کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشەکەی پەرلەمان

Friday, 07/08/2015, 20:48


کاتێ یاسای ( هاوڕەگەز بازی ) لە ئەمریکا پەسەند کرا ، ئۆباما لە وتارێک دا پیرۆزبایی لە (هۆمۆ) و (هەتیوبازەکان) ی وڵاتەکەی کرد ... ( ئەو دو وشەیە بە پێی کلتوری ئێمە ) ...سەرنج بەین کۆمەڵگای ڕۆژاوا چەند جیاوازە لە کۆمەڵگای ئێمە .. لە سیاسەتیش دا بەو شێوەیە جیاوازین .. ئەو سیستەمە سیاسیەی لەوێ وڵات بەڕێوە ئەبات .. زۆر نامۆیە بە ئێمە،  لەم قۆناغە دا لێرە پیادە نابێ ... ئێمە زۆرمان ماوە فێری یەکتر قبوڵکردن بین .. زۆرمان ماوە مامەڵەی تەندروست لەگەڵ دێموکراسی  و هەڵبژاردندا بکەین .. زۆرمان ماوە دوای (منطق) بکەوین .. واز لە دەروێشی بێنین .. حزبەکانی ئێمە هەریەک جەماوەرێک دەروێشیان هەیە .. دەروێشەکانی حزبێک، چاک و خراپی حزبەکەیان بە پیرۆز ئەزانن .. چاک و خراپی حزبەکانی تر بە هەڵە دائەنێن ..هەر حزبێک  بەرژەوەندی حزبەکەی لە سەروی بەرژەوەندی خەڵکەوە دائەنێ .. لە ناو یەک حزبیش دا ، سەرانی ئەو حزبە هەر یەک بۆ بەرژەوەندی خۆی ، بەربەرەکانی ئەوانی تر ئەکات .. لەم ناوەدا تەنیا میللەت زەرەری کردوە .. میللەت بۆتە قوربانی ی ململانێی حزبەکان و سەرانی ناویان ..سەرنجی بەغدا بەین ، حکومەت بۆ شکستی هێناوە لە چەرەسەر کردنی قەیرانەکانی عراق .. بێگومان فرەحزبی و ململانێی نێوانیان .. گریمان ، سەرۆک وەزیران ئەیەوێ کێشەی کارەبا چارەسەر کات ، داوا ئەکات بوجەیەک بۆ ئەو پڕۆژەیە دابنرێت .. دڵنیابە ، هەمو وەزیرەکان کە لە لیستەکەی ئەو نین ، کە لە حزبەکەی ئەو نین .. ناهێڵن ئەو کارە سەربگرێت ، شکستی پێ ئەهێنن .. ئێمە کۆمەڵگایەکین لەم قۆناغەدا پێویستمان بە سەرۆکێکی بە توانایە (سەرکردەی مێژویی) ،( قائد الضرورة ) کۆنتڕۆڵی وڵاتەکە بکات .. لە میسر کاتێ حکومەتی مۆبارەک ڕوخا ، هەڵبژاردن کرا ، ئەوە بو اخوان دەرچون .. بە پەلە فریای کەوتن ووڵاتیان دایەوە دەستی ( سیسی ) .. گەر وایان نەکردایە ، میسر یا ئەبو بە ئێران یا بە لیبیا .. ڕۆشنبیر  و نوسەر و چاودێرە سیاسی و سیاسەت مەدارەکانمان .. بە ( قسەی کتێب ) و بیردۆزی وشک و بێ گیان .. لێکدانەوە بۆ بارودۆخی هەرێم و پڕۆسەی سیاسی ئەکەن ..
لە ڕوسیا کاتێ ( پۆتین ) سەرۆک وەزیران بو .، هەمو دەسەڵاتەکان لە دەستی ئەودا بون .. سەرۆک کۆمار دەسەلاتی وای نەبو ..  کاتێ ( پۆتین ) ماوەی سەرۆک وەزیرانی تەواو بو ، بو بە سەرۆک کۆمار .. ئەمجارەشیان هەمو دەسەڵاتەکان هەر لە دەستی ئەودا مانەوە  . هەمو دەسەڵاتێ هاتە دەستی سەرۆک کۆمار ..واتە ( پۆتین ) ( قائد الضرورة ) یە بۆ ئەمڕۆی ڕوسیا .
 تورکیا هەمان شت .. ( ئۆردوگان ) سەرۆک وەزیران بو ،  هەمو دەسەڵاتێک لای سەرۆک وەزیران بو ..سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی نەبو .. ( ئۆردوگان ) سەرۆک وەزیرانی تەواو بو ، بوە سەرۆک کۆمار ، ئەمجارەیان هەمو دەسەلاتەکان چوە دەستی سەر ۆک کۆمار . واتە هەر لە دستی ( ئۆردوگان )  دا مایەوە .. ( پۆتین ) و ( ئۆردوگان ) لەهەر کوێ بن ، دەسەڵات لای ئەوانە .. ئەوان پێویستن بۆ وڵات ..
 با لەوە زیاتر خۆمان و خەڵک نەگەوجێنین و خۆمان بەراورد نەکەین بە وڵاتە پێشکەوتوەکان ، وەک خوشکێک لە کوردستان پۆست دا نوسیویە : " ئێمە ئەبێ وەک وڵاتە پێشکەوتوەکان سیستەمی سیاسی دابنێین .." تاکی ئێمە  وتاکی ڕۆژاوا هەر خوامان یەکێکە .. پەروەردەی ئەوان هەر لە باخچەی ساوایانەوە جیاوازە .ئەوان لە سەرەتاییەوە فێری ڕەخنە گرتن و لێکدانەوە ئەبن ( Critical thinking) ..وانەیەکی بنەڕەتیە لە پرۆگرامی خوێندن دا ..  هەر لە منداڵیەوە فێری یەکتر قبوڵکردن ئەبن .. لە منداڵیەوە فێری خۆشەویستی بەرابەر و ڕێز گرتن لە رای بەرابەر ئەبن .. ئەون لە منداڵیەوە ، باوک ودایک ،  مامۆستا ، ڕۆشنبیر و نوسەر  و سەرکردە سیاسیەکانیان ، درۆیان لەگەڵ ناکەن .. بۆیە فێری درۆ نابن ...
 ئەم هەرێمە پێویستی بە سەرکردەیەکی مێژوییە ، لەم قۆناغە دا.. تا بگاتە مەنزڵ .. بەم فرە حزبی و شەڕی کورسی و دەسەلات و بەرژەوەندی پەرستییە ، هەریەک بە لایەک دا ڕای ئەکێشێ ناگاتە جێ .. یاسایەکی فیزیایە : " تەنێک دو هێزی یەکسان ، بە دو ئاڕاستەی جیاواز پێچەوانەی یەک ، ڕایکێشن ، یەکێک بۆ ڕۆژاوا و یەکێک بۆ ڕۆژهەڵات ،لە جێی خۆی ناجوڵێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە