کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31 ی ئاب و به‌ ده‌یه‌ها ساڵ خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی

Thursday, 03/09/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ساده‌ی کوردستان ئێستاش هه‌ر نه‌زانن مانای 31ی ئاب چییه‌! ده‌ هه‌ر پیرۆزیان بێت مه‌سعود بارزانی و دارو ده‌سته‌ گڵاوه‌که‌ی.
گه‌لانی جیهان له‌ سه‌ر قسیه‌کی سه‌رکرده‌کانیان که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان نه‌بێت ، ئه‌وا سووک و ڕیسوایان ده‌کان ، که‌چی ئێمه‌ی به‌دبه‌خت ، سه‌رکرده‌کانمان ئێمه‌ سووک و ڕیسوا ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تاوه‌ک و ئێستاش هه‌ر چه‌پڵه‌یه‌یان بۆ لێ ئه‌ده‌ین و تا ئاماده‌شین که‌ خه‌ڵکی جگه‌ر سووتاوی گه‌له‌که‌ی خۆشمان بکووژین بۆ ئه‌و خۆفرۆش وگه‌نده‌ڵانه‌.
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ ده‌بابه‌ی به‌عسیان هێنایه‌ سه‌ر خوشک و دایکی هه‌موو تاکێکی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌وانه‌ ئێستا باسی کوردایه‌تی بۆ ئێمه‌ ده‌که‌ن و که‌ گوایه‌ که‌س له‌ وان کوردپه‌روه‌رتر نیه‌!
ئه‌وانه‌ له‌ 31ی ئابدا شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی ئێمه‌یان دایه‌ ده‌ست به‌عسی عه‌ره‌بی شۆڤینی.
داخه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌سانی وه‌ک جه‌لالی هه‌زه‌لی که‌ گوایه‌ سیایه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی کورده‌ ، ئه‌مڕۆ ته‌پڵ بۆ ئه‌و که‌سه‌ لێ ئه‌دا که‌ له‌ 31 ئابدا به‌عسی بۆ هێناو شاربه‌ده‌ری ئێرانی کرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی کوردیان پێ شکاند.
ئاخ که‌ ئێمه‌ گه‌لێکی ساده‌و ساکارین ، ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌بوایه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆفرۆش هه‌ر شاربه‌ده‌ر بکرانایه‌ ! ئه‌بوایه‌ ئێستا له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا په‌ناهه‌نده‌ بوونایه‌و خۆیان له‌ خه‌ڵکی کورد بشاردبوایه‌وه‌ ، نه‌وه‌ک وه‌ک ئێستاش هه‌ر خۆیان به‌ که‌ڵه‌مێردی ئه‌و گه‌له‌ هه‌ژاره‌ بزانیایه‌ که‌ ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌شیان به‌ باشی نازانن.
مانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵ و خۆفرۆشه‌ له‌ کوردستان هه‌ر خۆی له‌ خۆیدا ساده‌یی ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ نیشان ئه‌دات.
ئێمه‌ی کورد پێویستمان به‌ گۆڕانه‌ ! نه‌ک هه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌ له‌ نه‌وچه‌کانی سلێمانیدا هه‌یا به‌ڵکو به‌ گۆڕانی سه‌رتاسه‌ری.
ئه‌بێ بڵێین به‌سه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ، به‌سه‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ، به‌سه‌ ده‌سه‌ڵێتی جاشایه‌تی و خۆفرۆشی.
هه‌ڵسن ئه‌ی خه‌ڵکی به‌ ئه‌مه‌کی کورد ، هه‌ر ئێوه‌ بوون که‌ هۆلاکۆتان به‌زاند ، هه‌ر ئێوه‌ بوون که‌ ئه‌لێکسانده‌ری مه‌که‌دۆنی گه‌وره‌تان به‌زاند ، ئێوه‌ ده‌توانن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆفرۆش و گه‌نده‌ڵه‌ش ببه‌زێنن و بنه‌مااڵه‌ی خۆفرۆشی بارزانێش له‌ ناوبه‌رن و ئه‌و گه‌له‌ به‌دبه‌خته‌ش ئازاد بکه‌ن له‌ ده‌ست ئه‌م خۆفرۆشانه‌.

س . ‌هه‌ولێری
له‌نده‌ن
31/08/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە