دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى بوو به ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمان
Sunday, 04/07/2010, 12:00
پرِۆفیسۆر د. على قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رابیته‌ى ئیسلامى كورد و شاره‌زا له‌بوارى شه‌ریعه‌ت و ئابورى ئیسلامى به ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمان هه‌ڵبژێردرا.
كۆنگره‌ى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمان هه‌ر چوار ساڵێك ده‌به‌سترێت و تێیدا گه‌وره‌ترین و پایه‌به‌رزترین زانایان و شاره‌زایانى بوارى شه‌ریعه‌تى ئیسلام له هه‌موو جیهان كۆده‌نه‌وه و كه‌سێك بۆ سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌مساڵیش له شارى ئه‌سته‌مبوڵ سازكرا و، پرِۆفیسۆر د. على قه‌ده‌داغى وه‌كو ئه‌میندارى گشتى ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵبژێردرا.
جێى ئاماژه‌یه 600 كه‌سایه‌تى ناودار و به‌ژداریان له كۆنگره‌یه‌دا كرد و له كۆى 1500 ده‌نگى كۆنگره‌كه 287 ده‌نگ د. على قه‌ره‌داغى به‌ده‌ستى هێنا و به سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه جیهانیه هه‌ڵبژێردرا.
له كۆنگره‌كه‌دا داوا له نوێنه‌رانى وڵاتانى دراوسێى هه‌رێمى كوردستان كرا، كارى به په‌له ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو راوه‌ستاندنى بۆردومانه‌كانى سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان
.
شایانى باسه د.عه‌لى له قه‌زاى قه‌ره‌داغى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى له ساڵی 1949 له‌دایك بووه، ساڵى 1975 برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له زانكۆى به‌غداد به‌ده‌ستهێناوه، دواتر له ساڵى 1985 برِوانامه‌ى دكتۆراى له زانكۆى ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵى 1988 رابیته‌ى ئیسلامى كوردى دامه‌زراندووه، راوێژكارى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له بانكه ئیسلامییه‌كانى جیهانه، سه‌رۆكى به‌شى الفقه والڕێول له زانكۆى قه‌ته‌ر، به ده‌یان كتێب‌و توێژینه‌وه‌ى له بوارى ئیقتێادى ئیسلامی‌دا بڵاوكردۆته‌وه، ساڵى 2008 له پێناو گه‌شه‌پێدانی زانست و زانیاری له كوردستان زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له كوردستان دامه‌زراندووه و ئێستاش خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رۆكى ئه‌میندارێتى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست