خه‌ڵکی که‌رکوک ئاگاداربن، کاندیدی پارتی عارف ته‌یفور وه‌ک خۆی بناسن
Sunday, 28/02/2010, 12:00
عارف ته‌یفور خه‌ڵکی گوندی تۆبزاوای لای قه‌زای دوکانه و باوکی ئاغای ئه‌م گونده بوو.
ئه‌م عارف ته‌یفووره، وا په‌روه‌رده کرابوو، که له‌گه‌ڵ براکانی و باوکی هێیلکه‌یان له ژێر مریشکی جوتیار و خه‌ڵکی هه‌ژارو ڕه‌ش وڕووتی گوندی تۆپزاوا و ڕکاوا به‌زۆری زۆرداری ده‌ر ده‌هێنا. که عبدالکریم قاسم شۆرشی 1958 ی کرد ومڵکیان له ده‌ست ئاغاکان ده‌گه‌ڕاندووه بۆ جوتیاره‌کان که ئه‌وکاته ده‌یان گووت: (ئاغا بابه‌ڕۆیه‌تی فه‌لاح موڵکی خۆیه‌تی). ئه‌وکات ئینگلیز به‌رنامه‌ی قاسم که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عیراق بوو پێ هه‌زم نه‌ده‌کرا و خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌بوو بۆ سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له ئێرانیش. هه‌ستان له ڕێگای شای ئێرانه‌وه، شاش بۆ ئه‌م کاره عیسا پژمانییان ڕاسپارد (بڕوانه بیره‌وه‌رێ کانی عیساپژمان) که که‌سێکیان باشتر له مه‌لا مسته‌فایان ده‌ست ناکه‌وێ، وه‌ک سه‌رۆك عه‌شیره‌ت (چونکه هه‌میشه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت له به‌ر گه‌مژه‌یان زوو هه‌ڵ ده‌خه‌له‌تێنرێن) بۆ ئه‌وه‌ی به‌کژ عبدالکریم و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عیراقی دابکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فای بارزانیان به‌کارهێنا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاغا زاڵم وزه‌ره‌ر لێکه‌وتوانه له سایه‌ی قاسم و به‌گژ عبدالکریم قاسمیان کردنه‌وه. باوکی عارف ته‌یفوریش که به‌سه‌رتانی پێست مرد یه‌کێک بوو له‌مانه وئه‌م عارف ته‌یفوره‌ی له دوای خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌جێهێشت، واته له ده‌وروی ماڵی بارزانی زیاتر ئاغا و پاشماوه‌ی ئاغاکان هه‌ن وخه‌ڵک به‌ناوی فشه کوردایه‌تیی و پێشمه‌رگایه‌تیی بۆ به‌رژه‌وه‌نی خۆیان به‌کار دێنن، خۆشیان ژیربه‌ژێر کرێگرته‌ی هه‌موو ده‌زگا جاسووسێکانی ناوچه‌که‌ن به‌به‌ڵگه‌ی مێژووییه‌وه . هه‌رلێره‌شه‌وه به‌به‌ڵگه‌ی مێژوویییه‌وه به مه‌سعودی کوری مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال و پیاوه‌کانی ده‌ورو به‌ریان ده‌ڵێم که ئه‌وه ئێوه‌ن و یه‌که‌م که‌سن سوکایه‌تی به ئێمه‌ی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، وه‌ک مه‌سینه‌هه‌ڵگر و خه‌فیفه وجاشیشش هاورێکانمان به‌کاردێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و بنه‌ماڵه‌کانتان نه‌ک عه‌دنان عوسمان .
(به‌ڵگه‌ی زیندوو و مێژوویش له به‌خه‌فیفه‌کردنی پێشمه‌رگه به‌کوشت دانی 13 هه‌زار کوڕی خه‌ڵکی بۆ دۆلاری گومرگی ئبراهیم خلیل که هه‌موو ڕۆژێک به‌فه‌رده له زاخۆوه ده‌یان نارده‌وه بارزان وسه‌ری سسور واته سه‌ری ڕه‌ش).
هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش بوون، که پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان کرد به جاشایه‌تی ڕووره‌ش و فێری جاشایه‌تییان کرد
(به‌ڵگه‌ی مێژوویش جاشایه‌تی 66 بۆ به‌عس به‌ناو پێشمەرگایەتی، جاشایه‌تی بۆ شای ئێران و ئاشبه‌تاڵی 1974 به‌ناو پێشمه‌رگایه‌تی. چوونە نێو مفاوەزات لە 83 به‌ناو پێشمەرگایەتی. هێنانی پاسداری ئێران دژی عیراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی كە چەندین كارە ساتی كیمیا و ئەنفالی لێكەوتەوە . هێنانی دەبابەكانی بەعس بو هەولێر لە31 ئابی 96 به ناوی پێشمەرگایەتی . پێشكەوتنی سوپای تورك دژ بە کوڕ و كچه‌گه‌ریلا سه‌ربه‌رزه‌کانی قه‌ندیل و باكوری كوردستان به‌ناو پێشمەرگایەتی . كپ كردن و لێدانی كوردانی ڕوژژهەڵاتی كوردستان بو ڕازیكردنی ئێران هه‌م له سه‌رده‌می حکمی شا هه‌م بۆ خومه‌ینی به‌ناوی پێشمەرگایەتی . ته‌واوی شه‌ڕه‌براکوژێ کانی کوردستانی باشوور(عیراق) هه‌ر له سالانی 1963وه تاکوو ساڵی 2000 به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی و بۆ مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان تا کوو به شه‌قی مادلێن ئۆلبرایتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به ناچاری خۆشبه‌ختانه کۆتایان پێ هێنا . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دزینی سامانی گشتی و ئاودیوكردنی كەل و پەلی كوردستان (سەدی بێخمە و هەزاران شوڤڵ و گرێدەر و عەمودی كارەبا) بو ئێران و توركیا هه‌ر به‌ناوی پێشمەرگایەتی. ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان بەرچاوی خەڵكەوە بێ پەردە و نهێنی هه‌ر به‌ناوی پێشەمەرگایەتی . ڕاگرتنی پاسه‌وانی به‌رپرسه‌کان له به‌رده‌رگای شوێنی سۆزانێ کان تاکوو کۆتایی شه‌وی سووری نیهادی برای مه‌سعود بارزانی وبه‌رپرسه‌کانی تری پارتی ویه‌کێتی سووک کردن وکردنی ئه‌م پاسه‌وانانه له پێشمه‌رگایه‌تی وه بۆ گه‌وادی سه‌رگری خۆیان وحیزبه‌که‌یان.
باشه ئه‌ی مه‌سعود بۆچی کاتێک مالکی پێش ساڵیک له نێوان خاڵی خۆتدا واته هۆشیار زێباری وه‌زیر خاریجه‌دا وبه‌رهه‌م ساڵحدا دانیشت بوو و پێشمه‌رگه‌ی ناوبرد به میلیشیا ووتی ئێمه میلیشیامان قه‌بووڵ نییه بۆمحاسه‌به‌ت نه‌کردن و نقه‌ت لێوه نه‌هات ؟
ئه‌ی بۆچی له سه‌روبه‌ندی ڕووخانی سه‌ددامدا ته‌له‌فیزۆنی الجه‌زیره هه‌موو ڕۆژێک ناوی پێشمه‌رگه‌ی به چه‌ته ناو ده‌برد نقه‌ت لیوه نه‌ده‌هات و هه‌ڵوێستت نه‌بوو؟
به‌هه‌رحال عارف ته‌یفوور ته‌نها هاوسه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکی که‌رکوکه که ئه‌ویش له تورکیا به پاره دزراوه‌کانی عارف که له شه‌ڕی براکوژی په‌یدای کردبوو له تورکیا پێش چه‌ند ساڵیک گیرا.
خه‌ڵکی که‌رکوکی به‌شه‌ره‌ف
عارف ته‌یفوو چه‌ند توانی له هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تی خه‌ڵکی کورد بکات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانی خزمه‌تی خه‌ڵکی که‌رکووک بکات. ئه‌م عارف ته‌یفوره ، به (عارف ته‌نتوور)ی به‌غدا ناسراوه، له به‌غدا وای پێده‌ڵێن.
هه‌رشتێک بکات به شه‌رت ومه‌رامه. نموونه‌یه‌کی زۆر بچووک یانه مشتێک له خه‌رارێک:
1. عارف ته‌یفور له 90 ته‌کاندا له هه‌ڵه‌بجه به‌رپرسی حیزبه‌که‌ی مه‌سعود بوو،له ته‌عین کردن وئیجازه‌دان به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه بجه بۆ کاسبی ته‌کسی ونقلیات له نێوان هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیدا ته‌زکیه و ئیمزای ئه‌وی ده‌ویست، ئه‌ویش به خۆڕایی بۆی نه‌ده‌کردن.
2. نمونه‌ی دووه‌م که عارف ته‌یفور له هه‌ڵه‌بجه بوو ملیۆنه‌ها پاره‌ی دزراوی ئیبراهیم خلیلی بۆ ده‌هات بیدا مانگانه به پێشمه‌رگه که‌چی به 4 مانگ جارێک ده‌یدانێ و 3 مانگه‌که‌ی تری بۆ خۆی لا ئه‌دا.
3. جارێک له ده‌شتی هه‌ولێر و بادینان هه‌رباس مه‌که، بۆ نمونه له ده‌شتی هه‌ولێر لای گۆمه سپان له سه‌ر شاخی چێشکه ئه‌م عارف ته‌یفووره ره‌سه‌دی ته‌یاره‌کانی تورک بوو، له‌گه‌ڵ زابتێکی تورک دا بۆ لێدانی پكک و حیزبه هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان (یه‌کێتی)، جارێک ته‌یاره تورکی که له‌سه‌ره‌وه له زابته تورکی وعارف ته‌یفووری پرسی من له ئاسمانه‌وه چه‌ند که‌سی مه‌ده‌نی مه‌ڕ وماڵات ده‌بینم لێیان ده‌م به بۆمبا یان نا ؟ زابته تورکه‌که ووتی به‌ڵی لێیان ده، کورد هه‌ر کورده، له هه‌مان کاتدا موته‌رجمه‌که‌مان تورکمانێکی هه‌ولێربوو، بۆ عارفی ته‌رجومه کرد ئه‌م عارف ته‌یفوره ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک گرتی و هیچی تر.
4. هه‌ر ئه‌م عارف ته‌یفوره بوو، که دیلی که‌رکوکیی و هه‌ولێری له شه‌ڕی براکوژی نه‌وه‌ده‌کاندا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به ده‌ستی خۆی ده‌کوشت و ڕه‌می ده‌کردن.
جا من وه‌ک شاهید حاڵیک و خه‌ڵه‌فاوێکی کۆن به ناوی پێشمه‌رگایه‌تی له ناو پارتیدا، داوا له خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی که‌رکوک به‌کورد وعه‌ره‌ب وتورکمان و مه‌سیحی و ئاینه جیاکان ده‌که‌م، که ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌م دیل کوژ و پیاوخراپه‌ی پارتیی، که ناوی عارف ته‌یفووره .
بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناوی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
براتان سۆرانی مامه حه‌مه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست