کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ساڵی داهاتوو، 31 ئابی 2010 ئه‌نفال به‌ده‌ستی کورد ده‌کرێ

Monday, 31/08/2009, 12:00


نووسینی: د. نوح عه‌بدول

ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان به‌گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری و فکری قوڵدا تێپه‌ڕده‌بێت، دیاره‌هه‌موو گۆڕان کاریه‌کی له‌و جۆره‌ش ده‌بێت کۆمه‌ڵێک که‌سانی به‌هیمه‌ت خه‌بات و خوێنی بۆبده‌ن، دڵسۆزانی ڕاستی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای گۆڕان لا ده‌ده‌ن به‌هه‌ڵوێسته‌جوامێره‌‌کانیان، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌شی دژی ڕاستین به‌هه‌موو شێوازێک به‌ره‌نگاری ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ده‌بنه‌وه‌، وه‌ک کوشتن و توقاندن و نان بڕین و هتد..
به‌داخه‌وه‌بۆ هه‌موو(31 ئاب) ێک، ده‌بێت ئێمه‌ی کورد خه‌مێکمان هه‌بێت تا پێوه‌ی بتلێینه‌وه‌، خه‌می ئه‌م ساڵیشمان ئه‌وه‌بووکه‌‌قه‌ڵه‌مێکی نوێ بیرێکی نوێ به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌له‌ناو برا که‌خۆیان به‌دیموکراسی خواز ده‌زانن و ئیدعای بیری ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن. به‌پێچه‌وانه‌ی وته‌کانیانه‌وه‌کاتێک ڕاستییه‌کان به‌ڕاشکاوانه‌ده‌وترێت مه‌رگ وه‌ڵام ده‌بێت، چونکه‌ترسنۆکه‌کان ناتوانن ئارگومێنته‌کان وه‌ک خۆی ده‌ربخه‌ن، بۆیه‌ به‌کوشتن ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کانیان و میلله‌ت فرۆشیه‌کانیان بشارنه‌وه‌. چونکه‌هه‌ستیان وایه‌، و ده‌زانن ئه‌مڕۆ کار له‌ده‌ستی خۆیاندایه‌و له‌وانه‌شه‌سبه‌ینێش هه‌ر لای خۆیان بێت، به‌ڵام ده‌نگ و ڕقی جه‌ماوه‌ری توڕه‌له‌کاتی خۆیدا سه‌رنگومیان ده‌کات و دادگاکانی پێ پڕده‌بێت له‌که‌سانی تاوانبار و گه‌نده‌ڵ و خۆفرۆش.
ئێمه‌ی گۆڕان ده‌بێت بڕیار بده‌ین که‌چیتر نه‌هێڵین مێژووی ڕه‌ش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو تۆماربکرێت، ڕوو ده‌که‌ینه‌ئاینده‌و پشت ده‌که‌ینه‌ئێوه‌و مێژوه‌ڕه‌شه‌کانتان، و پێتان ده‌ڵێین هه‌موومان (سۆران) ین و ئه‌ویش یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاستیه‌کانه‌که‌دژی گه‌نده‌ڵی و خۆفرۆشی خوێنی دا. جیاوازی ئێمه‌و ئێوه‌له‌وه‌دایه‌ئێمه‌ڕاستیمان پێیه‌، ئێمه‌میلله‌تین ئه‌ی ئێوه‌کێن؟ ئێمه‌هه‌موو سۆرانین ئه‌ی ئێوه کێن؟ ئێمه‌به‌ڵگه‌مان ڕاستیه‌ئێوه‌چیتان پێیه‌؟ ئێمه‌دژی گه‌نده‌ڵین ئێوه‌دژی کێن؟ ده‌نگی میلله‌ت هی ئێمه‌یه‌ئێوه‌به‌ته‌مای چین؟.
وا بۆ ئه‌م ساڵی 2009 سۆرانتان شه‌هید کرد، ئه‌ی بۆ ساڵی داهاتووی 2010 ئه‌م هه‌موو (سۆران)‌ ی گۆڕانه‌چی لێده‌که‌ن؟ چ کاره‌ساتێکی تر به‌رپا ده‌که‌ن؟ هه‌رخه‌ریکی پلان ده‌بن دژی ڕاستی تاوه‌کو گه‌نده‌ڵییه‌کانتان دابپۆشن؟ هه‌ر ڕێگر ده‌بن له‌خه‌باتی گۆڕانمان، به‌ڕای من له‌وانه‌یه‌هه‌وڵ بده‌ن ئه‌نفالمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روماڵ و سامانی کورد ببه‌ن بۆخۆیان، بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌ست بهێنێته‌ڕێگایان. ئه‌مانه‌خاوه‌نی ئه‌زمونی باشن بۆ له‌ناوبردن، هه‌ر ئه‌و سه‌ره‌خۆفرۆشانه‌نه‌بوون له‌شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا یاریده‌ی سه‌رۆکه‌به‌عسیه‌کانیان ده‌دا؟، ئه‌وه‌تا‌فایله‌کانیان شاهیدی زیندون، واته‌ئه‌مانه‌خاوه‌نی ئه‌زموونی له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن، به‌ڵام بۆ داگیرکه‌ر سه‌رشۆرو ترسنۆک و ئه‌ڵقه‌له‌گوێن. بۆیه‌میلله‌ت سه‌ره‌تای کۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ی ده‌ست پێکرد به‌بڕیارو ده‌نگیان بۆ گۆڕان بۆ سۆران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە