31ی ئاب، مسعود بارزانی، مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهاد پیرباڵ!!
Monday, 31/08/2009, 12:00
ئه‌وه‌نده نابێت، فه‌رهاد پیرباڵی که‌رتڕ ناماقوڵییه‌کی گه‌وره‌ی کرد به‌ماڵ به‌سه‌ر خۆیه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی که گوووتی مسعود بارزانی بکرێت به مه‌رجه‌ع.
که‌رتڕی ی ئه‌م کابرایه زۆر هه‌ڵده‌گرێت قسه‌ی له‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام له‌لایه‌کی تریشه‌وه پیاو بیرده‌کاته‌وه که ئینسان پێویست نه‌کات خۆی و کاتی به‌نرخی خۆی له‌م جۆره گه‌ن و گوو و ده‌عباو ده‌عه‌جانانه سه‌رف بکات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کابرایه، ڕوویه‌کی زۆر جیاوازی پیشانی خه‌ڵک داوه له ساڵانی ڕابووردوو، ئێستاش ڕووخسارێکی زۆر نابووت و نه‌ویستراوی ئاشکرابووه، بۆیه به بۆچوونی من، پێویسته ئه‌م جۆره به حساب ڕۆشنبیرانه بکرێن به په‌ند بۆ مێژوو، تا که‌سانی تر، نه‌وێرن جارێکی تر شانۆی له‌و جۆره بابه‌ته نمایشبکه‌ن له گۆڕه‌بانی سیاسی کوردستان دا. ئه‌م مشه‌خۆری گه‌نده‌ڵانه، پێویسته ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر بنووسرێت و بووترێت، ئه‌وه‌نده‌یان پێبووترێته‌وه که ئه‌وه‌نده نابووت بکرێت له مێژوو دا، تا هه‌رگیزا و هه‌رگیز مێش و مه‌گه‌زی له‌م جۆره ڕێنه‌درێ درووست ببێته‌وه، یاخوود زۆر به حه‌یاوه درووست بێته‌وه. مه‌به‌ست له‌وه ئه‌وه‌یه، که ئه‌م ده‌عبایه زۆر بێ چاو و ڕووه و زۆر بێباکانه، بێئه‌وه‌ی شه‌رم بکات، بێده‌نگنابێت.
بۆیه من له‌مه‌ولا له هه‌موو نووسینێکم دا نووکه ڕمێک ده‌ده‌م له‌و گه‌نده‌ڵ ڕۆشنبیره.
جا من له‌م بابه‌ته‌دا، ده‌مه‌وێت داوا له فه‌رهاد بکه‌م تا له 31ی ئابدا، ڕۆژی مێژووی گه‌له‌که‌مان، پێشنیارێک به‌رزبکاته‌وه بۆ په‌رله‌مان تا به تێکڕای ده‌نگ مه‌سعود هه‌ڵبژێرن بۆ مه‌رجه‌عی.
ئه‌گه‌ر هه‌ر جه‌نابیشی بکرێت شعرێکی به پێزمان بۆ بنووسێت بۆ یادی 31ی ئاب و ئه‌وه ڕووداوه مێژووییه‌ی مێژووی گه‌له‌که‌مان و ئه‌و موهممه گه‌وره‌یه‌مان بۆ بخاته به‌رچاوه‌ی گه‌له‌که‌مان، که ڕه‌نگه له‌بیریان چووبێته‌وه چی ڕووی دا له‌و ڕۆژه‌دا پێش 13 ساڵ له‌مه‌وپێش؟
با وه‌ک ڕۆشنبیرێکی ڕاستگۆی گه‌له‌که‌مان مێژوومان بۆ بنووسێته‌وه و پێمان بڵێت که له‌وڕۆژه دا بنه‌ماڵه‌ی خایینزاده‌ی بارزانی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌عسییه ئه‌نفال چییه‌کان کیمیابارانچییه‌کان تێکه‌ڵ کردوو و ئه‌و سوپایه‌ی که هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌وگه‌له‌ی له‌ناوبرد، هێنرایه‌وه بۆ ئه‌و پایته‌خته‌ی که په‌رله‌مان ی لێ‌بوو و ئاڵای به‌عسییه‌کانیشی شه‌کانده‌وه به سه‌ر سه‌رته‌وه و شه‌ره‌فی تۆ و، من و هه‌موو کوردێکی تریشی خسته ژێر پێیه‌وه و ته‌نها بۆ خاتری مانه‌وه‌ی خۆیی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی.
ده‌بزانم، ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆشنبیرێکی ڕاستگۆی میلله‌تی خۆتیت، ده‌توانیت ئه‌م چه‌ند ڕاستییه بڵێیت، یان بنووسیت؟
بێگوومان نه‌خێر، چوونگه تۆ کاسه‌لێس و مه‌سینه هه‌ڵگری ئه‌و خائینه‌یت، چۆن شتی وا ده‌نووسیت و ده‌ڵێیت. تۆ بۆت هه‌یه ته‌نها یه‌ک قسه بڵێیت، یان یه‌ک ووشه بنووسیت، ئه‌ویش : "گوو" ه، به کوردی یانی مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
ئه‌وه‌ی که گرنگه خۆت و ئاغاکه‌ت باش بیزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌م جاره‌ی کوردستان، هه‌ڵبژێره‌رانی کوردستان یه‌ک مسته‌کۆڵه‌ی باشیان کێشا به‌ده‌می خۆت و ئاغاکه‌شت دا، ئه‌ویش به‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین شاری کوردستان ووتیان نه‌خێر بۆ مسعود و مه‌دره‌سه‌که‌ی باوکی مسعود.
ئه‌وه‌ش که له دوو شاره‌که‌ی تر هه‌و هه‌موو ته‌زویراته‌یان کردووه تا سه‌رۆك خێڵه‌که‌تان یه‌که‌م بێت، جێ ی شه‌رمه‌زارییه و هه‌موو دونیا ده‌زانێت که ئه‌و سه‌رۆکه ته‌زویره و تاراوگه نشینانیش به خۆپیشاندانه‌کانیان هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌ی مێژوویان نیشان دا به ڕه‌فزکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکه ته‌زویره‌که‌ی کوردستان.
ئه‌وه‌ش بزانه، که له‌مه‌ولا، هه‌رکاتێک ئه‌م سه‌رۆکه ته‌زویره کارتۆنییه بێته ئه‌وروپا، ئه‌وه ئه‌و جوامێرانه لێی ڕاده‌په‌ڕن و ڕووڕه‌شی دونیا و قیامه‌تی ده‌که‌ن.
هه‌موو که‌س ده‌زانێت که مه‌سعود و حیییزبه‌که‌ی هیچ ئابڕوویه‌کیان نه‌ماوه و خائینی پله یه‌کن له‌مێژووی کورد و کوردستان دا، به‌ڵام نه‌گبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ن که ئه‌م بنه‌ماڵه ده‌توانن له‌خشته‌یان ببه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان دا بیانبه‌نه ناو زبڵدانی مێژووی پڕ ڕه‌شی خۆیانه‌وه.
بڕوا ناکه‌م هیچ که‌سێک ئه‌وه به کێشه بزانێت که فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگ بۆ کێ ده‌دات و ده‌نگ بۆ کێ نادات، به‌ڵام ئه‌و که‌ره چی پێویستی به‌وه هه‌یه بێته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی خائینه‌کان و جاڕی بدات بۆ هه‌موو خه‌ڵک که ده‌نگ بۆ کێ ده‌دات و له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه یه که داوا له هه‌موو خه‌ڵک بکات وه‌ک ئه‌و بکه‌ن و له‌وه‌ش ناماقووڵی زیاتر ئه‌وه‌یه که خائینێکمان لێبکات به ئه‌سحابولکه‌هف. ئه‌گه‌ر من فه‌رهاد پیرباڵ بوومایه، باری خواری خۆمم ڕاست ده‌کرده‌وه و له‌به‌ره‌ی دژه‌گه‌له‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل. ئه‌گه‌ر ناشتوانێت له‌به‌ره‌ی گه‌ل خه‌باتی بۆبکرێت، ئه‌وا بێده‌نگی و قڕوقه‌پی هه‌ڵبژێرێت له‌هه‌موو شت باشتره چوونکه مێژوو ڕه‌حم به که‌سناکات.
تا نووسینێکی تر به خواتان ده‌سپێرم ....
تێبینی؟ بینێره بۆ:
[email protected] له‌گه‌ڵ هه‌زاران سڵاو و دروود و ڕێز بۆ گیانی پاکی سۆرانی مامه حه‌مه، شه‌هیدی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی خائێنی بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست