نێچیر بارزانی ڕکابهرهکهی بهرههم ساڵح لهfacebook ه
Sunday, 18/04/2010, 12:00
ئاشکرایە لە وڵاتانی دیموکڕاتی دا بە رپرسان بە تایبەت ئەو بەر پرسانەی کە لەلایەن گەلەوە متمانەی بەر پرسیاریان پێدەدرێت تا کارو بارەکانی حوکمەت و هاوڵاتیان بەڕێوە بەرن کەناڵ و سایتی تایبەت بەخۆیان هەیە و ڕۆژانە یان هەفتانە چەند سەعاتێك تەرخان دەکەن تا گوێ لە ڕەخنەو داواکاری و پێشنیاری هاوڵاتیان بگرن و چارەسەری پێویست بدۆزنەوە بۆ کێشەکان بەتایبەتی ئەو کێشانەی پەیوەندیان بە زۆربەی خەڵکی وڵاتەوە هەیە لە وڵاتە دیموکڕاتیەکاندا هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی ئەگەر خواستی بێت ئەتوانێت لەگەڵ گەورەترین بەرپرسی حکومی و حیزبیدا دابنیشێت و گلەیی یان ڕەخنەو پێشنیارێکی شیاوی هەبێت بە مەبەستی چاکسازی بیخاتە ڕو . نەك وەك بەر پرسە فشۆڵەکانی لای خۆمان کە لەوەتەی بونەتە خاوەن سەروەتو سەرمایە ئیتر هەر یەکەو لای خۆیەوە بۆتە فیرعەونێك لە فیرعەونەکان و گەیشتن پێیان دەیان واسیتەو دەست ماچکردن و ماستاو کردن و تا سیخوڕیشی پێویستە یان ئاسانترین گەیشتن پێیان دەبێت دەستی گەوادید هەبێت و بتوانی ئافرەتی لەش فرۆش پەیدا بکەیت کە وەك چالاکیەك بیسەلمێنێ کە تۆ ئەڵقە لەگوێی ئەوانیت . واش دوای ساڵێك چاوەڕوانی ئەگەر بەخت یاوەرت بو ئەوا جەنابی بەر پرس ئەبینیت . چونکە ئەوە ماهیەتی هەمو بەرپرسەکانی لای خۆمانە . ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە لە سایتی جیهانی فەیسبوك بۆ ناوی برادەرێكم ئەگەڕام کە حەرفی یەکەمی ناوەکەی ن یە کەچی ناوی نێچیر بارزانیم بەر چاو کەوت کە گوایە ئەوە نێچیر بارزانیە و وەك هەرهاوڵاتیەکی ئاسایی بۆتە ئەندام لەفەیسبوك یان وەك بەرپرسێك کە بیەوێ لەم کەناڵەوە گوێ لە ڕەخنەو پێشنیاری خەڵکی بگرێت . هەروەها بۆ کات بەسەر بردنیش مافێکی خۆیەتی وەك هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی لە فەیسبوکدا ئەندام بێت بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە کۆمەڵێك هاوڵاتی ساویلکە جا لە نەزانیەوە بێت یان بۆ تاقی کردنەوەی بەختی خۆیان لێیکۆبۆنەتەوە هەر یەك بە شێوەیەك بەشانو باڵیدا هەڵ ئەداو کۆمێنتیان بۆ نوسیوە تەنانەت کچانیش ئەگەرچی لەژێر وێنەکەیدا نوسراوە(ئەم گروپە لەلایەن چەند کەسێكەوە بەڕێوە ئەچێت و نێچیر بارزانی خۆی ئاگای لەم مەسەلەیە نیە .) چونکە کەسێكی وەك نێچیر بارزانی کە هەمیشە خەریکی سەرمایە گوزاری و هەڵڵوشینی دۆلارە کەی ئەپەڕژێتە سەر ئەوەی بێتە فەیسبوک و وەڵامی ئەو خەڵکە لاتو پاتە بداتەوە لەگەڵ ڕێزمدا بۆیان چونکە ئەوان واتە فیرعەونەکان وەك لاتو پات ئێمە ئەبینن ئەگەرچی بەرپرسانی ئەمڕۆی کورد هەر لە بدایەتەوە لاتو پات بون بەڵام لەسەر خوێنی ئێمەی ناحاڵی و هەرگیز لە ڕابوردو دەرس وەرنەگرتو بونە سەرمایەدار. بەڵام ئەوەی سەیرە کە نێچیربارزانی یان ماستاوچی و دەستو پێوەندەکانی تا ئێستا بە مەیان نەزانیوە یان هەر ماستاو چیەکان خۆیانن ئەم گروپە لەفەیسبوك بەڕێوە ئەبەن تا سەرنجی خەڵکی بەلای نێچیردا ڕابکێشن بە تایبەت کە ماوەیەکە وەك دەڵێن نێچیر بارزانی لەناو پارتیدا خەریکی گۆڕانکاریە ئەگەرچی ئەو ئیدعایانە هیچی ڕاست نیەو تەنها ترسێکە کە بەرۆکی پارتی گرتوە تا نەبادا وەك بنەماڵەی جەلالیەکانیان لێبەسەربێت کەلەبەر چاوی خەڵکی کوردستاندا بون بە پەڕۆی بێنوێژ و دەسەڵاتیان نەماوەو سوکو سەلیم بون چونکە جەلالی سەرۆکیان لەبەر لەدەستنەدانی کورسیەکەی ئامادەیە هەمو کوردستان بفرۆشێت و هەر ڕۆژەو لە وڵاتێك لە وڵاتە دراوسێکانی عیراق بەچۆکدا دێو دەست ماچ ئەکاو ئەکڕوزێتەوە...
بۆزیاتر زانیاری ئەوەش لینکی فەیسبوك
http://www.facebook.com/pages/ncyrvn-brzny/233043882499?v=wall
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست