نامەیەكی کراوە بۆ سەرۆکەکەی 31 ی ئاب
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
ئهی خائینزادە مەسعودبارزانی. سهرهتا پێسوت ناکات سڵاوت لێبکهم یان کڕنوشت بۆ بهرم لهبهر ئهوهی نهك تۆ جگه لهخوای پهروهردگار کهس شایانی ئهوه نیه مرۆڤ کڕنوشی بۆ بهرێت چونکه کڕنوش بردن بۆتۆو بنهماڵهکهت بۆ کهسانی زهلیل و ئهڵقه له گوێیه و خۆشت باش ئهزانی من له بابهتی ئهو جۆرهکهسه نهفس نزم و ماستاو چیانهی دهرو بهرت نیم. بۆ دهست ئهکهم به نوسینی نامهکهم و پێت دهڵێم ئاگادارم کە هەر چۆنێبێت ئەم جارەش بە ساختەو گزی و فێڵ و تەزویرو بەرتیلدان هەڕەشە و چاو سور کردنەوە. خۆت گەیاندەوە تەختی سەڵتەنەت. دوبارە پاشەڵی پیست بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتو لە کورسی سەرۆکی هەرێم گیر کردەوە. تابتوانی لەو ڕێگەیەوە قوتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بدزن و دەست بەسەر سادە ترین مافی خەڵکی کوردستاندا بگرن. کە لە ڕاستیدا نەدەبو کەسێکی دەرون نەخۆش و دواکەوتو. قین لەدڵ و. دو ڕوو. پارە پەرست و. خائینو جاشی ئیقلیمی و. دۆڕاو لە هەمو بەهایەکی سیاسی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی داب و نەریتی کوردایەتی. ببێتەوە بە سەرۆکی کورد. چونکە ئەم گەلی کوردە قارەمانە ئەگەر بە مێژوی خەباتی و ئەو هەمو قوربانیەی بە سەرو بەماڵ لە پێناوی ئازادی وسەر بەخۆی و. دور بون لە ژێر دەستەیی و فەراهەم کردنی دنیایەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوی بەخشیویەتی. هەر بەو هۆیەشەوە لەبەرامبەر دڕندەترین دیکتاتۆرو زاڵمترین خوێنڕێژ نەپرینگاوەتەوە. ئەم گەلی کوردە زۆر لەوە گەورەترە کە قەزەم و فشۆڵ و جەردەو خائینێکی وەك جەنابتان. کە مەدالیایی خۆفرۆشی و جاشایەتی ڕابوردوی شارەکانی شنۆو کەرەجی ئێران و 31 ئابی 1996 تان نەك بە بەرۆکتانەوەیە بەڵکو بە تەوێڵی ڕەشتانەوەیە . چونکە ئێوە یەکەم تاوانباری قڕکردنی خەڵکی کوردن. لەگەڵ خائینێکی وەك جەلال تاڵەبانی . کە ئەویش هەتا ماوە 66 - 84 و جاڕدانی نەفیر عام لە شاشەی تەلەفیزۆنەوە بۆزیاتر ڕژانی خوێن لە جەستەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردو بە کوشتدانیان بە یەکتری. بە شانازیەوە ئەدوا. ئەوە جگە لەوەی مەستەفا بارزانی باوکیشتان بەناوی کوردایەتی و ڕزگاری کوردستانەوە 25 هەزار ڕۆڵەی کوردی بەکوشتنداو سەرەنجامیش گەورەترین نوشوستی بە شۆڕشی گەلی کورد کردو ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند. زۆربەی خەڵکی کوردستانی سەرگەردان کردو لەنەهامەتی و ماڵوێرانیدا بەجێی هێشتن و بۆخوشی وەك بەرزەکی بانان بە 125 ملوێن دۆلاری ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیوەوە بەرەو ئەمەریکا قوچاندی. ئەوکات کە مەستەفای باوکتان کە ئەویش هیچ کات زەوقی بە ئازادی و مافی تاکەکان نەدەهات و بڕوای بە ڕاستی وههقبێژی نەبو. بەڵکو بە لای ئەوەوە وابو. دەبێت خەڵکی کوردستان پیبەرستن و هەر بڕیارو ڕاسپاردەیەکی دەرکرد چاك بێت یان خراپ دەبێت دەست بەجێ. جێ بەجێ بکرێ. هەر کەسێك لە ڕێنماییەکانی باوکتان لای بدایە ئەو کەسە بە ڕێلادەرو کرێگرتەی دوژمن دەشوبهێنراو قابیلی لە ناو بردن بو. من ئەوکات کەفامم کردەوەو لە زمانی دەورو بەرم دەمبیست کە مەلای باوکتان. شارەکەم شاری کەرکوك بە دڵی کوردستان ئەشوبهێنێ . کە هەرچەندە لەملاو لاو لەسەر زاری ڕۆشنبیرانی شارەکەم دەمبیستەوە. کە ئەم دەربڕینە دەربڕینی بارزانی نیە. بەڵکو دەڕبڕینی شاعیرو نوسەرو ڕوناکبیر خوالێخۆشبو (هەژاری موکریانی) یە. بەڵام من وەك گەنجێك کە خوێنی کوردایەتی و مەردایەتی لە دەمارەکانما دەهات و دەچو دەمگوت گرینگ نیە کێ ئەو قسەی کردوە موهیم ئەوەیە لە سەرکردایەتی مەلاوە کراوە. بۆیە موعەجیب بوم بەو دەر بڕینەی کە بەناوی باوکتانەوە بڵاو دەکرایەوە. چونکە بارزانی باوکتان چاك دەیزانی هەژاری موکریانی کەسایەتیەکی ڕونکابیرو بە توانایە لە دەربڕینی دەستەواژەی سیاسیدا. جا تەنها بۆئەوەی لە هەژاری موکریانیەوە فێری لێدوانی سیاسی ببێت. لای خۆی گلی دابۆوە. ئەو ڕۆشنبیری و زمان زانیو زمان پاراویەی هەژاری موکریانی ببوە هۆی بونی بەخت بۆ هەژاربۆ دهرکردنی ناوبانگی مهلای باوکتان. ئەگینا دەمێك بو بارزانی باوکت هەژاری وەك باقی تری خەباتگێڕەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە مستێ پارە ی کاش بە ساواکی ئێران دەفرۆشت. یان بە ڕێنمایی دەسگە کورد کوژەکانی شای گۆڕ بەگۆڕ لە قەسابخانەکەی ڕایات و کونەماسیدا جەستەیان هەنجن هەنجن دەکردو بەدیاری دەیانناردەوە بۆ ئاغاکهی. جا قوماندانی خاین و سپا سالاری 31 ئاب مەسعودی گیل و نەفام. منیش وەك گەنجێك وەك ڕۆژنامە نوسێك. ویستم لە ئەحواڵی شارەکەم شاری کەرکوك. کە وەك پێشتر باسم کرد باوکتان شارەکەمی بەدڵی کوردستان شوبهاندبو. لە کاری نایاسایی و زیادەڕەوی بەرپرسانی حیزبەکەت وحیزبەکەی جەلال. ئاگادارت بکەمەوە کە چۆن بەناوی کوردایەتی و شۆڕش گێڕی و لە ژێر ناوی پیرۆزی پێشمەرگەدا خەریکی داوێن پیسی و دزی و ڕاوە ڕوت و گیرفان پڕکردنن و ڕۆژانە بەناهەق بە بیانوی و جۆراو جۆرو داتاشراو. خەریکی کوشتن و بڕینی خەڵکی شارەکەمن بەبێ جیاوازی زمان و ئاین و کلتور و ڕۆژ نیە برینێك نەکەنە دڵی کوردستانەکەم. ئاماژەم بەوەشدا بو ئەگەر کار وابڕوات جەنابتان وەك سەرۆکی هەرێم ئهگهر بە زویی فریای نەکەون شاری کەرکوك کە دڵی کوردستانەکەمانەو سەرتاپای ژیانی شارەکانی تریش بە و دڵەوە بەندە هەر لەئێستاوە لە لێدان ئەکەوێ. کە چی زۆر بەداخەوە جەنابتان لەجیاتی ئەوەی بە زوترین کات ئەو کەسانەی کە لە ژێر ناوی پیرۆزی پێشمەرگەدا کە خودی خۆشت خۆت بە پێشمەرگە ئەشوبهێنی. لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەیت و سزایان بدەی. تا لەوە زیاتر سومعەی پێشمەرگەو کورد بەگشتی و دڵی کوردستانەکەمان کە شاری کەرکوكە بەتایبەتی نەزڕێ و بە هۆی کۆمەڵە کەسێکی نابەرپرس و دزو داوێن پیس و پارە پەرستەوە نەبێتە مۆڵگهی مافیاو ناوگەڵ ئاڵۆشەکان و نەبێتە سەنتەرێك بۆ بەتاڵ کردنەوەی غەریزە سێکسیەکان. کەچی تۆی بێئهقڵ ئەقڵتان پێ نەشکاو لەجیات ئەوەی دەست خۆشیم لێبکەی لە پاداشتی ئەوەدا لە دەزگا بەدناوەکەتانەوە فتوای تیرۆر کردنی گەنجێکی وەکو منتان دا. کە وەك هەر ڕۆڵەیەکی ستەمدیدەو زوڵم لێکراوی ئەم دڵی کوردستانە واتە شاری کەرکوک تەنها هیواو ئاواتم ئەوەبو بە چاوانی خۆم ببینم کە دڵی کوردستانەکەم دور لە ژێر دەستەیی دوژمنان. بە ئازادی لێدەدا و دەبێتە سەرچاوەی خۆشترین ژیان و گوزەران بۆ شارەکانی تریش . تەواوی میلەتی کورد لە سایەیدا دەحەسێتەوەو چیتریش نەڵێین هەزاران حەیف و مخابن بۆ مەرگی هەمو ئەوڕۆڵە جوامێرانەی کورد لە ئازیزان و خۆشەویستانمان لە باوکو دایکو لە براو خوشکەکانمان لە کەسو کارمان کە لە پێناوی دڵی کوردستان و سەرفرازی گەلی کوردا چەکیان کردە شان و گیانیان بەخشی . بەڵام بەداخەوە بیرکردنەوەی شەڕنگێزانەو دواکەوتوانەیتۆی گێل و نهفام درفەتی ئەوەی پێنەدام. بۆیە بەم نامەیە ئاگادارت ئەکەمەوە وا تێنەگەی من مردوم من زیندوم من تەنها یەکێك بوم لە هەزاران سۆرانی مامە حەمەکانی ئەم شارە. پەشیمانیش نیم لەوەی کە لە ڕێگەی قەلەمەکەمەوە نەسیحەتم کردی و پەیامەکانی خۆم بە راستگۆیی گەیاند. لەگەڵ ئەوهشدا وەك چۆن ئێستا. وەك هەر مرۆڤێکی ئاسایی گزنگو ڕۆناکایی ڕۆژ بە چاوانی خۆم ئەبینم ئاواش ئە وڕاستیەم ئەبینم کە بەلای ئێوەوە نە کەرکوك دڵ و قودسی کوردستانەو نە هیچ پیرۆزیەکی هەیە بەڵکو تەنها کراوەتە کۆمپانیایەك بەناوی 140 بۆڕابواردنی شەوانی سورو بۆ پڕکردنی گیرفانەکانتان . دڵنیاشت ئەکەمەوە ئەم کوردستانە بە هەزاران هەزار سۆرانی مامە حەمەی تری هەیەو ههزارانی تریشی تیا لهدایك ئهبێت... ئاگاداری ئهوهشم کهلهدوای ههڵبژرادنی کوردستانیشهوه له بهرچاوی ههمو سۆرانی مامه حهمهکانی هاوڕێم لهم کوردستانه سوکو سهلیم بون دڵنیاشبه له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پاریزگاکان و پهڕلهمانی عراقیشدا لهگهڵ جهلالی مامتان ئهوهندهی تر سوکو سهلیم ئهبن چونکه ئیوه ناتانهوێ ڕاستی ببیستن و لهگهڵ وتنی ڕاستیدا توشی حهساسیهت دهبن
ئهو ڕۆژهش نزیكو نزیکتر دهبێتهوه که ههمو سۆرانهکانی گۆشکردوی ئهم خاکو نیشتمانه دهست ئهخهنه ناو دهستی یهکتری و سزای تاوانەکانتان کە دەرهەق بە هەزاران گەنجی وەکو من کردوتانە لێدەکەنەوەوکهللەی پوتو بۆگەنکردوی ئێوە بۆ دواینجار بۆ زبڵدانی مێژو توڕ هەڵدەدەن..
گ ... ڤ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست