کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە بەلگەوە پارتى 31 ى ئاب و پاراستن اهانەى خەلكى گەرمیان و خانقین دەكات

Friday, 04/09/2009, 12:00


هەموومان دەزانین تاهیر ملا على كە ناسراوە بە تاهیرە سوور ماوەى 10 سال وەك دیكتاتوریك بووە بەرپرسى ئاسایشى كەركوك و لەو ماوەیەدا تەنها كارى پارە خواردن وتالان كردنى ئەو لاوە كوردانە بوو كە لە لایەن توركیا سنورداش دەكران و ئەویش ماوەیەك لە لاى خوى سجنیانى دەكرد و دواتر بە وەرگرتنى پارە لە كەس و كاریان و دزینى پاسپۆرتەكانیان ئازادیانى دەكرد و ئەو ئەفسەرەى كە بەرپرس بوو لەم كارە على كەلارى براى حسین كەلارى بوو و دواتر ئەو پاسپۆرتانەى كە لاوەكانى گەرمیان بە فرۆشتنى مال و حالیان دەیانكرى كە پێ ى برۆنە دەرەوە و ئەم وولاتە ویرانە بە جیبهیلن لە بازار لاى (رزوان قاچاقچى) دەفرۆشرا كە ئیستا بەرپرسى ئەمنى فرۆكەخانەى هەولیرە .
 
 هەر چونیك بیت لە دواى ئازادى كەركوك تاهیرە سوور لە لایەن ئەمریكیەكان بریارى گرتنى دەرچوو و دواى ئەوەش كە پشتگیرى لە لایەن كمال كركوكى و نجات حسن دەسنەكەوت راى كرد بۆ هەولیر و دواتر لە هەولیر دواى كەشف بوونى سەدان مووچەى تەرك و خواردنى میزانیەى ئاسایش ناوبراو دەركرا .
 
 بەلام لە سالى 2009 پاراستن كە زانیان ناوبراو پەیوەندى بە لیستى گۆران كردووە بە پەلە هینایانەوە بۆ سنوورى گەرمیان و ووتیان لیرە بۆ خوت دیسانەوە خەریك پارە خواردن بە ، بە پێ ى زانیارى یەكیك لە بەرپرسانى پارتى لە لقى 15 ناوبراو دیسانەوە بە هەمان سیستەمى جاران وەك دیكتاتور مووچەى كارمەندەكانى دەخوات و میزانیەى دائیرەى تایبەت كردووە بە خۆى وە هەر وەك خۆى دەلیت حساب بۆ كەس ناكەم چونكە دیارى حسین بەرپرسى لقى 15 لاى من پیشمەرگە بووە و كەسیش پیاو نیە لە سەرەوە سەردانى خانقین بكات .
 
 بە ووتەى ئەفسەریكى پارتى لە سنورى گەرمیان ناوبراو هەموو ئاسایشەكانى پارتى لە شاروچكەكانى دەربەندیخات و كلار و كفرى و مەیدان و مندلى كو كردوەتەوە لە ناو خانقین لە دژى یەكیتى و بە عەقلیەتى سەردەمى شەرى ناوخۆ دەیەویت كار بكات ، نازانیت كە خەلك ناوەرۆكى پلانەكەیان لایە كە ئەویش تەنها پارە خواردنە بە نیو چاوى ئەو لاوانەى كە بە ناچارى لە بەر دەستى ئەو دان .
 
 ئەمە اهانەیەكى ترى پارتى 31 ى ئابە بە پلانى پاراستن كە كابرایەكى نەخویندەواریان ناردووە بۆ ئەم سنورە و ناویان ناوە عمید بە مەرجیك ناتوانیت تەنها ناوى خوشى بنووسیت ، گەندەلى و زۆلمى ناوبراو لەم سنورە سەرەنجمى راكیشا بۆ ئەوەى لە داهاتوو راپۆرتیكى وینە دارتان پیشكەش بكەم ، تكایە چاوەروان بن .
  امیر جاف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە