کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆنە تەواریەکی کردۆتە بەرپرسی حیمایەکانی

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


سەرانی دزو بێئابڕوی جەلالی 66 و حیزبەکەی 31 ئاب لە دوای ڕاپەڕین بۆ زیادکردنی نەفوزیان هەرچی جاش و سیخوڕو ئەنفالچی و زۆڵە کوردی وەك قاسم دڕەی و کەریم کانی ساردی و عباسی بایز باڵۆو عوسەی سەیوەو شێمەی هارون و تەحسین شاوەیس و خلەی ڕەشە بەحری و عەلی گەڕەدێی و ڕەحیمی حاجی محەمەدی دۆڵبێشکی و سەدان و هەزاران زۆڵە کوردی وەك ئەمانەکە دەستیان سورە بە خوێنی پێشمەرگەوە پاڵەوانی ئەنفالبون خستۆتە ڕیزی پێشمەرگەوەو ژیان و گۆزەرانیان لە ئەوپەڕی خۆشیدایەوبەسەر پێشمەرگە دێرینەکاندا پۆز لێئەدەن هەروەها ساڵح گەڵاڵی کە ئەمەیان واتە ساڵح گەڵاڵی تا ئێستا ناوی لە لیستی ئەو تاوانبارانەدا نیە کە ناوەندی چاك داوای بە دادگا گەیاندنیان ئەکات چونکە ئەم ساڵح گەڵالیەش ژمارەیەکی زۆری خەڵکی گوندەکانی گۆپتەپەو دەورو بەری تەق تەقی ئەنفال کردوەو لەشاشە تەلەڤزیۆنی کەرکوك بە چاوی خۆم بینیم کە ڕژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ مەدالیای ئەنفالچیەتی بە بەرۆکیدا هەڵواسی و ناو براو زۆر بە شانازیەوە وتی 24 گوندمان لە تێکدەران پاك کردەوەو بە سزای خۆیانمان گەیاندن لە پاداشتی ئەو کورد کوشتن و ئەنفالەی کردی جەلال تاڵەبانی لە ڕیزەکانی خۆی جێی کردەوە. بەکورتی ئەوەی دوێنێ سەروماڵ و ڕوحی خستبوە خزمەتی شۆڕش و ڕزگارکردنی کوردستان بە خوێنی خۆی قوربانی ئەدا تا کوردستان هەناسەیەکی ئازاد و سەربەخۆ هەڵکێشێ بەڵام مخابن سەرانی دەسەڵاتی بێئا‌روی جەلال و مەسعود ئەوانەی دوێنی ئەنفالی کوردیان ئەکرد و شەوانە کەمینیان بۆ مەفرەزەکانی پێشمەرگە پارتی زانەکان دادەنایەوەو کۆمەڵ کۆمەڵ شەهیدیان ئەکردن و لاشەکانیان بەدیاری پێشکەشی دوژمن ئەکرد وەك 17 شەهیدەکەی قڕگە. کردەوە بە کوێخا بەسەر سەری تێکۆشەرانی دوێنێوە هەر ئەوکاتە ئێمەی پێشمەرگە هەستمانکرد سەرانی بێئابڕوی دەسەڵاتی جەلال و مەسعود سوکایەتی بە پێشمەرگە ئەکەن بەوەی خائینانی گەل ئیمتیازو پۆستیان پێئەدرێ و دەکرێنە بەرپرس و ئەوانەیان کە بەدەستی پێشمەرگەش لەناو چون وەك شەهید تۆمار ئەکەن و موچەیان بۆ ئەبڕنەوە و موچەیان لە موچەی ئەوانە چوار قات زیاترە کە هەمیشە لە سەنگەری داکۆکیکردن لە کوردو کوردستاندا بون. لە هەواڵێکی نوێدا یەکێك لە حیمایەکانی جەلالی 66 بە پلەی ملازم کە پێی باش نەبو ناوی بنوسرێ ئەوەی پێڕاگەیاندین کە جەلال ‌تاڵەبانی عەلی لوت ماسی ئامر مەفرەزەی تایبەتی کۆنە تەواری کردۆتە بەرپرسی پاسەوانەکانی کە عەلی لوت ماسی لەدوای تەسلیم بونەوەی بەڕژێمی بەعس دەستی سورە بە خوێنی دەیان پێشمەرگەو ئاشکراکردنی کەسوکاری پێشمەرگەو بەگرتدانیان و بە گرتدانی چەندین کەسی ڕێکخستنەکانی ناوشار. بۆیە خەڵکی کوردستان پێویستە چیدی بە درۆو دەلەسەی سەرانی خۆفرۆش و دزو بێئابڕو تەفرە نەخۆن ئەمجارەیان لە سەر سندوقەکانی دەنگدان هەقی بەرو دوایان لێبکەنەوە و ڕیسوایان بکەن تا چیتر خۆیان و ئەوکۆنە تەواری و مەفرزە خاسانە و قوە زاریبەو مستەشارو ئەنفالچیەکان ڕیسوا بکرێن و لەم کوردستانە شار بەدەر بکرێن یان بدرێنە دادگاو سزای تاوانەکانیان وەرگرن چونکە ئەوانە بەسەرانی جەلال و مەسعودی 31 ئابەوە دەستیان سورە بە خوێنی ڕۆڵەکانتان و ماوەی 19 ساڵە هەرچی سەروەتو سامانی ئەم کوردستانەو قوتی مناڵانی شەهیدو ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستانیان بۆ خۆیان و ژن و کوڕو خزم و ماستاوچی و کرێگرتەکانی خۆیان و بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکار هێناوەو لەمەو دواش هەرگیز دەستبەرداری دزینی پاروی دەمی ئەم میللەتە نابن بۆیە پێویستە لە 27 ـ 3 - دا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ڕیسوایان بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە