ئه‌م به‌ڵگانه هه‌مووی درۆن و مه‌سعود بارزانی ڕاست ده‌کات،31ی ئابی 1996 هه‌ر ڕووی نه‌داوه!
Sunday, 30/08/2009, 12:00
نووسینی: دلێر سهلیمپێشکهشه به شه‌هیدی ڕاستی سۆرانی مامه حهمهلهم وتاره‌دا ته‌نها بۆ بیرخستنه‌وه ئاماژه به ڕووقایمی مه‌سعود بارزانی ده‌که‌م که چۆن ڕاستگۆیانه ئه‌م زانیاریانه ده‌رباره‌ی 31ی ئابی 1996 که بوونه‌ته فاکت ڕه‌تده‌کاته‌وه وه‌ک چۆن ڕاستگۆیانه له هۆڵی په‌رله‌ماندا له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ووتی کۆڕه‌ک چییه، من نازانم!
لڤین:
31ی ئاب یه‌کێکه له ڕووداوه ترسناکهكانی مێژووی كورد، كه حكومه‌تی عێراق به ھاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ولێری گرته‌وه. ئه‌و كاته تۆ له به‌غدا بووی، له‌م رووه به‌رپرسانی عێراق چی‌یان پێوتی؟ (1)د. موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: من تاریق عه‌زیزم بینی وتی: مه‌سعود داوای لێكردووم. ئه‌و كاته یهکێتیتی له هه‌ولێر بوو، که مه‌سعود پێیوتوه ئێستا ئێرانییه‌کان له هه‌ولێردا حهکمدهکهن من ناتوانم دهریانبكهم ، داوای ھاوكاریی له ئێمه كردووه‌و ئێمه‌ش ھاوكاریمان كردووه ھزمان بۆ ناردووه، من ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ كاك مه‌سعود گێڕایه‌وه وتی درۆ ده‌کات شتی وا نیه، منیش وتم درۆده‌کا، یان راستدهكا، كاری من نییه، ته‌نانه‌ت تاریق عه‌زیز له هه‌ندێک کتێب‌دا ئه‌مه‌ی نووسیوه که چۆن مه‌سعود بارزانی نامه‌ی بۆ ناردوون و داوای هاوکاری لێکردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م کتێبه‌م بۆ کاک مه‌سعود برد وتی شتی وا نیه و درۆ ده‌کات، دیاره ڕێککه‌وتنیان کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه، ئه‌گینا چۆن پارتی سواری ده‌بابه ده‌بن و به ئاڵای عێراقه‌وه دێنه هه‌ولێر و داگیری ده‌که‌ن!
سوپاس بۆ یه‌زدان دکتۆر موکه‌ڕه‌م ئێستا ته‌مه‌نی 85 ساڵی تێپه‌ڕاندوه و له ژیاندایه.
فه‌ریق ڕوکن ڕه‌عد مه‌جید حه‌مدانی که ئه‌فسه‌رێکی تری پایه‌به‌رزی گاردی کۆماری بووه خۆی یاکێک بووه له به‌شدارانی داگیرکردنی هه‌ولێر و ءێستاش له ژیاندایه، له باره‌ی 31ی ئابه‌وه له کتێبه‌که‌یدا که ناونێشانهکهی ئه‌مه‌یه (به‌ر له‌وه‌ی مێژوو ماڵئاوایمان لێبکات)
(2) ده‌ڵێت:
مه‌سعود بارزانی په‌نای برده به‌ر سه‌دام حوسێن دژ به دوژمنه پێشینه‌که‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانیه، له 31ی ئابدا هه‌ردوو فیرقه‌ی گاردی کۆماری عه‌دنان و به‌غداد له‌گه‌ل لیوای 3ی هێزی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هێزێکی یه‌ده‌ک که پیکهاتبوو له فیرقه‌یه‌ک( که ڕه‌عد مه‌جید فه‌رمانده‌ی بوو) هه‌روه‌ها فیرقه‌یه‌ک له فه‌یله‌قی پێنج و فیرقه‌یه‌ک له فه‌یله‌قی یه‌کی سوپا.سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له داگیرکردنی شاری هه‌ولێردا ئه‌م هێزانه به‌شداریان کردوه: 45 هازار سه‌رباز له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی گاردی کۆماریدا که به هه‌موویان نزیکه‌ی شه‌ست هه‌زار بوون، 400 ده‌بابه له جۆری T52,، T62، ,T72 له‌گه‌ڵ سه‌دان زرێپۆش، ده‌یه‌ها هێلیکۆپته‌ر له جۆری هیوز 530، که‌تیبه‌کانی تۆپی مه‌یدانی نه‌مساوی 100 و 130 و 122 ملم، چه‌نده‌ها که‌تیبه‌ی ڕاجیمهکانی کاتیۆشا، تیپه‌کانی 4 و 5 و 8، په‌نجا له لاندگرۆز که سه‌رشینه‌کانی تێکه‌ڵه‌یه‌کن بوون له هێزه‌کانی ئه‌من و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و مه‌ده‌نی، له هه‌مووشیان شووره‌یی تر و شه‌رمه‌زارتر هیزه شڕه خۆره‌کان، کوڕانی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی و بارزانی، هه‌میشه ئاماده بۆ کوشتنی کورد له باشوور بێت یان باکوور یان ڕۆژهه‌ڵات، دیاره ئه‌وه‌شمان نابێت له بیر بچێت که سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌ندازیاره‌که‌ی ئاوه‌دانیی هه‌ولێری پایته‌خت! نێچیر بارزانی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌که‌ی نێو گۆڕ قوسه‌ی سه‌دام پێکه‌وه سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌کانیان ده‌کرد له دووره‌وه ! تو ویژدانتان سه‌رۆکێک ئه‌م هێزه دڕنده و داگیرکه‌رانه بهێنێت بۆ شه‌ڕی کورد و داگیرکردنی خاکه‌که‌ی، ده‌بێت چ که‌رامه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، دیاره ئه‌وانه‌شی که ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌م جۆره که‌سانه شۆردراونه‌ته‌وه له هه‌موو به‌هایه‌کی کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ویژدان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان له ژێر سفره‌وه‌یه، دوای داگیرکردنی شاری هه‌ولێر له لایه‌ن سوپای به‌عسه‌وه سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مێرکا بیل کلینتۆن شه‌وی 31ی ئابی1996 گووتی:
گه‌ر من کاری وام بکردایه ده‌سته‌ی پارێزگاریکردنهکهم لێیان قبوڵ نه‌ده‌کردم.
تاریق عه‌زیز (هێشتا له ژیاندایه و به‌نده) که جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بوو له نیوه‌ڕۆی 31ی ئابی 1996 دا له ڕادیۆ به‌غدا و میدیاکانی عه‌ره‌بی و جیهانیدا ئه‌م لێدوانه‌ی دا:
(
السيد مسعود البارزاني أرسل في 22 أب 1996 رسالة الى الرئيس العراقي صدام حسين جا‌ء فيها أن منطقة جومان وسيدكان تتعرضان منذ 17 أب 1996م لعدوان غاشم مشترك لزمرة جلال الطالباني وايران مما أسفر عن استشهاد وجرح العديد من المواطنين العزل وتدمير ممتلكاتهم . وقال السيد مسعود البارزاني في رسالته أن المؤامرة أكبر من طاقتنا لذا نرجوا من سيادتكم الأمر الى القوات المسلحة بالتدخل لمساندتنا لدفع الخطر الأجنبي وانهاء تآمر وخيانة جلال الطالباني) .
هه‌مان ڕۆژ ووته‌بێژێکی فه‌رمی به ناوی سه‌رۆکی پارتیه‌وه ئه‌م لێدوانه پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ی له ڕادیۆکه‌ی مه‌سعوده‌وه بڵاوکرده‌وه که بێشه‌رمی لێده‌تکا:
(
وقد استجابت الحكومة العراقية مشكورة لندائنا هذا بأسنادنا ، وهكذا بعون الله تعالى وبالاعتماد على القدرات الخلاقة للبيشمركة والشعب الكردي فقد تم اقتحام مدينة أربيل من عدة محاور) .
له 11ی ئه‌یلولی 1996دا پارتی به ته‌واوه‌تی دانی‌نا به‌و ڕهشهکۆژیهی 31ی ئابی 1996دا که له داگیرکردنی هه‌ولێردا ڕوویدا:
(
أننا في الوقت الذي نعبر فيه عن أسفنا والمنا على ضحايا المعارضة العراقية من العرب والتركمان والاشوريين والكرد الذين اعتقلوا أو اختطفوا خلال عملية سيطرة الحزب على أربيل) .
*******************************************
با خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رپشک بێت که چۆن سه‌رۆکێکی ڕاستگۆ تا 4 ساڵی داهاتوو هه‌موو خواریه‌ک ڕاستده‌کاته‌وه وه‌ک چۆن 31ی ئابی 1996ی ڕاستکرده‌وه به ڕاستی!!
(1) لڤین، ژماره 93، حوزه‌یرانی 2009، لاپه‌ڕه41.
(2) قبل ان یغادرنا التاریخ،الفریق الرکن رعد مجید الحمدانی، الدار العربیة للعلوم- ناشرون، بیروت، 2007، ل: 256-257.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست