کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاسا چۆن پیادە ئەکرێت - بەشی سێیەم و کۆتایی

Thursday, 29/01/2015, 12:00



 



لەوەی باس کرا دەرئەکەوێ ئەخلاقی دولانە ، وەک ئەڵێن ، پەیوەندی بە مکیاڤللی یەوە نیە .. ئەم تێزە لە نیوەی دوەمی سەدەی حەڤدەوە لە ئەنجامی گفت و گۆی نێوان لایەنگران و دژانی (ڕیشیلیۆ ) هاتە فەرهەنگی فەلسەفەی سیاسیەوە .. مکیاڤللی ستایشی دەسەڵاتی ڕۆمای کۆنی ئەکرد .. لای ئەو سیاسەتی ئەخلاقی بونی نیە ..(( سیاسەت بۆ بەدی هێنانی ئامانجێکی ئەخلاقی نیە .. ئامانجی بەدی هێنانی ئارامی و ئاشتی لە وڵات دا و پاراستنی سنورەکانی ئەو وڵاتەیە ..بۆ بەدی هێنانی ئەمەش ئەکرێ پەیوەندە ئاخلاقیەکانی یەکێک پشت گوێ بخراێت)) ..

وە بە ڕونی ئەڵێ : ((ئەگەر پێویستی کرد ئەبێ پاشا بزانێت چۆن ئەچێتە مەیدانی توند و تیژی یەوە)) لای مکیاڤللی سیاسەت مەداری باش ئەوە نیە ، زۆر بە ئەخلاق بێت ، ئەو کەسەیە بتوانێ دەسکەوتی گەورە بۆ وڵاتەکەی و میللەتەکەی بە دەست بێنێت)) ...دکتۆری باش ئەوەیە چارەسەری نەخۆشەکەی بکات ، کەسایەتی خۆی هەرچۆن بێت گرنگ نیە بۆ کارەکەی ... ئەو بۆ بەرگری کردن لە وڵات ، ڕێگا چارەی تازەی دۆزیەوە ، وەک دروست کردنی سوپای میللی ، بۆ یەکپارچەیی ئیتالیا .. مکیاڤللی لە نامەکانی دا ، بە ڕونی باسی ئەوە ئەکات : ((سیاسەتمەدار وەک مرۆڤێک جیاوازی لەگەڵ هاوڵاتیاندا نیە بەڵام کارەکەی دشواری زۆری تێدایە ، لەم ڕوەوە بە ئەخلاقترین سیاسەتمەدار مەرج نیە بە تواناترین بێت ، لە روی سیاسیەوە ..ڕەوشتی جوان بۆ سیاسەتمەدار بەس نیە ، ئەبێ هوشیار و زیرەکانە بڕیار بدات )) ...

وەک لە ڕۆمانە ئەفسانەیی یەکەی سینۆهە دا هاتوە .. فرعەون ئەخناتون وەک مرۆڤێک دڵ نەرم و ئاشتی خواز بو.. حەزی بە خوێن ڕشتن و توند و تیژی نەبو ، وەک سیاسەتمەدار بێ توانا و لاواز بو ئەگەر هۆرم هەپ فەرماندەی سوپاکەی و سینۆهە ی پزیشکی دەرمانخواردیان نەکردایە ، بابلی و سوریەکان میسر یان داگیر ئەکرد .. هەر بە هۆی بێ دەسەڵاتی ئەخناتون ەوە بو لایەنگرانی خوای ئامون و خوای ئاتون ، شەڕ و کوشتارێکی خوێناوی لە نێوانیان ڕوی دا ....

بۆیە دەسەڵات ئەرکی پاراستنی سنورەکانی وڵات لە هەڕەشەی دەرەوە ..وە پاراستنی سیستمی بەڕێوەبردن ، واتە پیادەکردنی یاسا ی لەسەر شانە ...نە وەک دەسەڵات دارانی حکومەتی هەرێم ، خۆیان بە بیانوی جیا جیاوە ، یاسا پێشێل ئەکەن ..گەر دەسەڵات یاسا پێشێل کات ، ئەبێتە پاشاگەردانی و یاسا جێ بە جێ نابێت ..

کاتێ جەنگیز خان دەستی بەسەر مەنگۆلیادا گرت و نازناوی خان یان پێ بەخشی .. چەند یاسایەکی دەر کرد ...قازی بانگ کرد ، تا یاساکان بنوسێتەوە ..یەکێک لە یاساکان ئەوە بو ((هەر کەسێک جلی چڵکن لەو چەمە دا بشوا کە بەکاریان ئەهێنا بۆ ئاو خواردنەوە و چێشت لێنان - سزاکەی کوشتنە )) ئەمە یەکێک بو لە یاساکانی جەنگیز خان .. یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ، ئەوانەی بە پەنجەی دەست ئەژمێرران ، نەیزانی بو.. جلی چڵکنی لەو چەمە دا شتبو ، گیرا و فەرمانی کوشتنی بەسەر دا دەر کرا لە لایەن قازی یەوە ، ئەو ڕۆژەی هێنایان بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی ، بە ڕێکەوت جەنگیز خان ئەبینێت ، هاواری لێ ئەکات : ((خانی گەورەم ، خۆت ئەزانی من لە مردن ناترسم ، لە هەمو شەڕێک دا بەشداریم کردوە و لە پێشەوە بوم .. زۆرم لا ناخۆشە لەسەر شتێکی وا بکوژرێم .. حەز ئەکەم لە مەیدانی جەنگ دا بمرم .. ئەم جارە بم بەخشە ، بەڵێن ئەدەم ، لە هەمو شەڕێک دا لە پێشەوە بم تا ئەکوژرێم ..)) جەنگیز خان بیر لە قسەکانی ئەکاتەوە ، بە نابەجێی نازانێت .. بەڵام یاسا پێشێل ناکات .. ئەڵێ بیبەن بۆ لای قازی ، بزانن داواکەی ڕێی یاسایی هەیە ، قازی ڕێی یاسایی بۆ ئەدۆزێتەوە .. خۆ جەنگیز خان دەسەڵاتی رەهای هەبو ، کەس نەی ئەتوانی قسە لە قسەی دا بکات .. بەڵام خۆی یاساکەی خۆی پێشێل نەکرد .. ئەیزانی ئەگەر ئەو فەرماندەیە ببەخشێت ، ئەوە ئەبێ یەکێکی تریش سەرپێچی بکات بیبەخشی .. بەو شێوەیە یاساکە ئەبوە گاڵتە و پاشاگەردانی ...

نەوشیروان کیسرا ، ئەچێتە باخێکەوە ، حەزی لە سێو ئەبێت .. بانگی باخەوان ئەکات تا سێوی پێ بفرۆشێت .. وەزیرێکی پێی ئەڵێت : ((قوربان هەمو موڵکی خۆتانە پێویست بە کڕین ناکات .. )) کیسرا ئەڵی : ئەگەر من سێوێک لە باخێک دا بە موفت بخۆم ... سوپاکەم هەمو باخی وڵاتەکە لە بن دەردێنن .....

یەکەم کەس ئەبێ سەرۆکی وڵات ، یاسا جێ بە چێ کات ، پیاوانی سیاسی و دەسەڵات داران ، یاسا جێ بە جێ کەن .. ئەو کات داوا لە خەڵک بکەن یاسا پێشێل نەکەن .. ڕێزی یاسا بگرن ..








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە