کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەرگیرانى ووتارەكەى مالیكى

Sunday, 02/12/2012, 12:00






من دلنیام سەركردایەتى و بنكردایەتى كورد بایی ئەوەندە عەرەبى دەزانن كە لە ووتارەكەى مالیكى تیگەیشتبن بەلام بۆ ئەوانەى عەرەبى نازانن یا خۆیان لە گیلى دەدەن من بە پیویستم زانى ووتارەكەى وەرگیرم و با بنەمالەى بارزانیش هەلیسەنگینیت ئایا زەردشت و سۆرانى مامە حەمەكان ئەوەندەى مالیكیان بە هەردوو دەسەلاتەكەى كورد ووتبو ؟
ئمەش دەقى خالە گرنگەكانە:
1- با چیتر جەلال تالەبانى منەتى ئەوەمان بەسەرەوە نەكات بلیت ئیمە مالیكیمان هینایە سەردەسەلات بەلكو ئیمە بووین جەلالمان كردە سەرۆك پاش ئەوەى لیستى عیراقیە پاشگەزیان لیكرد.
2- سنوورى كوردستان بریتیە لەو سنوورەى كە پیش رووخانى سەدام دیاری كرابوو ,واتە نەك كەركوك بەلكو قوشتەپە بە دواوەیە,هەروەها پرسى كێ ئەو دەسەلاتەى بە ئیوە داوە سنوورەكان دیارى بكەن؟
3- ئاگاتان لە خۆتان بیت دەسەلاتى كوردى رەشەباى گۆران بەریوەیە ئیوەش دەگریتەوە.
4- باسی دیكتاتورى و گەندەى دەكەن خۆتان لە هەموو كەسیك خراترن.
5- ئەو چەكە قورسانەى لە سووپاى عیراقتان بردووە بۆتان نیە هەتان بیت ونابیت چەكى قوورس بە دەستتانەوە بیت.
6- بە هیچ جۆریك بیر لە متمانە سەندنەوە نەكەن چونكە پیشتر لە ئیستا بەهیزتر بوون چیتان پینەكرا ئیمەش هەلویستمان دژتان وەرنەگرت بەلام ئەم جارەیان بەتوندى هەلویستمان دەبیت بویە بیر لە چاكسازى بكەنەوە باشترە.
7- ئەگەر ئەم جارەیان شەر دروست بیت زۆر گران بەسەرتان دەوەستیتەوە.
8- شتیكى ترى مالیكى ئاماژەى پیكرد ئەوەیە كە چەندین جار دەستوورتان پیشیلكردووە بۆیە لە ئیستادا شتیك نەماوە بەناوى دەستوور تا بۆى بگەریینەوە,بەكوردیەكەى ماناى ئەوەیە خۆشیتان بیت ترشیتان بیت هەر ئەوەیە كە من بریارى لیدەدەم. هەروەها ئاماژەى بەوەش كرد كە ئیوە دەنگتان بەو دەستوورە داوە كە دەلیت عیراق یەكپارچەیەو هیزەكانى عیراقیش مافیان هەیە بچنە هەر جیگایەكى ئارەزوویان لیبیت وە بۆ پشت راستكردنەوەى هەوالەكە دوینى شەو سامى العسكرى بە راشكاوى لە كەنالى (البغدادیە) ووتى ئەگەر مەسعود وابیر بكاتەوە كە دەولەتیكى سەربەخۆیە لە ناو عیراقدا ئەوە شتیكى ترە بەلام ئەگەر خۆى بە بەشیك لە عیراق بزانیت ئەوا هیزەكانمان مافى ئەوەیان هەیە تا بەردەركى سەركردایەتیەكى برۆن.پیم وایە ئەمە گرنگترین خالەكانى ووتارەكە بوو وە هیزەكانى ئیمەش لەدەشتایى ئەوە هەرشەریان پیناكریت لە چیاش من لەوباوەرەدام تەقە لە كەركوك بكریت سەركردایەتى و بنكردایەتیمان لە ئەوروپاوە پەیوەندیمان پیدەكەن.هەروەها سامى عەسكەرى ئەوەشى ووت كە مەسعود لارى نەبوو لەوەى كە پشت لە جەلال بكات و هەروەها ئەمریكیەكانیش.
فەرموو ئەمانەن فس فس پالەوانەكانى كە رۆلەكانى ئیمە بزر دەكەن و بەكوژراوى فرییان دەدەن و بەرامبەر دووژمنانیش ترسنکۆکترین که‌سه‌کان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە