کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسی دەسەڵات لە هوشیاربوونەوەی خەڵکی

Sunday, 28/02/2016, 16:29


تەنیا هوشیاری جەماعی و فشاری بەردەوام لەسەر دەسەڵات ، زامنی گۆڕانکاری و پێشکەوتنە .. هەمیشە کەنیسەکانی ئەوروپا و خەلیفەکانی  هەمو دەوڵەتەکانی ئەمەوی  و عباسی و عوسمانی دژی هوشیاری و ڕای ئازاد بون .. هەمو دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی کۆمۆنیستی و کۆماری ، وەک یەکێتی سۆڤێێت  و چین ، وەک کۆماریەکانی رۆژەڵاتی ناوین بە نمونە ، دژی ڕای ئازاد بون .. چەندەها کەس لەو پێناوەدا گیانیان لەدەست داوە .. لە ترسی لەدەست دانی دەسەڵات ، دژی هەمو ڕایەکی ئازاد  و جیاواز بون .. ئەیانویست هەمو کەسێک لە قەفەسی بیر و ڕای  ئەوان دا زیندانی بێت و کەسێک زاتی ئەوە نەکات شتێکی جیاواز بڵێت . ..
 کتێبەکانی ( ابن رشد ) سوتێنران و بونە خۆڵەمێش ، پیاوانی ئایین فتوای سوتاندنیان  دان ..
(ئەبو حیان ی توحیدی ) فەیلەسوف  و سۆفی مەزن ، خۆی لە داخی پیاوانی ئاین  کە بە بێباوەڕ  و مولحد ناوزەدیان ئەکرد ،  کتێبەکانی بە دەستی خۆی سوتان .. هیچی لێ دەرنەچو ، تەنیا ئەوانەی پێش سوتان بڵاو ببونەوە .. هەندێکی ( یاقوت ی حموی ) لە ( معجم الادباء ) دا نەقڵی کردون ..
امامی (طبری ) مێژونوسی ئیسلام و زانای بەنابانگ و شێخی تەفسیرکەران .. لە ماڵەکەی خۆیا زندانیان کرد ، بەردبارانیان کرد .. دەرگای ماڵەکەی نەئەکرایەوە ، بە هۆی ئەو کەڵەکە بەردەی بەردەرگاکەی گرتبو .. بەو داخەوە لە ماڵەکەی خۆیا مرد .. بەو شێوەیە حەنبەلیەکانی بەغدا  بەرخوردیان لەگەڵ کرد ، بە بێ ئیمان و مولحد یان  لە قەڵەم دا ..
( ابو علای معری ) شاعر  و فەیلەسوف .. خۆی لە ماڵەکەی  خۆی دا زیندانی کردبو .. بە هۆی نەفامی خەڵک و جەهالەتەوە کە باوەڕیان بە ڕای جیاواز نەبو ، ڕێزی زاناو شاعریان لا نەبو.. نەی ئەتوانی بێتە دەرەوە و تێکەڵی خەڵک بێت .. پێوەر لای ئەو کۆمەڵگایە تەنیا کفر  و ئیمان بو .. ئیمانێکی دیکۆری ی ڕوکەش و سەرزمان ..
  زانا و ادیب عبداللە ( ابن المقفع ) بەوە وازیان نەهێنا بە بێ ئیمان لەقەڵەمی بەن  .. بە شێوەیەک کوشتیان لە سیناریۆکانی داعش دڕندانە تر .. لە سەردەمی خەلیفەی عباسی  ( ابو جعفر ی منسور) .. پیاوانی والی بەسرە ، چوار پەلیان   بڕی و فڕێیان دایە ناو ئاگر .. بە بەرچاوی خۆیەوە دەست  و قاچی لە ئاگر دا قرچە قرچ ئەسوتان .. تا لە ئازار  و ژانا سوێی بوەوە  ...
(اخوان الصفا) کۆمەڵێک زانا و بیرمەند بون ، پەنجا وتاریان نوسی ، ناویان نا ( توحفەی اخوان صفا ) لە ترسی دڕندەیی دەسەڵات داران و دوڕویی و ڕیایی پیاوە ئایینیەکانی دەسەڵات ، ناوی خۆیان ئاشکرا نەکرد .. ڕەنگە ( ابن المقفع ) یەکێک بوبێ  لەوان ..
(حلاج ) شاعر و  سۆفی  بەناوبانگ .. لە خۆراوادا ناوبانگی لە شکسپیر زیاتر نەبێ کەمتر نیە ، ناوی حلاج سەرنجی  ڕۆژەڵات ناسان  و لێکۆڵەرانی ئەوروپای ڕاکێشا .. بە هۆی ئەو غەدرە گەورەیەی لێیان کرد ، بە دڕندانە ترین ، کە هیچ ویژدانێک بەرگەی ناگرێت ، کوشتیان .. لە زیندانا یەکێک لە شوێن کەوتوانی لێی پرسی : ( خۆشەویستی چیە ؟ )  وەڵامی دایەوە :  : " ئەمڕۆ ئەیبینی ، سبەینێ ئەیبینی ، وە دوسبەینێش ئەیبینی "  هەر لەو ڕۆژەدا کوشتیان ، ڕۆژی دوەم سوتاندیان ، ڕۆژی سێیەم خۆڵەمێشەکەیان دا بەدەم باوە ...ڕۆژەڵات ناسی بەریتانی ( بۆکۆک ) و زانای ئاینی پرۆستانتی ( ا د . تۆڵۆک ) بە ناودارترین سۆفی  لە جیهانی ئیسلام دا لە قەڵەمی  ئەدەن ... (ماسینیۆن) هەمو ژیانی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی  و فکر  و نوسینەکانی  حلاج تەرخان کرد ، پاش دەساڵ زیندانی ، پێش کوشتنی دەست و قاچیان بڕی ، هەڵیان واسی ، تا گیانی سپارد ...
( ابن سینا ) پزیشک و فەیلەسوف ، بە پێشەوای مولحد  و شێخی بێ ئیمانان ، ناوزەد کراوە ، هەتا ( غزالی ) ش لە کتێبەکەی دا ( المنقذ من الضلال ) بە بێ ئیمان ناوی بردوە .. وە ( ابن کثیر) لە کتێبەکەی دا ( البدایة و النهایة ) و ( ابن القیم ) یش کافراندویانە ، بەڵام ( خەیام ) ی نەیشاپوری  زۆر پێی سەرسام بوە و بە مامۆستای خۆی زانیوە ...
 لە مێژوی تازەدا ، لەسەر بیری ئازاد  و وشەی ئازاد ، ( فرج فۆدە ) و (عبدالخالق معروف ) و .... چەندەهای تریان تیرۆر کرد ..
 لە یەکێتی سۆڤێێت ، ( سۆلجنتسن ) دەربەدەر کرا ، ڕۆمانی ( دوکتۆر ژیڤاکۆ ) قەدەغە بو ، کە  باسی ژیان و گوزەرانی خەڵک  لە یەکێتی سۆڤێت دا و یاسا و داد پەروەری لەو ڕژێمە دا ، لە سێبەری دەسەڵاتی کۆمۆنیست دا ئەکات ... نوسەرەکەی ( بۆریس پاستەرناک ) لە ئاوارەییا ، بە قاچاخ ، ناردی بۆ ئەمریکا ، لەوێ چاپ کرا و چەن جار کرایە فیلم ..
بەڵام وشەی ئازاد  و قەڵەمی بوێر هەرگیز نامرێ  و کۆڵ نادا .. تا پەردە لەسەر هەمو ئەفسانە  و خەرافات و فریو دانێک  لائەبات  و ترس لە دەسەڵات ئەڕەوێنێتەوە  ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە