ئەژدیها سەر سورەکە دیسان تینوی خوێنە
Friday, 14/05/2010, 12:00
مەسعود بارزانی دوای ئەوەی حیزبەکەی لە ڕێگەی تەزویرەوەو بە پشتیوانی پارەی دزروای میللەت لە کوردستاندا لە ڕوی باڵادەستیەوە بوە حیزبی یەکەم و وردە وردە کەوتە نمایش‌کردنی عەرزی عەزەڵاتی خۆی و دەیەوێ خۆی بەسەر سەرجەم خەڵکی کوردستان و ئەحزابەکانی تردا فەڕز بکات بە حیزبە معاڕەزەکانیشەوە سەرتا بۆ کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی حیزبە هاو پەیمانەکەی کە یەکێتیە لابەلا لە ڕێگەی نێچیرەوە کەوتە مامەلەکردنێکی نەرم و نیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا. مەسعودو مەکتەب سیاسیەکەی خەیاڵیان وابو لەم ڕۆدا کۆسپی گەورەی بەردەمیان جەلال و جەلالیەکانە لەبەر ئەوەی جەلالیەکان تائێستاش خاوەنی هێزی چەکدارن و تا ڕادەیەك جێگەی مەترسین بۆیە بە ئاشکراو بەنەهێنی لە هەوڵی ئەوەدا بون تا زوە کار لەسەر کەمکردنەوەی نەفوزی جەلال و جەلالیەکان بکەن و دواجار بە بڕوای ئەوان بزوتنەوەی گۆڕان چەکدار نیەو لە زوترین کاتدا دەتوانن دەستەمۆیان بکەن هەر لەو ڕەوانگەیەشەوە چەندین جار مەسعودو سەرانی تریان لەناو پارتیدا دەیان گوت ئێمە مامەلە لەگەڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین نەك لەگەڵ مەکتەبی سیاسیەکەی یەکێتی ئەوەش خاڵێکی ئەکتیڤ بو بۆ نانەوەی دوبەرەکی لە نێو سەرانی جەلالیدا. بەڵام سەرانی جەلالی بەتایبەتی خودی جەلال تاڵەبانی درەنگ هەستی بەو پاشقولە کرد یان تائێستاش هەستیان پێنەکردوە کە لەلایەن پارتیەوە لییان گیرا. ئێستاش دوای ئەوەی پاراستنی پارتی ویستی بەتیرێك دو نیشان بشکێنێ سەردەشت عوسمانی تیرۆرکرد تا لەوێوە هەم تۆڵه‌ی ئەو نوسینانە لەو گەنجە واته له زه‌رده‌شت عوسمان بکاتەوەو هەتا بۆشی بکرێ حوکمەتەکەی بەرهەم بەبێدەسەڵات نیشانی خەڵک بدا‌و لە لایەکی تریش کۆسرەتیش له‌و پیلانه‌وه بگلێنێ و کۆسرەتیەکانیش لە جەلال دابڕێت..
بەڵام ئێستا کە هەست ئەکات خەریکە ڕیسەکەی لێ ئەبێتەوە بەخوری و شەقامی کوردیش بە جارێ لە دژی خرۆشاوەو ئەو چاڵەی بۆ خەڵکی کوردستان و ئەحزابەکانی هەڵکەند خەریکە خۆی بکەوێتە ناوی بۆیە لە بەیاننامەیەکی مەکتەبی سیاسیاندا کە پڕیەتی لەبەهانە هاتوە لاپەڕە خوێناویەکانی ڕابوردو هەڵ ئەداتەوەو وەك هەڕەشە لە دژی گۆڕان بەکاری دێنێ ئەوە لەکاتێکدا سەرانی پارتی دەیان جار لە وتارەکانیانیاندا بە تایبەتی لەدەمی ئەژدیها سەر سورەکەوە ئەمان بیست کە پێویست ناکات ئەحزابەکان لاپەڕە خوێناویەکانی ڕابوردو هەڵبدەنەوە بەڵکو هەوڵ بدەن لاپەڕەی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه . که‌چی ئه‌مڕۆ پارتی خۆی په‌نای بردوه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه خوێناویه‌کانی ڕابوردو ئەم پەنا بردنەی سەرانی ئەژدیها سورەکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕە خوێناویەکانی مێژوی ڕابوردو کە تینوە بەخوێنی ڕۆڵەی کورد ئەی سەلمێنێ کە ڕاستەو خۆ پاراستن و بەچکەی ئەژدیهاکە بەکاری تیرۆرکردنی زەردەشت عوسمان هەستاوە و هیچی وای بەدەستەوە نەماوە تا پاکانەی پێ‌بکات بۆیە دەیەوێ لە ڕێگەی هەڵدانەوەی لاپەڕە خوێناویەکانی ڕابوردو کەشێکی تر بێنێتەوە ئاراوەو جەولەیەکی تری کورد کوشتن دەست پێبکاتەوە تا لەو ڕێگەیەوە خرۆشانی شەقامی کوردی و دنیای دەرەوە بە ئاڕاستەیەکی تردا بەرێت چونکە ئەژدیها سەر سورەکەو دەستو پیوەندەکانی فێرن هەرکات گڵۆڵەیان کەوتە لێژی و کەوتنە ئەزمەوە بۆ دەربازبونیان لە ئەزمەکە شەڕ بە ئاسمانیس ئەفرۆشن. دروستبونی ئەم باندە تیرۆریستیانەش لەم ئان و ساتەداو ئاشکرابونیان جێگەی سەر سوڕمانە دەکرێ بپرسین ئەمانە چۆن دروست بون لەکاتێکدا ئاژانسی پاراستنی ئەژدیها سه‌ر سورەکە وای نیشان ئەدا کە تا ئەوان هەبن تیرۆریست و باندی تیرۆریستی نەك ناتوانن لە کوردستاندا هێلانە بکەن بەڵکو ناشتوانن بە ئاسمانی کوردستانیشدا بفڕن لالەیەکی تر ئەو باندە تیرۆریستانە لەکاتی حوکەمەتەکەی نێچیردا بۆ نە دەنگیان هەبو نەڕەنگ ئەدی بۆ لەماوەیەکی کەمی دەست بەکاربونی حوکمەتی بەرهەم دا وەك خۆیان ئێستا باسی ئەکەن لە هەمو شارەکانی کوردستاندا هێلانەیان هەیە. ئەمەو لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە چۆنیەتی فڕاندن و کوشتنی کوڕەزاکەی شێچ قادری چوێسە کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی یەکێتیەوە هاتوەو بڵاو کراوەتەوە دەڵێ...
چه‌ند رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌دوای جێهێشتنی پاره‌كه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سوكاری محه‌مه‌د رووده‌دات، تائێستا روونییه كێ‌و چۆن ته‌قه‌كراوه؟، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند له‌وكاته‌دا له‌ناكاو هێزێكی پاراستنی پارتی به‌ده‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی میقدادیه كه‌پێشووتر له‌وێ ئاماده‌بوون ده‌بێته كێشه‌یان.
ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی پارتی له‌و كێشه‌یه تائێستا به‌روونی دیار نییه، سه‌رچاوه‌كه وتی "یان ئه‌وه‌تا پارتی نایه‌وێت ئه‌و سه‌ره‌داوانه به‌ته‌واوی ئاشكرابكرێنو ترسێكی له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، جا روون نییه ئه‌و ترسه چییه؟ یان ئه‌وه‌تا شتێكی تره كه پارتی خۆی هێشتا راینه‌گه‌یاندووه".
پارتی پێشئه‌وه‌ی ئه‌و بانده به‌ته‌واوی ئاشكرابكرێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، دوای ئاشكراكردنی باندهكانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆژی 10/5 لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنا.
دوابه‌دوای ئه‌وه هێزێكی پاراستنی پارتی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس‌و به‌ناوی لێكۆڵینه‌وه ئۆتۆمبێل‌و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌و پاره‌كه ده‌به‌ن بۆ باره‌گای پاراستن له‌گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، دواتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات كێشه له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كانی یهكێتیو پارتی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دروستده‌بێت.
یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له‌پارتی ده‌كات به‌و هۆیه‌وه‌و به‌هه‌وڵی به‌رهه‌م ساڵح كێشه‌كه چارهسهردهبێتو پارتی ئۆتۆمبێله‌كه‌و تهرمو پاره‌و به‌شێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان شه‌وی 6/7ـ5 ته‌سلیم به‌یه‌كێتی ده‌كاته‌وه.. سەرنج.(((به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی تر كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه. ئەشاردڕینەوە)))
هه‌ڵۆ نه‌جات هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك وتی ئێمه بووین چووین بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌و ئۆتۆمبێل‌و كه‌سه‌كه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانمان برد، زانیاریشمان لایه كێ ته‌قه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها وتی ئێستا لهلێكۆڵینهوهداینو چاوه‌ڕێی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمین كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتن ده‌كه‌ین‌و هه‌ندێك بابه‌تی نوێ هه‌یه باسی ده‌كه‌ین". ئەم لێداوانەو ساردنەوەی هەندێ لەو بەڵگەنامانەی ئەو باندە تیرۆرستیە لە لایەن پارتیەوە جێگەی گومانە . گە لۆ کێ ناڵێ دروستبونی ئەو باندە تیرۆریستانەش لەو ماوە کەمەدا بە شێك نیە لەو پیلانەی ئەژدیها سورەکە . ئاخر بۆ نا.؟ چونکە ئەژدیها سورەکە هەمیشە تینوی خوێنە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست