وت .. لە شام و میزۆپۆتامیا پاکتاوی ڕەگەزی و ئاینی و نەتەوەیی و تاییفی بە فراوانی بەڕێوە ئەچێ .. ئەو خاکەی کۆنترین شارستانیەتی مرۆڤی لێیە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە