ووتاری 31ی ئاب له هۆڵی(په‌رله‌مان) واته چایخانه‌که‌ی که‌مال که‌رکووکی
Monday, 31/08/2009, 12:00
31 ی ئابتان پێرۆزبێت، 31 ی ئاب خه‌نده و پێکه‌نینه‌به‌ڕێز مه‌سعود ساخته زان ، به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ و31ی ئاب، میوانه به‌ڕێزه‌کان
به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده پڕ شه‌رمه‌زارییه‌وه پیرۆزبایی له خۆتان هه‌موو لایه‌نگر و کاسه‌لێس و مه‌سینه هه‌ڵگر و زووڕناژه‌نه‌کانتان و ته‌واویی بنه‌ماڵه‌که‌تان ده‌که‌م.
ئێوه به‌ڕاستی سه‌لمانتان که کوڕی باوکی خۆتانن، هه‌روه‌ک کورد ده‌ڵێ (بێچوی مشکی هه‌مبانه‌ی ده‌دڕێ) و ڕێبازی خیانه‌ت و ڕووڕوشی بارزانیش هه‌ر به‌ناوبانگتر بێت له هه‌موو شوێنێک ڕووی ووتاره‌که‌م به تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی ههڵنهبژیردراو و مه‌سعودی ته‌زویرچی ده‌که‌م.
ڕاسته ئێوه هیچ شه‌هاده و کتێب و نووسراوێکتان نییه، به‌ڵام به‌ڕاستی تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م ووتاره ئێوه ئیسپاتتان کرد، که پێشه‌نگ و وه‌ستای خیانه‌ت و جاشایه‌تین له ناو ئه‌م میلله‌ته سته‌مدیده‌یه‌ی کورددا.
بۆیه‌ش هه‌رله‌م بواره‌دا به‌درێژایی مێژوو خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت تهخسیریتان نه‌کردووه له بواری دڵفراوانی و گیانی لێ بوورده‌یی بۆ نموونه...حه‌وانه‌وه و له ئامێزگرتنی هه‌موو جاش و موسته‌شار و ئه‌نفالچێکان، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش که قاتیل و ژنکوژن، له سه‌روی یاساوه ڕاتان گرتوون له نزیک ماڵه‌که‌ی جه‌نابته‌وه وه‌ک گورگی بۆر دارستان ئاسا په‌لاماری خه‌ڵک ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی زۆر قووڵ و پته‌وتان وه‌ک سیخوڕێکی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ و ده‌زگا سیخوڕی نێو ده‌وڵه‌تێکاندا دروست کردووه وه‌ک به‌کرێگیراوێک دژ به ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌تانن. بۆ نموونه کارکردتان بۆ شای ئێران و هێنانی پاسداری ئێرانی سه‌رباز و ده‌بابه‌ی تورک و دژایه‌تی و کوشتاری هه‌موو بزوتنه‌وه و شۆڕشه ئازادیخوازه‌کانی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان (حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه،پ.ك.ك، شه‌رێ چه‌ندین ساڵه‌ی براکوژی باشوور)،
ئینجاش ئه‌م یاده شکۆمه‌نده‌ی 31 ئاب که خۆتان ئه‌ندازیاری ڕاسته‌قینه‌ی بوون. هه‌ر له‌م جێگایه‌شدا که ئێستا هه‌موومان لێ کۆبوینه‌وه و جه‌نابیشتان بۆ دووه‌مین جار سوێندت لێخوارد، کردبووته مۆڵگه و گه‌راجی ده‌بابه‌کانی به‌عس. بۆیه‌ش به‌باشی ده‌زانم هه‌موومان به‌یه‌که‌وه و به‌یه‌ک ده‌نگ دووباره ده‌ڵێین:
بۆ پێشه‌وه پێشیان که‌وه بارزانیدوژمنان تۆیان هه‌بێ بهسیانیکوردایهتی جه‌نابت شه‌و و ڕۆژ له گه‌ڵ سوڕی خوێنتاندا دێت و ده‌چێ، بۆیه‌ش منداڵه‌کانیشت هیچیان ناوی کوردیت لێ نه‌ناون (مسرور، منسور، مسگفا و نبیله...) ئه‌و نه‌بیله خانمه‌ی که لێو و ده‌م و چاوی به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵک پڕتان کردووه له (بۆتۆکس و سلیکۆن) بۆئه‌وه‌ی له حیفا وهبی بچێت ونهبادا نێچیر حیفا ش وه‌ک ئه‌وانی تر بۆگۆرانی ووتن ده‌عوه‌تی بکا ت بۆ هه‌ولێری شاری قه‌راو مناره.
حاجی حهمایله خانی دایکیشتان (که شێخ زانا له گهڵیدابوو بۆ حه‌ج وه‌ک چاوساغ ، چونکه شێخ زانا باوه‌ڕپێ کراوی شه‌خسی خۆت بوو).
حه‌دی نه‌بێ به ئه‌بوبه‌کری سدیق وحاتهمی ته‌یی و پێستالۆسی پاره‌ی ته‌قاعودی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ماشاڵڵه دیوه‌خانه‌که‌ی هه‌میشه پڕه‌له خه‌ڵکی سواڵکه‌ر وهه‌تیو و که‌م ده‌رامه‌ت.
به‌رێزتان ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌م میلله‌ته‌ن هه‌رچی پاره‌ی بودجه و گومرگه‌کانه هه‌موویت بۆ ههڵگرتوین و پاشه‌که‌وتت کردووه له ژماره‌ی بانکی تایبه‌تی به‌ناوی خۆت وکه‌سوکار و دهڵاڵهکانت له بانکه‌کانی سویسرا و نه‌مسا و ئیتالیا و که‌ندا و واته (پاره‌ی سپی بۆڕۆژی ڕه‌ش).
سه‌رۆکی زه‌حمه‌تکێش ده‌بوایه به‌رێزتان له جیاتی قادرعه‌زیزیش سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشان بوونایه، چونکه خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌شت هه‌میشه به زه‌حمه‌ت و وئاره‌قی ناوچه‌وان خۆتان به‌ڕێوه‌بردووه، بۆیه‌ش له 1991 که هاتنه‌وه هه‌موو ئه‌ده‌وات وکه‌ره‌سه‌کانی سه‌دی بێخمهت فرۆشت به حوسێناغای سورکی به 2 ملیون دیناری ئه‌سڵی عیراقی، که حوسین اغاشتان کوشتان ئینجا دووباره فرۆشتانهوه به ئێران و ئاودیوتان کرد خه‌ڵک ئه‌و کاته پێتانی ده‌گووت:
وا قیتارێک هات بێخمه بارێتینێچیر بارزانی سه‌ر قیتارێتیجهنابی ته‌زویرچی هێژا ... سه‌رۆکه ساختهزانهکه ....
به ڕاستی چاوه‌ڕوان کراو بوو هه‌موو گه‌لی کوردیش تێی ڕاده‌بینی که به پلانێکی تۆکمه و داڕێژراو هه‌روه‌ک 31 ئاب له‌گه‌ڵ فرج حیده‌ری سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7 پڕ بکه‌ن به ده‌نگی ته‌زویر.ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا بلیمه‌تییه‌کی بێ شه‌رمی زۆری ده‌وێ، که خۆش به‌ختانه به هیمه‌تی جه‌نابتان به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان وچاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی باش به‌ڕێوه‌چوو.
ئێستاش هه‌روک پێش چه‌ند کاتژمێرێک له سایتی ئاوێنه‌وه وگۆڤاری نیوزویکی ئه‌مریکی به‌رچاومان که‌وت که به‌ده‌ست پێشخه‌ری جه‌نابت لیژنه‌ی ده‌ست پاکی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا تا ئێستا وه‌ڵامی کاک که‌ریم ئه‌حمه‌د و لیژنه‌کانی پێشووی خۆتت نه‌داوه‌ته‌وه.هه‌ربۆیه‌ش به پێویستی ده‌زانم که مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی کۆنت به بیر بێنمه‌وه که ده‌ڵێتن
ده‌ستی دزان به دزان نایاتهبڕین.
له کۆتاییدا دووباره 31 ئاب له ئهندازیارهکهیی وههمووبهشداربوانی و میوانه به‌ڕێزه‌کان پیرۆزده‌که‌م و
تا 31 ئابێکی تر هه‌موو لایه‌کتان ده‌سپێرم به خودای گۆڕان
سۆرانی مامه حه‌مه.
پیرمام.کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست