25 ى تەمووز و 31 ى ئاب شكستى گەورەن بۆ یەكێتى
Monday, 31/08/2009, 12:00
ئەوێ ڕۆژێ و لەگەرمەى شەڕى نەگریسى براكووژیدا یەكێتى لووتى بەرزى گەشتبووە كەشكەلانى فەلەك و هەمیشە ئەو دەهۆڵەیان ئەكووتى كە 75% ى خەڵكى كووردستانیان لەبندەستدایە ئەم تێزى بیركردنەوەیەش لەپاى ململانێى نێوان یەكێتى و پارتى سەرى هەڵدا كەهەریەك لەم دووپارتە خۆى بەبراوە ئەزانى لەیەكەم هەڵبژاردنى پارلەمانى كووردستاندا پاشانیش لەسەر ئەم نیزاعە شەڕهەڵگیرسا و هەزاران ڕۆڵەى كوورد بەدەستى كوورد بوونە قووربانى بنەماڵەى خیانەتكارى بارزانى و تاڵەبانى ئەوێ ڕۆژێ نفووسى زۆرینەو كەمینە لەسەر ئاستى كووردستان یەكێك بوو لەفاكتەرە ئەساسیەكانى هەڵگیرسانى شەڕ كەبەدوایدا خیانەتى 31ى ئاب و شكستە عەسكەرییە گەورەكەى یەكێتى لێكەوتەوە ، 31 ى ئاب دەرەنجامى شەڕى خۆتڕێن بوو لەهەرێمى كووردستانى عیراقدا هەم لەبەرئەوەى پارتى خۆى بەغەدر لێكراو ئەزانى هەمیش یەكێتى سلێمانى و هەولێر و گەرمیانى بەناوچەى جێ نفووسى خۆى ئەزانى كەپارتى بەهیچ جۆرێك ئەمەى پێ هەزم نەئەكرا بۆیە سووپاى فاشسترین ڕژێمى هێنایەوە سەر خەڵكى كووردستان و گوێ ى نەدا بەخیانەت لەپێناوى مانەوەى بنەماڵەى بارزانیدا 31 ى ئاب بەتەنیا سەر شۆڕى نییە بۆ پارتى یەكێتیش دووهێندەى بەردەكەوێت ئێشتا ئاسەوارى شەڕى ناوخۆ بەدەمووچاوى پارتى و یەكێتى وەكوو ماست وایە بەسەر لێویانەوە چوونكە هەرێمى كوورستانیان بە پیسترین مەرحەلەى ژیانى سیاسى گەلى كووردستاندابرد چەندەها خانەوادەیان بێباووك كرد و هەتیو خست خۆشیان دووایى رشێكەوتنامەى ستراتیژى و مۆرئەكەن لەپێناوى مانەوەى سەرە زلەكانیاندا 25 ى 7 ى 2009 هەمان شكستە بۆ یەكێتى بەدیوێكى تردا ئەم جارە جەماوەر واى لەیەكێتى كرد و سزاى دا جەماوەر تۆڵەى لەیەكێتى كردەوە جەماوەر ڕقى پەنگ خواردووى هەژدەساڵ بێ خزمەتى و ئیهمال كردن و گوێ نەگرتنى لێكردنەوە لە 25 ى تەمووزدا یەكێتى دۆڕانێك دۆڕا مەپرسە چۆن چۆنى ئێستا ئەم پارتە نازانێت كوێ جێگا نفووسیەتى وەكوو مشكى بێ لانە تلیلانیەتى لە كۆتایشدا پرسیار ئەوەیە 31 ى ئاب یەكێتى بە خۆێنى سەدان ڕۆڵەى كوورد خۆى هەستانەوە ئەى ئەبێت لەشكستى 25 ى تەمووزدا چۆن خۆى هەڵبسێنێتەوە بەنان بڕین یاخوود گەڕانەوە بۆ عەقڵ و مەنتیق .
نووسینى هەتاو گەرمیانى ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست