کاکه ئازاد هه‌ورامی سه‌رکرده‌ی ڕه‌نجده‌ران له 31 ئابدا شه‌هید بوو..
Thursday, 03/09/2009, 12:00
سۆرانی مامه حه‌مه‌ی برای ئازاد هه‌ورامی
با خوێنه‌ران سه‌رنج بده‌ن (ڕاگه‌یاندنی ی. ن. ک) له مانشێته‌که‌دا نه‌یانوێراوه 31 ی ئاب بنووسن. هاوڕێیه‌کم پێی ووتم ئایندهی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئێمه‌یه، منیش پێم ووت ئه‌م گهشبینیهت له کوێه‌وه هێناوه؟ زۆر به ساده‌یی ووتی گه‌ر که‌ڵه مرۆڤێکی وه‌ک کاک ئازاد له 31 ئابدا به‌ده‌م ووتنه‌وه‌ی سروودی (ڕێی خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دوور بێت.. هه‌رچوارده‌ورمان کڵپه‌ی ئاگر بێت) شه‌هید بووبێت و دڵۆپی خوێن له‌جه‌سته لاوازه‌که‌یه‌وه وه‌ک بورکان فیچقه‌ی کردبێت ئیتر بۆچی ڕه‌ش بینبم.
پێسمه‌رگه‌یه‌کی دێرین تا دوێنێ سه‌روبنی زمانی شه‌هید کاک ئازاد هه‌ورامی بوو، که‌چی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان هێنده سووک بوو به 1000 دۆلار‌و پاره‌ی بلیتی سه‌فه‌ره‌که‌ی له هۆڵه‌نداوه بۆ سلێمانی ده‌نگی دابه لیستی 54 ی بکه‌ری 31 ئابداو له‌سه‌ر داوای مه‌لا به‌خیار سه‌ره‌په‌رشتی ده‌وره‌یه‌کی وه‌رزشی ده‌کرد له‌گه‌ڕه‌کی چوارباخی سلێمانی و خواپێم نه‌گرێت کاتێک چووبوو بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینی پێیان ووتبوو تا ئیستماره‌ی پاکانه پڕنه‌که‌یته‌وه پله‌که‌ت به‌رزناکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش وه‌ک وه‌فا بۆ کاک ئازاد هه‌ورامی: ووتبوی خزمێکی کاک نه‌وشیروان په‌ندی پێدابووم و تۆبه و تۆبه جارێکی تر هه‌ڵه‌ی وا ناکه‌م.
براده‌رێکی چاوشین سوێندی به گۆڕی کاکهبراو فه‌قێ جه‌مال خوارد و ووتی: گه‌ر ده‌نگ به حه‌مه‌خانی حاجی دارا به‌م، ده‌نگ به‌و لیسته ناده‌م مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بێت،له دانیشتنه‌کانیشدا ڕۆژمێرێکی بۆمان ده‌خوێنده‌وه که پارته‌که‌ی 31 ی ئاب له که‌ره‌ج و تاران بوون ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ڕاپه‌ڕینی 1991 بوو، په‌کوو له‌و پێشمه‌رگه دێرینه، هه‌رئه‌وه‌نده‌مان زانی له گوندی کاژاو و هۆنهرێنهوه خه‌ڵکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند تا گوندی مۆریاس و خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ش هێنده ووشیاربوون ده‌نگیان به گۆڕان دا.
خه‌ڵکی کوردستان ناحه‌قیان نیه کاتێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌بینن ده‌ست به لوتیانه‌وه ده‌گرن، ئه‌وه بۆگه‌نی پاره‌و سهردانهوانی بڕێک له‌و پێشمه‌رگانه‌یه هانی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵه له بنکه‌ی ده‌نگدانێکی 25-7-2007 دا به یه‌کێک له‌و بهناوپێشمهرگانه بڵێ: من ده‌نگ به فکری کاک ئازاد هه‌ورامی ده‌ده‌م نه‌ک به‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ی 7 ساڵه له جیاتی ووشه‌ی (ئاب) ده‌نوسێت (مانگی8) .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست