کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند بیرەوەریەكى تاڵى ڕۆژانى 31 ئاب و ڕۆژەكانى تر

Monday, 31/08/2009, 12:00


نووسینی: شیروان شێخ زاده‌
لە یادى شەهیدى قەلەم و ئازادى(سۆران مامە حەمە)دا،چەند بیرەوەریەكى تاڵى ڕۆژانى 31 ئاب وڕۆژەكانى تر، كە بنەماڵەى مەسعودى خۆفرۆش جاشى بەینە میللەلى بەتانكەكانى سەدام ئەنجامیاندا دەگێڕمەوە!

هیچ گێڕانەوەیەكى مێژووى بێ پێشەكیەكى كورت گوزەرناكات، شەڕى جەلالى و مەلایى بە درێژایى مێژوو زۆر قۆناغى هەستیارى بەڕێكرد، بە جۆرێك لە 1966 دا جەلال و تاقمەكەى پەنایان بۆ جاشێتى برد دژى مەلا مستەفا و بنەماڵەكەى و حزبەكەى، چوونە باوەشى گەرمى ڕژێمى بەعسیان هەڵبژارد بۆ تەفروتوناكردنى مەلایەكان... لە پاش زیاتر لە 40 ساڵ لەو ڕووداوە، جارێكى تر مێژوو بە پێچەوانەوە خۆى ناساند بە نەوەكانى دوێنێ و ئەوڕۆ، لە 31 ئابدا نەوەكانى مەلا مستەفاو كوڕان و بنەماڵەكەى و حزبەكەى، بۆ تەفروتوناكردنى یەكێتى ئەمڕو جەلالى دوێنێ، باوەشى بابە سەدام و ڕژێمى بەعسى لە گۆڕناویان هەڵبژاردوو مەسعودى خائین بە كوردو كوردستان بووە جاشى ڕەسمى سەدام، بۆ ئەوەى تاڵەبانى و ڕێكخراوەكەى (یەكێتى) لەسەر نەخشەى كوردستان بسڕێتەوە....!
مەسعود بارزانى وەك قەزەمێكى جاشى شارەزا، كە ئەوەندەى نەما بوو دەستى لەبن هەمانەكەوە دەربچێت، ناچاربوو لە جیاتى تەنازولكردن بۆ تاڵەبانى خیانەتى هەڵبژاردوو بووە جاشى پێنج ئەستێرەیى ناوچەكەو، فرانسۆ هەریرى گۆڕبەگۆڕ بە بێ بەردەو بێ شاردنەوەى ڕاستیەكان لەسەر شاشە زەردەكەى بنەماڵەى بارزانى گووتى: بۆ لە ناوبردنى نەیارەكان و دوژمانى بنەماڵەى بارزانى دەستى شەیتان دەگووشین و بۆ ئەوەى بمێنینەوە لە ساحەكەدا!
- لە بەیانیەك كە هێشتا دەنگى بولبول و تەیرو باڵندەكان ئاسمانى كوردستانى نەهەژاندبوو، دەنگى تانك و زیریپۆش و ئالیەتە سەربازیەكانى ڕژێمى سەدام و بەعسى تاوانكار بۆ پشتیوانى كردنى مەسعودى قەزەمى جاشى پێنج ئەستێرە ، ئاسمانى كوردستانى تەنیەوەو، لە دەمەكانى 4 بەیانى 31 ئابدا شارى هەولێرو دەوروبەرى بە تانك و زریپۆش و (قۆات خاسە و لێواى حەرەس جمهۆرى و سەربازە بێمووچەكانى) چواردەورى خەڵكى بەشەرەف و بەرگریكارى هەولێریان دا، جێگای خۆیەتى بڵێن 1200 تانك و زریپۆش لەناو پەرلەمانەكەى كمال كەركوكى بە تەسكیە كراو بە سەرۆكى پەرلەمان بە ئاڵاى عێراقى بەعسەوە دەسوڕانەوەو هەموو تانك و زریپۆشێكیش 5 تا 6 لە جاشەكانى مەسعود بارزانى بە پەڕۆى زەردەوە هەلهەلەیان لێدەدا...!
لە یادمە ئێمە لەسەربانى ماڵى خۆمان بووین لە سەیتاقان جاشمەرگەكانى پارتى و بارزانى هاواریان دەكرد، بە تانك و زریپۆشى سەدام یەكێتیەكانمان وەدەرنا لە هەولێر!
گەنجێكى تەمەن 20 ساڵان كە یەكێتى بوو شەهید كرابوو، قوات خاسەكان بەتانیەكیان پێدادا، بەڵام جاشمەرگەكانى مەسعود نەك هەر بەتانیەكەیان لابرد، وەلێ ڕووتیشیان كردەوە، تا مەلاى مزگەوتەكە تەكلیفى لە قائیدەكەى قوات خاسەكەى سەدام كردو، ئەویش جاشمەرگەكانى مەسعودى دەركردو، تەرمەكەى پێچایەوەو، تەماشاى سەربازێكى عەرەبم كرد، چاوەكانى فرمێسكى لێدەهاتنە خوارەوەو!! جاشمەرگەكانیش تفیان لەو شەهیدەى مامە دەكرد، كە ئەمڕۆ بۆتە دەهۆڵژەنى مەسعودى جاش قەزەم.....
دیمەنێكى تر تەرمى 4 شەهیدى یەكێتى لە نزیك سكرتاریەتى جەلال تاڵەبانى، بە مردووى جاشمەرگەكانى عومەر ئاغاى دۆڵەمەڕى لەسەریان هەڵدەپەڕینى و ڕووتیان كردبوونەوە، خوشكى دوان لە شەهیدەكانى یەكێتى بە هەڵەداوان هاتن و بچنە سەر تەرمى براكەیان، جاشمەرگە جامانە سورەكانى مەسعودى قەوزەم، بە خوشكى شەهیدەكانیان گووت: گەر لەگەڵتان ڕانەبۆێرین ناهێڵن تەرمەكان بببنەوە!
لێرەشدا نەقیبێكى سەر زریپۆشێك بە تەقەركردن لە جاشەكانى عومەر ئاغاى دۆڵەمەڕى، دورخستەوەو بە پیكابێكى سەربازى هەر 4 تەرمەكەى بۆ كەس و كارى شەهیدەكان ناردەوە، ئەوە پیاوەتى ئەفسەران و سەربازى بەعس و ئەوەش خیانت و تاوانكار و بێشەرەفى جاشمەرگەكانى مەسعودى خائین!
لە بیناكانى مەكتەب سیاسى یەكێتى لە سەر ڕێگاى عەین كاوە، 6 گەنجى تەمەن نزیكەى 18 و 19 ساڵا بە بێ چەك دەستگیركرابوون، دكتۆر ڕۆژ نورى شاوەیس، فەرمانى دابوو بە كوشتنیان، بەڵام عەریفێكى قوات خاسە لە دەستى سەندن و لەگەڵ خۆى بردن و لە گەڕەكى ڕۆناكى ئازادى كردبوون!!
لە بیرمە جاشمەرگەكانى مەسعود بارزانى هەموو توانایان بەكارهێنا بۆ تاڵانى و ڕاوەڕووت و دزینى سامانى خەڵكى هەولێر، تا ئەوەى زیاتر لە 120 ماڵە پارتیشیان تاڵان كردبوو!
فرانسۆ هەریرى چاوى زەوى نەدەبینا، زوو زوو بە بادینانى هاوارى دەكرد، ئاگاتان لە ماڵە بادینیەكان بێ، چیتان پێدەكرێ دژ سۆرانیەكان لە كرمانجەوە تا هەولێریەكان دەستیان لێ مەپارێزن و بۆ سەدان ساڵیان تەمبێ بكەن، تا جارێكى تر دواى جەلال تاڵەبانى خۆفرۆش نەكەون، وەك ئەوەى خۆیان خیانتیان نەكردبێ و بە جاشایەتى بۆ سەدام هەولێریان وەرنەگرتبێتەوە.
لە دیمەنێكى خەماویدا، وێنەى ئەو جاشمەرگە جامانە سورەكانم لە یادە، تەنانەت لە ماڵەكاندا، دەرپێو جل و بەرگ و خشڵى ئافرەتانەشیان دزى بوو، پیرەمێردێك دڵ خۆشى خەڵكى ئەو سنورەى دەدایەوە گۆتى: بابم ئەوەى لە مشك بێ جەواڵشى دەدرێ..... مەلا مستەفا لە كۆمارى كوردستان ئەوەندەى دزى كرد شۆڕشى نەكرد... قابیلە مەسعود بارزانى لەو باشتر بێت؟!
لە دیمەنێكى دیكەدا، نێچیرەڤان بارزان كۆنە شەریكى عودەى، لە بەردەم پەرلەماندا بە كۆمەڵێك ئەفسەر باسى پیاوەتى و ئازایەتى و سوارچاكى سەدامى بۆ دەكردن، كە چۆن چەند جارێك چۆتە بەغداد و چاوى بە ئەبو عودەیى كەوتوەو؟!، باسى ئەو دیاریەشى كرد، كە سەدام بۆ ئەبو مەسرورى مامى ناردبوو،كە دەمانچەیەكى كۆنى ئینگلیزى ڕوكەشكراو بە ئاڵتون، كە مۆڵكى شەخسى شێخ عەبدولسەلام بارزانى بووە، ئەویش بڕنەوێكى دەسك شوشەى وەسەتى بۆ ئەبو مەسروورى (مەسعود) ناردووە.
مەسعود و نێچیرەڤان و بنەماڵەى بارزانى خائین و خۆفرۆش بۆ لەناوبردنى جەلال و یەكێتى گەورەترین سەرشۆرى مێژوویان بۆ خۆیان تۆماركرد.
جارێكیان یەكێك لە شێخانى بارزان ڕەخنەیى توندى لە مەسعود و نێچیرەڤان گرتبوو، لەسەر ئەوەى پەنایان بۆ سەدام بردووەو گووتبووى: دیارە ئێوە 8000 بارزانیتان بەلاوە هیچ بووە؟! ئەوانیش گووتبویان: ئەوانە ڕاستە بارزانى بوون ، بەڵام خۆرشیدى و مزورى و دوژمنى سەرسەختى ئێمەبوون، بە بەردێك 4 كێشكەمان كوشتووە، ئەوەشى لەسەر ئەم باسە بڕوات دەبێتە كێشكەى 5هەم..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە