کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژو زۆر جار هه‌ر وه‌ک 66ی تاڵه‌بانی و 96ی بارزانی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه‌

Monday, 31/08/2009, 12:00


مرۆڤ تا زیندو بێت شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی جودا جودا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌. گه‌ر کاری ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان ته‌نها ئه‌وه‌ بوایه‌ که‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵیو داوێن پیسی هه‌ندێک که‌سانی بکردایه‌ زوو ئه‌م ڕێکخراوانه‌‌ له‌ به‌ین ده‌چوون.

ئێمه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ست و بیر. هه‌رگیز بیر له‌ چه‌ند شتێک ناکه‌ینه‌وه‌‌ که‌ بۆ هه‌ندێک که‌سانی خاین و سپڵه‌ به‌ کارێکی شه‌رعی و یاسا ناوی ده‌به‌ن. کاتیک مرۆڤ هه‌ستی ده‌بێت . مانای ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ئه‌م زاته‌ چۆن خۆشی بۆ خۆی ده‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ خۆشی بۆ هاوڵاتیه‌کانی تریشی هه‌رده‌وێت. جا هه‌ر که‌س نه‌فام و نه‌زان بێت بێگومان تا ماوه‌ له‌ ژێر په‌رده‌ی تاریکیدا ده‌ژێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر سه‌ر ده‌نێته‌وه‌. تاوانباران جۆریان زۆره‌ ،هه‌یه‌ دزی ده‌کات هه‌شه‌ به‌ پاره‌ پیاو ده‌کوژێت‌ ، هه‌یه‌ به‌خۆی داوێنپیسه‌ و ماڵو مناڵی له‌ ژێر خاکی بێنامووسیدا ده‌فڕۆشێت. کوره‌ خۆ هه‌یه‌ به‌خۆی پیاوبێت یان ژن فه‌رق ناکات، خۆی ده‌کات به‌ ئه‌جنده‌، یاخود خۆی و ژنه‌که‌شی هه‌ر به‌ له‌شفڕۆشی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. جگه‌ له‌مانه‌ بێگومان چه‌شنی تریش هه‌ن که‌ باسیان لێوه‌ بکرێت، به‌ڵام مرۆڤی تاوانبار هه‌میشه‌ ده‌بێت بگات به‌ ڕۆژێک که‌ سزای دادگایی لێ بکرێت و تاوانه‌کانی بۆ گشت خه‌ڵکان ئاشکرا بکرێن. به‌ڵام سه‌دهه‌زار مخابن، ئه‌و تاوانبارانه‌ی که‌ له‌ بناغه‌دا جاشن و سه‌رسه‌رین و داوێن پیسن زۆر جاران تاوانه‌کانیان به‌ سزای دادگا ناگه‌یه‌نرێن. به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتدارن. جا ئه‌گه‌ر باس له‌و نموونانه‌ بکرێن خۆ هه‌ر کۆتاییان نایه‌ت له‌ کوردوستاندا. تۆ بگره‌ ئه‌و هه‌موو جاشه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ به‌کرێ گیرابوون. ئه‌وا ئێستا هه‌مان جاش و جامه‌دانی ده‌بینیته‌وه‌ ئه‌وڕۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌و خۆی به‌ یه‌کێک له‌ بنه‌ماڵه‌ مافیاکانه‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌ ، ئێستاش نفوزی سیاسی و ئابووریان له‌ من و تۆ گه‌لێک زیاتره‌. من له‌بیرم دێت که‌ چلۆن هه‌مان ئه‌و جاشانه‌ی که‌ ئه‌وڕۆ نازو گزاف به‌ کوردایه‌تیه‌وه‌ ده‌که‌ن چلۆن سه‌رده‌می به‌عس هه‌زاران کوردی به‌شه‌رفیان ڕه‌وانه‌ به‌ خاک دهسپا‌رد. به‌ڵام ده‌ڵێیت چی له‌ وه‌رگه‌ڕانی چه‌رخی ئه‌و زه‌مانه‌ پیسه‌.
کاتێک تاکی کورد ته‌نها بیرو هۆشی بۆ نیشتمان ده‌ڕۆیشتو بۆ هێنانه‌ دی ئاره‌زوه‌کانی ئاینده‌ی کورد خۆی به‌خته‌وه‌ر به‌ خاکه‌که‌ی ده‌کرد ، له‌ هامان کاتدا مافیاکانی سه‌ر به‌ ئێران و سوریاو سعودیه‌و لیبیا مژوولی پلان دانان بوون بۆ له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی لاوانی کورد، تاقمه‌که‌ی سه‌ر به‌ جه‌لال و مه‌سعودی ناپاک که‌ هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ پیاوی به‌کرێگیراوی ئێران بوون و به‌ دوای فه‌رمانه‌کانی شای گۆڕبه‌گۆر ده‌که‌وتن. چۆن ئه‌و کاتانه‌ی که‌ هێزی له‌شکری ئێران به‌ ناو خاکی کوردوستانی عێراقدا تێده‌په‌ڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تۆپ سه‌ربازخانه‌کانی ڕه‌واندوز و پێنجوین و ئه‌وانی تر بۆردومان بکات ، ئه‌م به‌کرێگیراوانه‌ نه‌ک ته‌نها کوردیان له‌ خشته‌ بردبو بگره‌ هه‌ر هه‌موو وێراقێان خستبوه‌ ناو گیرۆده‌ی شه‌ڕێکه‌وه‌ که‌ تانها شای ئه‌و کاته‌ سوودمه‌ند بوو، هه‌ر بۆیه‌ کاتێک که‌ شای ئێران له‌ ساڵی 1975 دا ڕێکه‌وتنێکی ستراتیجی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا کرد و له‌ په‌یمانی الجه‌زائیردا تۆمار کرا. هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌فه‌رمانی محه‌مه‌د ڕه‌زا شای ئێرانی ئه‌و کات یه‌کسه‌ر بڵاوه‌ی به‌ شۆڕشه‌که‌ کردو بانگهێشتی ئاشبه‌تاڵی کرد، ئه‌م زاته‌ ناموباره‌که‌ ، ئه‌و کاره‌ی خۆ به‌به‌لاش نه‌کردبوو به‌ڵکو به‌ فرمانی شای ئێرانی ئه‌و کات به‌ جێهێنراو به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاری پێ به‌خشراو ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکاشیان کرد.

جا خۆفڕۆشه‌ سیاسیه‌کانی کوردوستان گه‌لێکن ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ کوڕانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ تاوانبارانه‌ هه‌تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر حوکمی کوردوستان ده‌گێڕن. ئه‌م ناموباره‌کانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌شکری سه‌دامیان کرد به‌ گژ کوردی کۆڵنه‌ده‌ردا، هه‌تا ئێستاش هه‌ر پاکانه‌ بۆخۆیان ده‌که‌ن. جا کوڕینه‌ من نازانم سه‌ره‌ک عه‌شره‌تێکی وه‌ک مه‌سعودی خۆفڕۆش و جاشی ئێران و عێراق و سووریا چلۆن له‌ سه‌دا 70 ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت خۆ ئه‌وه‌ی که‌ من باسی لێوه‌ده‌که‌م زۆر ڕوون و ئاشکرایه‌و تۆمه‌تی بۆ نابه‌ستم. به‌ڵام کاتێک که‌ میلله‌تی کورد به‌م ڕاستیانه‌ بزانێت چۆن ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی ته‌زویر کردن به‌ چنگی نه‌هێنابن.

ئه‌و تاوانه‌ی که‌ مه‌سعوود دژ به‌ گه‌له‌که‌ی له‌ 31 ئابدا به‌ کرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی هێنا نه‌ک ته‌نها ده‌بێت بدرێت به‌ دادگای بڵندی کوردوستان به‌ڵکو ده‌بێت له‌ نێو دادگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانیشدا سزا بدرێت چونکه‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆڵنه‌ده‌ری وه‌ک کورد کرابوو نه‌وه‌ک کارێک بێت چه‌ند که‌سانێکی پێوه‌ گرێدرابن.
هیچ مه‌‌حاڵ نیه‌ که‌ کورد ئه‌وڕۆ ده‌عوا له‌سه‌ر ئه‌م به‌ ناو سه‌رکرده‌ی کورده‌ به‌رز بکاته‌وه‌ بۆ دادگای نێو ده‌وڵه‌تی و ده‌بێت ئه‌م تاوانباره‌ به‌ سزای خۆی بگات. بێگومان سزاکه‌شی به‌ یه‌کجار له‌ سێداره‌دان ته‌واو نابێت به‌ڵکو ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت که‌ هه‌تاوه‌کو داروده‌سته‌و پیاوه‌کانیشی بگرێته‌وه‌. چونکه‌ به‌م جۆره‌ تاوانه‌ ده‌گوترێت تاوان دژ به‌ ئازادی میلله‌تێکی تێنوی ئازادی.
نامه‌وێت سه‌رتان بئێشێنم ، به‌ڵکو ته‌نها ده‌مه‌وێت خوێنه‌ر بێته‌وه‌ یادی که‌ مه‌سعودی نمه‌ک زاده‌ دژ به‌ ئێمه‌ی کورد ڕه‌فتاری کردوه‌، ئه‌م کابرایه‌ سه‌ده‌ها ئینسانی شه‌ریفی به‌ کوشتن داوه‌. ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده‌ مزه‌وه‌ره‌ یه‌کێک بوه‌ له‌ هانده‌رانی براکوژی. ئه‌م کابرایه‌ سه‌ر به‌ بناماڵه‌یه‌که‌ که‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر سه‌ر به‌ کوردانی عێراقیش نین ، ئه‌مانه‌ به‌ زۆری خه‌ڵکێکی ڕه‌شوڕووتن و ئه‌م ووڵاته‌ نازداره‌ی ئێمه‌یان چه‌وساندۆته‌وه‌و، هه‌ر ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گه‌لێک له‌ پیاوانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشیان کوشتوه‌. ئه‌م جه‌ردانه‌ ده‌بێت له‌ کوردوستان وه‌ده‌رخرێن ‌، ئه‌مان هه‌ر میت و جاش بوونه‌و هه‌ر به‌ جاشێتیش سه‌ر ده‌نێنه‌وه‌، خۆ شێخ ئه‌حمه‌دو یاوه‌ره‌کانی که‌میان به‌م میلله‌ته‌ نه‌کردبوو. هه‌تا بگره‌ مه‌لا مسته‌فای جاشی ئێران که‌ به‌ ئاشکرا هاواری ده‌کرد که‌ ئه‌م سه‌ره‌ک خێڵێکی جاشی به‌کرێگیراوی شای ئێرانه‌. جا گه‌لۆ ته‌نها به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موان ده‌توانین ئه‌م به‌کرێگیراوانه‌ ڕه‌اونه‌ی ئه‌ودیو سنوور بکه‌‌ینه‌وه‌. بێگومان ئه‌و کاره‌ش ئاسان نیه‌ ، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت کاتێک که‌ میلله‌ت هه‌ڵسا شاخ و کێو له‌ بن ڕاده‌ماڵێت. ئه‌و ڕۆژی ڕاماڵیینه‌ش که‌ به‌ ڕۆژی ڕاماڵینی تاوانباران و خائینان له‌ مێژوادا ناو ده‌برێت. نازناوی له‌ ناو بردنی هێزه‌ مافیای نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و نه‌مانی خێڵه‌کی و دوا بنه‌ماڵه‌کانی جیهان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی خوێنخۆر لێده‌نرێت.

خوێنه‌وه‌ری ئازیز کورد ده‌بێت شاره‌زایی هه‌بێت که‌ چۆن بتوانن هه‌له‌ کۆنه‌کانی مێژوو پاکژ بکه‌نه‌وه‌و خاوێنی بکه‌نه‌وه‌ له‌و به‌کرێگیراوانه‌ی که‌ به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێ ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوی کورد به‌ره‌و دواوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و نه‌هێلنن منداڵانی چاو ڕه‌شی کورد وه‌ک هه‌موو منداڵانی سه‌ربه‌ستی جیهان به‌ ئازادی بژین ، بۆیه‌ هه‌رده‌م ده‌بینین پلان و داڕشتنی میتۆدی ناشرینو ناله‌بوار بۆ میلله‌ته‌که‌مان هه‌رده‌م ئاماده‌ ده‌کرێن، هه‌ر به‌وه‌ش ناوه‌ستن به‌لکو بۆ بڕێ پاره‌ی سوالکردن له‌م وڵاتی دراوسێ یان له‌ وڵاتیک که‌ په‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت له‌ عێراق ملیان که‌چ ده‌که‌ن هه‌مو کاتێک ده‌مانفرۆشن، جگه‌ له‌وه‌ش ئێستا بازرگانیه‌کانیان پتر ڕه‌واجی په‌یدا کردوه‌ دوای ڕوخاندنی ێه‌دام و تاقمه‌که‌ی رێگای نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ پاره‌ په‌یداکردن به‌ فڕۆشتنی نه‌وتی کوردستان به‌ نرخێکی زۆر هه‌رزان که‌ هه‌رزانیه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ ناشرینه‌ قینی سه‌رکرده‌ عه‌ره‌به‌کانی عیراقیشیان به‌ گژ خۆیاندا هێناوه‌، ئیتر ئێمه‌ی کورد ده‌بێ چ حیسابێک بۆ ئه‌م زاتانه‌ بکه‌ین که‌ خه‌ریکه‌ جارێکی تر به‌ ته‌زویری هه‌لبژاردن کورد له‌ خشته‌ به‌رنه‌وه‌.

کێ نازانێت یان کێ هه‌یه‌ سالانی66 له‌بیر بکات که‌ چۆن تاقمه‌ ناله‌باره‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی ئیران له‌سه‌رکرده‌کانیان جودا بوونه‌وه‌و تاقمی بارزانیه‌کانیان به‌جیهێشت و به‌ره‌و ئێرانو له‌ دواییدا به‌ فه‌رمانی ئێران بوون به‌ جاشی عیراق و له‌ خودی کوردیان دا، من تێ ناگه‌م بۆ ژماره‌وه‌ نمره‌ی 6 له‌ کورد نایه‌ت، بۆیه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ چارێکی تر که‌ ئه‌و سه‌رۆکه‌ نا موباره‌که‌ی ئه‌مرۆی هه‌رێم چۆن له‌ سالی1996ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی تاقمه‌که‌ی تر واته‌ تاله‌بانی مڵی که‌ج کرد بۆ گه‌وره‌ترین دوژمنی کورد که‌ له‌ کورد بده‌ن ، دیاره‌ تاقمه‌که‌ی بارزانی زۆر گرنگ بوو لایان یان به‌هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی له‌ قه‌له‌میان ده‌دا که‌ کرده‌وه‌کانی تالبه‌نی 1966زۆر گرنگ و پێویست بوه‌ بۆ به‌دیهێنانی خواستو خوازی دوژمنانی کورد بۆیه‌ ئه‌مانیش دوای 30 ساڵ به‌ هه‌مان کرده‌وه‌ لاسایی تاله‌بانه‌کانیان کرده‌وه‌ . ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیهێنمه‌وه‌ بیری خوێنه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ده‌بێت چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له‌م دوو تاقمه‌ مافیا خۆفرۆشانه‌ و به‌ ئازادی و به‌ سه‌ربه‌ستی هه‌وای کوردستان هه‌ڵمژن.

ئه‌مڕۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ هه‌ر چوار پاارچه‌ دابه‌شکراوه‌که‌ی کوردستاندا گه‌یشتونه‌ته‌ ڕاستییه‌ک که‌ ئه‌م دوو تاقمه‌ به‌ هه‌مو مانای ووشه‌ دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن و به‌کڕیگیراوی دوژمنانی کوردن، وه‌ ئه‌و هه‌مو دزیو گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌ کوردستانی باشور ده‌کریت له‌ ژیر سایه‌ی ئه‌م دوو تاقمه‌ بوه‌ ، میلله‌ت بۆته‌‌ زه‌لیلی برا عه‌ره‌به‌کانمان له‌ عیراق وه‌ ئه‌وان زۆر به‌ ڕوونو ئاشکرا ده‌زانن هه‌تا ئه‌م دوو تاقمه‌ مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌بێت په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان هه‌رده‌م لگه‌شه‌کردندا ده‌بێت‌ بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به‌غداد به‌ ئاشکرا ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر له‌ ژێر چنگی ئه‌و دوو تاقمه‌ مافیا نێوده‌وڵتیه‌دا بمێنێته‌وه‌ چونکه‌ جاشی خۆیانن‌، وه‌ هه‌ر بۆ ڕاستی وشه‌کانم تا ئیستا هیج ستیک نه‌کراوه‌ نه‌ بۆ که‌رکوک و نه‌ بۆ هیچ پارچه‌یه‌کی دابڕاوی کوردستانی باشور نه‌ به‌تامشن هیچ شتێک بکه‌ن، وه‌ ئێمه‌ی کورد هیوامان به‌رزه‌ که‌ ڕۆژێک دێ بێت بتوانین به‌ چاوی خۆمان هه‌موو ڕۆڵه‌کانی کوردستانی باشور به‌ یه‌که‌وه‌ شاد ‌ببینه‌وه‌ هه‌تا ئه‌م ناله‌بارانه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه‌ بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بێت، بێگومان کورد هه‌رگیز ناگه‌نه‌ مه‌رامه‌ به‌رزه‌کانیان که‌ ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی ناسنامه‌ی کورده‌. ئه‌م جاشانه‌ که‌ مافیای نێو ده‌وڵه‌تین ته‌نها به‌ یه‌کبوونی میلله‌تی کورد له‌ ناو ده‌چن. ته‌نها ڕیگای ئازادی کوردو کوردوستان له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م دوو تاقمه تاوانباره‌‌ به‌کرێگیراوانه‌یه‌.
د. کوردۆ په‌رۆش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە