کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌سعود و پڕۆپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات

Friday, 29/01/2010, 12:00


میدیا حیزبییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانیی، وه‌ک میدیای به‌عس ئاسایی کۆن، هه‌موو ژێرکه‌وتن، دۆڕانده‌کانیان و سه‌فقه‌ نه‌هێنێ کانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕیکانی ووڵاتانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا به‌ سه‌رکه‌وتن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌ میدیاکانی خۆیاندا ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامیی درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیی کورددا ده‌که‌ن، سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی مه‌سعودیش به‌کار دێنن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانییان 7.3.2010
کاتێکیش مه‌سعود و جه‌لال به‌ره‌و لایه‌ک ده‌رۆن ئه‌وه‌نده‌ی موباله‌غه‌ی سه‌یر سه‌یری تێدا ده‌که‌ن به‌جۆڕیک که‌ نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی کورد به‌ گشتی به‌ڵکو زۆر له‌ لایه‌نه‌کانی خۆشیان شه‌رم ده‌یان گرێ و باوه‌ڕیان پێ ناکه‌ن.
بیرم دێ، که‌ سه‌ددام له‌ هه‌فتاکاندا یه‌که‌مجار سه‌فه‌رێکی درێژی له‌ به‌غداوه‌ بۆ هاڤانای کوبا کرد، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌عس لێمانی کرد به‌مارشه‌ 1000 کم که‌ی ماوتسی تۆنگ.
لێره‌وه‌ منیش به‌و ‌ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵێم، خه‌ڵکی کوردستانیش با باش بزانن که‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌سعود هیچ ئه‌جندایه‌کی نۆێی تێدا نیه‌ هه‌روه‌ک جۆزیف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکاش له‌ ڕۆژنامه‌ی (شرق الاوسگ) به‌ڕوونی ئیشاره‌ی پێ کردبوو.
ئایا مه‌سعود مه‌لامسته‌فا بۆچی بانگ کرا بۆ ئه‌مریکا ؟
1. بانگ کرا بۆ ئه‌مریکا و زه‌ره‌یف له‌ گۆێ یان چه‌قاند، که‌ ئێمه‌ عێراق به‌جێ دێڵین و په‌له‌مانه‌، ئێوه‌ش وه‌ک کورد که‌ به‌ خواستیی خۆتان، کرده‌وه‌ به‌‌ عێراقی، ده‌بێ هه‌رچی زووتره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ سوونی و شیعه‌کان ڕێک بکه‌ون له‌ پێناو ئاسایشی عیراقی خۆتاندا.
2. ده‌بێ پارتی و یه‌کێتی وه‌ک هێزێکی کوردی عێراقی هاوکاری تورکیا و ئه‌مریکا بکات و پیشیان بکه‌ون بۆ لێدانی کوردانی باکوور (پ. ك. ك) هه‌ربۆیه‌ ڕۆبه‌رت گه‌یس له‌ گه‌ڵ مه‌سعوددا کۆبووه‌وه‌ به‌ به‌شداری میت وئه‌فسه‌ره‌ پله‌به‌رزه‌کانی تورکدا. هه‌روه‌ک که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌ڵمانیش ئیشاره‌ی پێکرد و باسی ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی کرد که‌ ئیستا له‌ زاخۆیه‌ بۆ هێرش بردنه‌ سه‌ر پ.ك.ك. ئه‌وه‌بوو مه‌سعودیش پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی ووتی ئه‌گه‌ر تورکیا واز له‌ ته‌داخولی که‌رکوک بێنی ئێمه‌ کێشه‌ پ.ک.ک بۆ تورکیا چا‌ره‌سه‌رده‌که‌ین (واته‌ په‌یمانی جاشه‌یه‌تی بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌که‌ی بۆ تورکیا جارێکی ترنوێ ده‌کاته‌وه‌).
ئه‌وه‌ی جێگای شاردنه‌وه‌ نییه‌، که‌ تورکیا ئه‌مڕۆ پێویستیی به‌م سه‌رانه‌ی کورده‌ و جاشایه‌تێ که‌شیان پێ ده‌کاو که‌رکوکیش هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێ. ده‌با زێره‌ڤانی و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی مه‌سعود و جه‌لالیش باش بزانن،خۆیان نه‌گلێننه‌ شه‌ڕیکی خوێناوی براکوژییه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌و براکوژییه‌دا سه‌قه‌ت بوون یان کوژران، دواییش ژنه‌کان و کچ و خوشکه‌کانیان چوون بۆ ته‌قاعوودی بۆ لای به‌رپرسه‌کانی ئه‌مڕۆی مه‌سعود و جه‌لال ئه‌وا پێیان ده‌ڵێن بۆ قاچت نه‌تاشیوه‌ یان خۆت جوان نه‌کردووه‌.
ڤێالاکانیشیان له‌ سه‌ر حسابی خوێنی ئێوه‌ به‌رزتر ده‌بێ وبانکه‌کانی ئه‌وروپای مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی پڕتر ده‌بێ.
3. مه‌سعودیش له پاداشی ئه‌و دووخاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ داوای کردووه‌، که‌ پاره ‌وسه‌ر‌مایه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کی که‌ له‌ ئه‌مریکا و ئه‌وروپایه،‌ ئاشکرایان نه‌کات (هه‌روه‌ک چون له‌ ڕابووردو دا مایکڵ ڕۆبن ئیشاره‌ی به‌ زانیاری بانکی کردبوو له‌ سه‌ر سامانی دزراوی کوردستان له‌ لایه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی‌).
4. گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کان له‌ چاڵه‌ نه‌وته‌کانی کوردستان، که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌ندێ کۆمپانیای ئه‌مریکی که‌ خاوه‌ناه‌کانیان وه‌ک جایگارنه‌ر و پێته‌رگاڵبرێس (که‌ مێدیاکانی جه‌لال ومه‌سعود ناویان لێ نابوون دۆستی کورد) که‌ به‌دزی خه‌ڵک وپه‌رله‌مانی کوردستان کراوه‌ و به‌شه‌ریکی ده‌یدزن به‌ردێکی له‌ سه‌ر دانێن وه‌ک فه‌زیحه‌ی کۆمپانیای (DNO) ی به‌ سه‌ر نه‌یه‌ت و لێیان ئاشکرا نه‌بێت.
5.ئه‌گه‌ر مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی هه‌ر گۆرانکارێکی ناو کوردستان و ناوچه‌که‌، ئه‌مریکا وه‌ک شای ئێران ده‌رگایان له‌ سه‌ردانه‌خا و بلۆکی پاره‌ دزراوه‌کانیان نه‌کات.

بۆ ڕاگرتن و زیندووکردنه‌وه‌ی ناوی
سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌/ که‌رکوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە