کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتاتۆره‌کانی کورد وسه‌رانی 31ی ئاب ،بانگه‌شه‌بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌که‌ن !!!

Monday, 31/08/2009, 12:00


له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌و تاوه‌کو ئه‌مڕۆ شۆڕشی کورد له‌باشوری کوردستاندا له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی دکتاتۆره‌وه‌ به‌تۆپزی سه‌ر کردایه‌تی ئه‌کرێ ، وه‌به‌میزاج و مۆرالی شه‌خسی و خێڵه‌کێه‌وه‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م میله‌ته‌داماوه‌یان کردوه‌چی له‌هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕی کورد کوژیه‌وه‌تا ده‌گات ئاشبه‌تاڵ و ٣١ ئابه‌و دۆڕانی که‌رکوکی قودس و دڵه‌که‌یان و دروست کردنی عێراقی فدراله‌که‌ی مامه‌و کاکه‌ عراقی یه‌کپارچه‌ی و سه‌نتراڵێزم و عره‌بی نوری مالکیش ـ تا ئه‌م کاته‌ش چاره‌نووسی کورد له‌ژێر چه‌قۆ کانی بنه‌ماڵه‌دایه‌وه‌کو قۆچی قوربان هه‌میشه‌سه‌ر بڕاوه‌و کراوه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ـ که‌سانێک له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ه‌وه‌ به‌مه‌نتاڵه‌تی خێله‌کیانه‌وه‌خۆ یان داسه‌پاندوه‌ به‌زه‌برو زه‌نگ و چه‌ته‌یی و کورد کوژی و جاسوسگه‌ریه‌تی چۆن ئه‌توانن ئه‌نجامی شکستی لیسته‌که‌یان به‌ئاسانی پێی قوت درێ ـ بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌که‌وتنه‌ مشووری خۆیان و ده‌ستیان کرد به‌هه‌ڵپه‌ی کڕێنی وژدانی بێی وژدانان به‌پول و پاره‌و ته‌ماحی جۆراو جۆر بۆ کڕینی ده‌نگه‌کانیان و مل که‌چ کردن به‌داواکانی بنه‌ماڵه‌ـ له‌هه‌مان کاتیش دا که‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و ترساندنی نه‌یارانیان له‌ژێر فیشاری جیاجیادا چی به‌کوشتن و ڕاونان و موچه‌بڕین و درکردنیان له‌ناو دام و ده‌زگای حوکومی حزبیه‌کان دا ئه‌وه‌ی سه‌ر پێچی دواکاریه‌که‌یانی کرد حزب به‌ده‌رو ڕزق بڕاویان کردن ئه‌مه‌یه‌دیموکراتیه‌تی ئه‌م دیموکراتانه‌ـ خه‌ڵکی کورد له‌باشوردا ئه‌یان ویست به‌ئازادانه‌ده‌نگ به‌ئه‌و لیسته‌بده‌ن که‌متمانه‌یان پێیه‌ که‌له‌ئاینده‌دا ژیان و گوزه‌رانیان خۆش بکات و هه‌ژده‌ساڵی دزیو ڕاو ڕوو تی بنه‌ماڵه‌ی کاکه‌و مامه‌و ده‌ست و دایه‌ره‌کانیان کۆتای پێی بهێنن ؛ تا وه‌کو نه‌فه‌سێکی ئازاد و ئارام خۆیان و ماڵ و منداله‌کانیان هه‌ڵمژن و وه‌چی دی ئابووری وڵاته‌که‌یان به‌به‌ر چاویانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ته‌خشان و په‌خشانی سه‌ر خۆیان و پیاوه‌کانیان نه‌که‌ن ـ له‌ئه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌دا نا دیموکراتی پارتی ته‌زویری برزانیمان بینی که‌له‌شاره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا به‌ده‌ڕنده‌ترین و سه‌رکوتترین شێواز هێڕشیان کرد ه‌سه‌ر ئه‌ندام و لاینگرانی لیسته‌جیاوازه‌کان چونک و قابیلی قووبوول کردن نیه‌فه‌رمانی کوردایه‌تی له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی برزانی وه‌ر گیرێت ئه‌م گۆڕانه‌به‌خێڵی برزان هه‌زم و دایجه‌ست نا کرێت ـ بۆیه‌هه‌رشتێک له‌ئه‌و بابه‌ته‌گه‌ر ڕوودا ئه‌و ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی کاره‌ساته‌کانی بین ـ هیچ دکتاتۆرێ بێ خوێن ڕژتن ده‌ست به‌رداری کورسی و عه‌رشه‌که‌ی نه‌بووه‌؛ بۆ یه‌حزره‌تی برزانی ئه‌ڵێت ئێمه‌به‌خوێن هاتووین و وه‌هه‌ر به‌خوێنیش ئه‌ڕۆین ـ جا بۆیه‌ئه‌مڕۆ شاره‌کانی کوردستان بۆ نی خوێنی لێی دێت که‌ڵپه‌ و لمۆز دکتاتۆره‌کانی کورد تینوی خوێن زیاتر میله‌تن تینو ێتی ئه‌م خوێن خۆرانه‌ی کورد ته‌نها به‌مه‌رگیان ئه‌شکێ هیوادرم مه‌رگی دیموکراتانه‌به‌نسیبیان بێت چاره‌نووسی دکتاتۆره‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نه‌بێت چاره‌نوسیان ؛ڕێز له‌ده‌نگی میلله‌ت کورد بگرن و بۆ جارێکیش به‌گیانێکی دیمۆکراسایانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌بکه‌ن که‌له‌ڕیزی پارت و حوکومه‌ت دان که‌ده‌نگیان داوه‌به‌لیست و کاندیده‌کانی تر بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ــ

ستار کوڵه‌جۆیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە