کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی بوون یان نزیک بوون له‌ پارتی ئه‌مڕۆ بووه‌ به‌ شتێکی عه‌یب

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


هه‌موومان ده‌زانین که‌ له‌دوای شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێ کراوی براکوژی ئیبراهیم بۆڕێ که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بێ ئابڕوو(بارزانی وتاڵه‌بانی) وبه‌کوشت دانی زیاتر له‌ 13 هه‌زار خه‌ڵکی کورد له‌پێناو پڕبوونی گیرفانی مه‌سعود وجه‌لال دا،خه‌ڵکێکی زۆر به‌هۆی ئه‌وباره‌ سیاسی وئه‌منی وئابوری یه‌وه‌ ڕوویان له‌ ئه‌وروپاو ووڵاتانی تر کرد. هه‌ندێک له‌ مانه‌ یه‌کێتی(جه‌لالی) وپارتی (مه‌لایی)بوون،به‌هۆی کینه‌کۆنه‌کانی 40 ساڵی ڕابووردوی ئه‌مدوو بنه‌ماله‌وله‌ده‌ست دانی که‌س وکاریان یان به‌هیوای عه‌رزه‌ومعاش و...هتد. فاکتۆری دووه‌میش نه‌بوونی ڕۆشنبیری وکورتبینی تاکی کورد وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان به‌ ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کارانه‌یان واته‌(خیانه‌ته‌کانی خۆیان به‌ناوی کوردایه‌تی به‌خه‌ڵک ده‌فرۆشت).

به‌ڵام له‌ دوای 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، هاتنی بودجه‌ی تایبه‌تی ملیاردها بۆ کوردستان ودزین وقووتدانی به‌پاره‌ی گومرگه‌کانیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مم دوو بنه‌ماڵه‌ وداوین پیس وکاسه‌لێسه‌کانیانه‌وه‌

،سازشکردن و گوێ نه‌دان به‌ناوچه‌دابڕاوه‌کان هه‌رله‌پێناو دزینی ئه‌م بودجه‌یه‌.،تاپۆکردنی گردو شاخ ودۆڵ بیره‌نه‌وته‌ دۆزراوه‌کانیش له‌ سه‌رخۆیان، شیواندنی ڕه‌وشت وکولتوری رێزلێنانی به‌رزی کوردایه‌تی له‌ لایه‌ن داوێن پیسه‌کانی ئه‌م دوو حیزب وبنه‌ماڵه‌ یه‌،به‌ره‌ به‌ره‌‌ تاک وخه‌ڵکی کورد ماهیه‌ت وشه‌خسیه‌ت وپاشه‌ڵ پیسی ئه‌مانه‌ی زیاتر بۆ ئاشکرابوو,که‌ ئه‌مانه‌ له‌ شاخیش هه‌ر دزو چه‌ته‌بوون نه‌ک پێشمه‌رگه‌.به‌کرێگیراووی ووڵاتان وموخابه‌راتی ئیقلیمی بوون وه‌ک خزمه‌ت به‌شای ئێران وئاشبه‌تاڵ وڕه‌ووه‌دوونانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات وباکوربۆ ساواک وئیگلاعاتی ئێرانی ومیتی تورکی،نه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی وکوردایه‌تی .

ئه‌وه‌ی پشکی شێریشی به‌رده‌که‌وێ له‌ نه‌هێشتنی قودسیه‌ت وسووک وسه‌لیم کردنی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌

ئه‌وا ڕه‌خنه‌ به‌چه‌کوشه‌کانی کوردستانپۆست ونوسه‌ره‌کانی بوون.دوابه‌دوای ئه‌مانیش گۆڤاری لیڤین وهاووڵاتی وئاوێنه‌ ڕۆڵی خۆیان بینی له‌گه‌ڵ کوردستانپۆست له‌ هۆشیارکردنه‌وی خه‌ڵکی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان.

هه‌ربۆیه‌ش له‌ 25.7.2009 ی هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا خه‌ڵکی مه‌سعوودو جه‌لال یان ته‌ڵاق دا به‌ڵام مه‌سعود ‌ ساخته‌زانی له‌ ڕیگای ژووری عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی‌ ته‌زویره‌وه‌ له‌ دوا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆوه بێ شه‌رمانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌ ته‌زویر خۆی ماره‌به‌جاش ‌ کرده‌وه‌.له‌ چاخانه‌که‌ی (به‌ ناو په‌رله‌مان)که‌مال که‌رکوکی کۆنه‌ شاگردی عه‌دنان ڕه‌به‌ن دووباره‌ سوێندیشی به‌ درۆ بۆ خواردینه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌ ئه‌وه‌ی که‌ سوێند خواردن به‌ درۆ ته‌ڵاقی ده‌که‌وێ ،هه‌روه‌ک چۆن بێ شه‌رمانه‌ ئه‌م هه‌مووبودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان بۆ خۆیان قووت دا. جا بۆیه‌ ئێستا پارتی بوون وه‌ک به‌عسی بوونی جاران بووه‌ به‌ شتێکی زۆر عه‌یب وسووکی له‌ ناو کۆمه‌ڵگا و ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی پارتی و لیستی که‌ره‌دێزه‌ هه‌ر وه‌ک ئاسۆی قومری وعه‌له‌ لووت ماسی و حه‌مه‌ی حه‌سۆلی شاری سلێمانی ومامه‌ند قه‌شقه‌ وعه‌لی قه‌لاب وهه‌مزه‌ سێوی وماڵی شه‌مه‌ی هارونی شاری هه‌ولێر له‌ ناو خه‌ڵکدا ته‌ماشا ده‌کرێن(دیل کوژه‌کانی شه‌ڕی براکوژی)هه‌روه‌هاک وه‌ک ره‌فیق حیزبی ورئیس منچه‌مه‌کانی به‌عس ومدیر ئه‌منه‌کانی جارانن له‌به‌رچاوی خه‌ڵک. ئه‌گه‌ربڵێ ی پارتیم له‌ به‌ر چاوی کوردی پارچه‌کانی تر ئه‌وا وه‌ک سیخوڕی ئیگلاعات ومیت دێیته‌ به‌رچاویان. له‌ به‌رچاوی کوردی باشوریش ئه‌وا وه‌ک شه‌ریک دز،مه‌سینه‌هه‌ڵگر،ماستاوچی، گه‌وادی سه‌رگر، خائین ،ووڵات فرۆش وبراده‌ری ئه‌نفال چیان دێیته‌ به‌رچا وان.

سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌/هه‌ولێر.کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە