کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژئاوا و ڕاگه‌یاندکانی ڕۆژئاوا چۆن قسه ‌له‌سه‌ر رۆژه‌ ئابڕوبه‌ره‌که‌ی 31ی ئاب ده‌که‌ن؟

Monday, 31/08/2009, 12:00


نووسینی: هاوڕێ ڕه‌ش

دونیای میدیا وڕاگه‌یاندن ئه‌وئالیه‌تانه‌ن که ‌له‌ڕێی مرۆڤ و بۆ مرۆڤ ڕووداو پێشهاته‌کان ده‌گوازنه‌وه.
‌یه‌کێک له‌ ڕووداوه‌شومه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ دوای ڕاپه‌ڕین هێنان و په‌لکێش کردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بوو بۆ ناو هه‌رێمی سوری ژێر بنکه‌ی ئه‌نجه‌رلیک له‌ کوردستانی عێڕاقدا له‌31 ئابی ساڵی 1996 دیاره ‌له‌و کاته‌دا عێڕاق و کوردستان به ‌سه‌خترین قۆناغه‌کانی ژیانیان تێده‌په‌ڕین هێرشی برسیه‌تی وداڕمانی ئابووری و کێشه ‌ئه‌تنیکیه‌کانی ناوخۆی عێڕاق وشه‌ڕو شۆڕی کوردستانیش له‌و لاوه ‌بوه‌ستێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاش وه‌ک کوێخای جیهانی دۆش دامابوو له‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنبه‌ستی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ن جارێکی تر ده‌سه‌ڵاته‌لاوه‌زه‌که‌ی سه‌ددام به‌هێز گوڕه‌وه‌ده‌ربکه‌وێته‌وه و گورز له ‌سیاسه‌تی ئه‌مریکا بدا و نه‌یره‌کانی ئه‌مریکا به‌هێز ده‌رکه‌ونه‌وه ‌و له ‌دوایشدا له‌ چوار ده‌وری سه‌ددام حوسێن بوه‌ستن.
ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌مریکی ڕاندی ستێرنس* له‌نوسنێکیدا که ‌بۆ ئه‌ی بی سی نیوزی نوسیوه‌ و له‌م نووسینه‌دا له ‌باس مه‌ترسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام ده‌کات و هه‌روه‌ها له نووسینه‌که‌دا هه‌وڵه‌کانی سی ئای ئه‌ی به‌ سه‌رنه‌که‌وتوو وه‌سف ده‌کات یه‌که‌م له‌ کوشتنی سه‌ددام له‌ کاتی جه‌نگی گه‌ڵف که‌نداو دا و دووه‌م سه‌رنه‌که‌وتوو له ‌دۆزینه‌وه‌ ڕێگایه‌ی گونجاو بۆ له‌ کارلادانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر سه‌ددام حسین که‌ به‌پڕ مه‌ترسیترین که‌س داده‌نرا بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سێیه‌میش سه‌رنه‌که‌وتوو له‌ به‌هه‌ده‌ردانی ئابوریه‌کی خه‌یاڵی و ‌که‌ گوژمه‌ی ئابووری که‌سی ئا ئه‌ی وه‌ک ڕۆژنانوسه‌ ئه‌مریکیه‌ که‌ ده‌نوسێت که ‌20 ملیۆن دۆلار له ‌به‌کار هێنانی پرۆپاگه‌نده‌ له‌ ساڵی 1991 له‌دژی سه‌ددام وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وله ‌بڕه‌پاره‌یه‌ش 11 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپۆزسیۆنه‌عێڕاقیه‌کان له ‌له‌نده‌ن وله‌کوردستان (که‌مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کاته‌یه‌که‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌هاتۆته‌کایه‌وه‌) بووه هه‌ر له‌نوسینه‌که‌دا ئه‌م ئه‌مریکیه‌ باس له‌و شه‌ڕی ناوخۆی کورده‌کان ده‌کا به‌وه‌ی یه‌گرتوو نین وهه‌بوونی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیش که ‌هه‌موومان لام وابێت له‌یادمانه‌وه‌ک ئای ئێن سی ڕۆڵی ده‌گێڕا له‌هێورکردنه‌وه‌ئه‌و ئاگره‌ی که‌دروست بوو له‌ساڵی 1994 له‌به‌ینی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا بۆ لێک جیاکردنه‌وه‌و وێران نه‌کردنی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا به‌به‌رده‌وام بوون به‌شه‌ڕی ناوخۆی ،بۆ ئه‌مریکا زۆر گرنگ بوو که‌کورد یه‌کگرتوو بێت وده‌ست‌نه‌خاته‌ناو خوێنی یه‌کتریه‌وه‌شاراوه‌ش نیه‌دروست بوونی ئای ئێن سییش هه‌ر له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌مریکا بووه‌به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی که‌به‌سیخوڕێکی گه‌وره‌ی ئه‌مریکی ده‌ژمێردرێ ومێژووه‌که‌ی بۆ شه‌سته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌له‌شوێنی خۆیدا باس له‌وه‌ش ده‌که‌ین که‌ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی چ ڕۆڵێکی گێڕاوه‌له‌سیخوڕیه‌تی بۆ ئه‌مریکا له‌زه‌مه‌نی سه‌ددامدا،
سه‌باره‌ت به‌کوردو دۆسیه‌ی کوردی وهاتنی هێزی سه‌ددام حوسێن له‌و کاته‌دا بۆ هه‌رێمی پارێزراوی کوردستان وئینڤه‌یدکردنی کوردستان جارێکی تر به‌سه‌ددام وجه‌له‌جاشه‌که‌ی نوسه‌ر ده‌نوسێت سه‌باره‌ت کورد ده‌نوسێت(ته‌نها چیاکان براده‌ریانن)* ئیدی له‌ده‌سته‌واژه‌یه‌که‌مێک ورد بینه‌وه‌زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ستایل وهه‌گبه‌ی نوسینه‌که‌ده‌رنه‌که‌وینه‌وه‌ته‌نها باس له‌وه‌ده‌که‌م که‌ئه‌و ڕاندی ستێرنس له‌نوسینه‌کدا ده‌ریده‌خات که‌له‌مارتی 1995 هه‌وڵیک له‌ئارادا بووه‌سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک وموسڵ له‌لایه‌ن کورده‌کان جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ومه‌سعود بارزانی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان به‌هه‌وڵ ته‌قه‌لای سی ئای ئه‌ی که‌ده‌توانرێ بوترێ له‌وکاته‌دا ئۆفیسێکیان هه‌بووه‌له‌هه‌ولێر وکه‌له‌گه‌ڵ ئای ئێن سی دابوون به‌ڵام شه‌ڕ وناکۆکی نێوان هه‌ردوو پارت وخۆ کێشانه‌وه‌ئه‌مریکاش هه‌وڵه‌که‌ی په‌ک خستووه‌په‌ککه‌وتنه‌که‌ش یه‌ک جاری که‌بارزانی هێزی سه‌ددامی حوسێنی داوه‌کردووه‌بۆ گرتنی هه‌ولێرو ده‌رکردنید ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی که‌له‌وکاته‌دا باڵا ده‌ست بووه‌دواتریش ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی جه‌لال هه‌ڵهاتنی جه‌لال بۆخۆیشی بۆ سه‌رسنوره‌کان وناوه‌وه‌ی ئێرانیش.
ئه‌مه‌خوێنه‌ری به‌ڕێز کوردێک نه‌ینوسیوه‌بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ین بڵێین نوسه‌ری ئه‌مریکی لایه‌نگری یه‌کێتی بووه‌بۆ ئه‌وه‌ی بوختان بۆ پارتی بکات پێشم وابێت هه‌موومان له‌وه‌گومان ناکه‌ین که‌ڕۆژنامه‌نوسیکی ئه‌مریکی ونوسه‌رێکی ئه‌مریکی کاری به‌وه‌نیه‌که‌بوختان بۆ که‌س بکات به‌ڵکو له‌نوسینه‌که‌یدا خاڵێک ده‌رده‌خات که‌بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کاتی ئه‌مریکا شایانی قسه‌له‌سه‌ر کردن بووه‌وله‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که‌سی ئای ئه‌ی له‌ساڵی 1991 11 ملیۆن دۆلاری سه‌رف کردووه‌به‌شێک له‌و پاره‌یه‌ی دراوه‌به‌کورده‌کان و ئێستاش کورده‌کان که‌دۆستی ئه‌مریکا بوون دوژمنی ئه‌مریکا ده‌که‌ن به‌دۆستی خۆیان،دوا به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌بارزانی به‌نوسه‌ر جۆناپان ڕانداڵ ده‌ڵێت هیچ یه‌ک له‌دراوسێکانمان حه‌ز ناکه‌ن که‌کورد سه‌ربه‌خۆ بێت ببێت به‌ده‌وڵه‌ت،دیاره‌قسه‌کانی بارزانی له‌زۆر ڕووه‌وه‌پاکانه‌کردنه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسێنی هێنایه‌هه‌ولێر وئه‌و باره‌گاو ئۆفیسانه‌ی یوئێن وئه‌مریکی که‌له‌هه‌ولێر بوون له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ندانیان له‌ئۆپۆزسیۆنه‌عێڕاقیه‌کان که‌وتنه‌ده‌ست عێڕاق وئه‌ویش فتی کردن،ئه‌م له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌به‌ڵام له‌ڕووی باڵانسی ناوخۆ ئه‌مه‌بێگومان ده‌زانین که‌خیانه‌ت کردن وئابڕووبردنی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی وهه‌تککردنی کوردستانه‌له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌، بۆیه‌من پێم وایه‌ده‌بێت ڕۆژێک بێت که‌هه‌موو کار له‌سه‌ر دادگایکردنی کردنی کوڕانی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی خاکی کوردستان به‌سه‌ددام داروده‌سته‌که‌ی له‌خیانه‌تی سی ویه‌کی ئابدا،هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش نوسه‌ری ئه‌م نوسینه‌له‌نوسینه‌کانی داهاتووی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشکراکردنی دۆسیه‌ی 31.8.1996 ی هه‌ولێروڕاو بۆچونه‌کانی خه‌ڵکی ڕۆژئاوایی له‌و ڕۆژه‌دا.

* بۆ خوێندنه‌وه‌هه‌موو بابه‌ته‌که‌به‌ئینگلیزی به‌زمانی ئه‌مریکیه‌که‌کلیکی ئه‌مه‌بکه‌
http://www.defencejournal.com/oct98/cia_secretwar.htm

* نوسه‌ری ئه‌مریکیه‌که‌به‌مانشێتێک ده‌نوسێت
No Friends But the Mountains

هاوڕێ ڕه‌ش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە