کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جلی کوردی له‌به‌ره‌کانی31 ئاب کێ بوون؟

Monday, 31/08/2009, 12:00


له‌رۆژی 31 ئابدا له‌ ناوکوچه‌ و کۆڵانه‌کانی شاری هه‌ولێردا به‌ سه‌یاره‌ی GMCی جام ڕه‌ش
گروپه‌ چه‌کداره‌کانم به‌ جلی کوردی بارزانییه‌کانه‌وه‌ ده‌بینی، کاتێک ‌ لێ یان نزیک بوومه‌وه‌ وقسه‌م له‌ گه‌ڵدا کردن کوردیان نه‌ده‌زانی له‌ گه‌ڵیاندا به‌عه‌ره‌بی که‌وتمه‌ ئاخافتن، ووتیان: (احنا جماعه‌‌ کاکه‌ مسعود)، ئه‌مانه‌ هه‌موو مخابراتی عیراقی ده‌رچوون، ده‌گه‌ڕان به‌ دوای خه‌ڵکی موعاره‌زه‌ی عێراقی و ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان ده‌ست نیشانیان کردبوون بیان گرن، به‌ڵام دیمه‌نیان به‌ چۆنێتی له‌ به‌رکردنی جله‌ کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ سه‌یر‌بوو خۆم پێ ڕانه‌ده‌گیرا و پێ که‌نیم ده‌هات، چونکه‌ هه‌ندێکیان ده‌رقاچه‌ی له‌ ئه‌ژنۆ بوو له‌ به‌رئه‌وه‌ی که‌سه‌کان باڵابه‌رزبوون،هه‌ندێکیشیان کورته‌ باڵابوون جله‌که‌ی به‌ریان زۆر فراوان و درێژ بوون جێگای ‌که‌سێکی تری تێدا ده‌بووه‌وه‌ له‌ عه‌رز ده‌خشان.
لای گه‌ره‌کی شۆرش وسکرتاریه‌ت، هه‌ندێکیشیان به‌نه‌ خوێنه‌کانیان نه‌خستبۆ ناوه‌وه‌، به‌ڵکو له ‌ده‌ره‌وه‌ به‌ناوگه‌ڵیاندا شۆڕ بووبۆوه‌، هه‌ندێکیشتان به‌ لاستیک له‌ جیاتی به‌نده‌خوێن قایم یان کردبوو. به‌و دیمه‌نه‌ هه‌رکه‌سێ بیدیتایه‌ خۆی بۆ ڕانه‌ده‌گیرا وپێکه‌نینی هه‌ر ده‌هات.
زۆر له‌ براده‌ر و که‌سه‌ نزیکه‌کانم که‌ ئه‌مه‌م بۆ گێرانه‌وه‌، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌یان وت، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ جلکی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی بووبێت، ئه‌وانه‌ی که‌ جله‌کانیان درێژ بوون ڕه‌نگه‌ هی نیهاد بارزانی داوێنپیسی برای مه‌سعودی ئه‌ندازیاری ئه‌و رۆژه‌ بووبێتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە