مردن و سەر شۆری بۆ بەعسی کوردی. بژی قەڵەمی ئازاو بوێر بژی ئەو نوسەرەی کە کۆیلە نیە
Thursday, 06/05/2010, 12:00
ئەو کاتەی لەڕۆژی 4 ـ5 ـ2010 لە یەکێك لە هەواڵەکاندا خوێندمەوە کە ڕۆژنامەنوسی گەنج سەردەشت عوسمان کە خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی سەللاحەدینە لەناو جەرگەی شاری هەولێرو لەو پایتەختەی کە هەمیشە سەرانی دزو درۆزن و دژە مرۆڤ و دژە ئازادی دەربڕین بنەماڵەی پیاو کوژی مەسعودو پاشماوەی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ لافی سەقامگیری ئەمن و ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕین و پارێزراوی سەرو ماڵ و شەرەفی هاوڵاتیانی تیادا لێدەدەن ڕێکەو ڕاست و بێ ئەوەی دودڵ بم بە دڵێکی پڕ لە ماتەمەوە فاتیحایەکم بۆ گیانی پاکی بەرزە فڕی وەرگێڕو ڕۆژنامە نوس زەردەشت عوسمان خوێند. چونکە دڵنیابوم لەوەی کەجەللادانی مرۆڤ و کورد کوژان دوژمنانی ئازادی و دوژمنانی دەربڕینی بیرو ڕای جیاواز هەرگیز بوار نادەن ئەو نێچیرەی دەستیان کەوتوە لە دەستیان قوتاری ببێ. ئاخر سەرانی بنەمـاڵەی مەسعودو جەلال میراتگری ڕژێمی دڕندەو دژە مرۆڤی بەعسن . وەك سەدامی گۆڕ بەگۆڕ زۆڵن و بە حەڵاڵی لە دایکی خۆیان نەبون بەڵکو تەنها دایکیان ئەزانێ لەکێی گرتون. بە تاقی کردنەوەش دەرکەوتوە هەر مرۆڤێك بە حەڵاڵی لە دایکی خۆی نەبوبێت هەمیشە هەست بە کەمی ئەکات و هەڵگری خەسڵەتی دزی و داوێن پیسی ودوڕویی و پاشقول گرتنە لە دەورو بەرەکەی خۆاین هەر بۆیەشە کوڕەکانی حمایل خان لە ڕەوانگەی ئەو هەست بەکەمی کردنەوە هەمیشە فرچکیان بە دزی و درۆو داوێنپیسی و دوڕویی پاشقولگرتن و فێڵ و تەڵەکەو قەتڵ و عامی خەڵک گرتوە . ئیتر ئەوەی چاوەڕوانی نان و ئازادی و سەروەری یاساو پاراستنی شەرەف و ناموس و سەرو ماڵی خۆی لەجەلال و کوڕەکانی حمایلخان بکات وەك ئەوە وایە (مەڕ) خۆی بە گورگ بسپێرێ. چونکە کێ هەیە گومانی لەوە هەبێت کە ئەمڕۆ ئەوەی لە کوردستان باڵا دەستەو لەسەرو حوکمەت و لەسەرو یاساو لەسەرو هەمو بڕیارێکەوە دەور ئەگێڕێ بە پلەی یەکەمو ڕاستەو خۆ مەسعودو جەلال ئینجا هەردو دەستگا کورد کوژو بەد ناوەکەی پاراستن و زانیارین. چونکە ئەم دو دەستگایە لەسەرو پەڕلەمان و لەسەرو حوکمەت و لەسەر و ئاسایش و پۆلیسەوەن و خۆیان گوندەی مەیدانەکەن ئەوان تەنها کاریان پیلان دانان و بەر پەرچدانەوەی هەر هێرش و پەلامارێكە گەر بە ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ بکرێتە سەر دەسەڵاتیان و بە ئاستەم ئاستەنگ بۆ مەرامە گڵاوەکانیان دروست بکات ئەم دو دەزگا بەد ناوەی سەرانی مەسعودو جەلالی زۆڵ کە دەرسیان لە دەستگا موخابەراتیەکانی دوژمنانی کورد خوێندوە زیاتر لەدەستگا سەرکوتگەرەکانی سەدام و ئەحمەدی نەژاد خوێنڕێژترو تاوانبارترن چارەنوسی هەمو بێسەرو شوێنکراوانی شەڕی ناوخۆو فڕاندن و تیرۆر کردنی ئەو ڕۆژنامە نوس و کەسایەتیانەو تەنانەت کەسانی ئاسایش ئەو دو دەستگا بەدناوەو ئەو حەرامزادانەی بەڕێوەی ئەبەن لێی بەرپرسیارن. لیستی گردەکەو ئەندامانیان یەکەم دروشمی بانگەشەیان بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن ئەوەبو کە گوایە لە پەڕلەمان یەکەم کاریان ئەوە دەبێت کە ئەم دو دەستگا بەدناوو کورد کوژەی پاراستن و زانیاری هەڵ دەوەشێننەوەو تاوانبارانیان ئەدەنە دادگا. بەڵام بە تێپەڕینی کات و بە دزەکردنی ئەفرادانی ئەم دو دەسگە کورد کوژە بۆناو ڕیزەکانی سەرانی گردەکە ئەو بەڵێنەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی گردەکەش بە خەڵکیان دا کاڵ بۆوە. بۆیە هەتا ئەم دوسەرە مافیاو زۆڵەی وەك مەسعودو جەلال لەسەر دەسەڵات بن هەرگیز کۆتایی بە فڕاندن و قەتڵ وعامی تاکی کوردو ئەو کەسانە نایەت کە خەون بە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆو یەکسانو دور لە چەوساندنەوەوە ئەبینن بەڵکو دەبێت سەرجەم خەڵکی کوردستان ببنە کۆیلەی ئەم دو سەرە زۆڵەی دەسەڵات یان ئەوەتا هەمو ڕۆژ گەلی کوردی ستەم دیدە قوربانی لەسەر قوربانی بدات و دەست بگرێ بە كڵاوی خۆیەوەو هەمو ڕۆژێ پرسەدار بێت و لە یادی چلەی ماتەمی ڕۆڵە ئازاو بوێرەکانیداهەر مۆم دابگیرسێنێ و ماتەم باروچارەش بێ . یان ئەوەتا وەك چۆن خەڵکی کوردستان بەیەك دەست لە دەسەڵاتی دڕندەی بەعس ڕاپەڕین و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتاییان بە دڕندەیی بەعس هێنا ئاواش لەم سەرە زۆڵ و پاشماوانەی بەعس راپەڕن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست