31 ی ئاب وه‌کو خۆی..
Monday, 31/08/2009, 12:00
له‌م ڕۆژه‌دا و له‌چه‌ندین شوێنی ئه‌م گێتیه، چه‌ندین ڕووداوی جیاواز ڕووئه‌داو ،له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌بنه مایه‌ی دڵخۆشی وپێکه‌وه ژیان و،له هه‌ندێکی تر ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه. که‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه جیاوازانه دروست ئه‌که‌ن ، ڕۆژه‌کان نین، به‌ڵکه مرۆڤه‌کانن، وه ڕووداوه‌کانیش پابه‌ندن به بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا تۆماری مێژوو ئه‌کرێ، ئاکام وئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوانه‌ش به‌رجه‌سته‌کراوی که‌سایه‌تی ناو ڕووداوه‌کان نیشان ئه‌دات، به‌مانایه‌کی تر گه‌ر ئه‌و ڕووداوانه سه‌رکه‌وتوو بوبن، ئه‌وا مێژوو به‌وپه‌ڕی ڕێزداری وشکۆییه‌وه له‌و کاسایه‌تیه ئه‌ڕوانێ و،هه‌تا هه‌تایه و بۆ نه‌وه‌کانی دواتر په‌نجه‌ی شتایسیان بۆ درێژ ئه‌کا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر ڕوداوه‌کان قێزه‌وه‌ن ودژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌و مرۆڤایه‌تی بوون، ئه‌وا مێژوو به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ناو‌و که‌سایه‌تیانه ڕسواو مه‌حکوم ئه‌کاو ڕه‌وانه‌ی زبڵخانه‌و سه‌ره‌نوێڵکه‌ی هه‌تا هه‌تاییان ئه‌با.
28 ووڵات له مانگی ئابدا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندو ئاڵایان له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نێو ده‌وڵه‌وتی بڵند کرد، وساڵانه‌ش به‌هۆی گرنگی ئه‌م یاده‌وه،سه‌رکرده‌کانیان به‌وپه‌ڕی ڕێز‌و شکۆوه به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه ئه‌که‌ن و ڕۆڵ و قاره‌مانێتی گه‌ل وشوڕشگێڕه‌کان دووباره ئه‌درێته‌وه به‌گوێی میله‌ت ، وه له‌و هه‌وڵانه‌یان به‌به‌رزی و ڕێزه‌وه ته‌ماشا ئه‌کرێ و، ئه‌کرێن به‌نمونه‌و ناویان له‌چه‌ندین شوێنی گشتی وه‌ك گۆڕه‌پان و،شه‌قام و،هۆڵ و،خوێندگاو تا زانکۆکانیش . وه وێنه‌کانیان به‌به‌هاو شکۆمه‌ندیه‌تێکی مه‌زنه‌وه لێی ئه‌ڕوانرێ.
هه‌ر له مانگی ئاب به‌گشتی و له‌ڕۆژی 31 ئه‌م مانگه‌دا هه‌ریه‌که له ووڵاتانی (قیرغستان) که‌له‌ساڵی 1991 توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ڕووسیا ڕابگه‌یه‌نێ و،(ترینداد و تۆباگۆ) له‌ساڵی 1962 سه‌ربه‌خۆیی خۆی له به‌ریتانیا ڕابگه‌یه‌نێ و، هه‌روه‌ها (مالیزیا) له‌ساڵی 1957 ڕزگاری و ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌دژی ئینگلیز‌و به‌ریتانیا ڕابگه‌یه‌نێ و ببن به‌نوێنه‌ر له (UN)دا، ئه‌مه‌ش جارێکی تر ئه‌و مانگه‌مان به قه‌ره‌باڵغترین مانگ پێ ئه‌ناسێ، که گه‌لان خۆیان له‌چنگی چه‌په‌ڵی دوژمن و داگیرکه‌ران ڕزگار کردوه .
له‌کاتێکدا سه‌رکره‌ی ئه‌و 3 ووڵاته‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌م پێدان، خه‌ریکی خۆ ڕزگارکردنی خۆیان و میله‌ته‌که‌یان له‌دژی داگیرکه‌ران و دوژمنان، هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌کیان بۆ ئه‌وه‌بوه ، تاکو ژیانێکی ئاسوده بۆ هاوڵاتیانیان دابین بکه‌ن و، چی دی وه‌ك کۆیله‌و خزمه‌تکار هه‌ژمار نه‌کرێن و، ئه‌و مافه زه‌وتکراوه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، که چه‌ندین ساڵ بوه به‌هۆی دوژمن وداگیرکه‌رانه‌وه بێ به‌ش کرابوون ، وه دوو دڵ نه‌بون له‌وه‌ی که شه‌وو ڕۆژ بخنه سه‌ر یه‌ك سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی به‌سه‌ر زوڵم و سته‌مدا.
وه‌ك چۆن مێژوو به‌شانازییه‌وه باس له گاندی وماندێلاو گیڤارا ئه‌کاو، ئه‌رشیفێکی پڕ به‌بایه‌خی بۆ ڕازاندۆته‌وه، ئه‌وا هه‌مان مێژوو ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که له‌خواست به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیدا که‌م وکوڕی وتاوان وجینوسایدو قاتوقڕیان ئه‌نجام داوه، مه‌حکوم وڕسوا کراون و زۆربه‌یان گۆڕه‌کانیان نازانرێ و، هه‌ندێکیشیان گه‌ر تا ئێستا پیرۆزکرابن وهێڵی سوور بن، به‌تایبه‌تی له‌و گه‌لانه‌ی که تائێستا ئاستی ووشیاری نه‌گه‌یشتۆته پله‌ی خۆی، ئه‌وا ڕۆژێك دێ، گۆڕ‌و ڕابردوویان هه‌ڵبدرێته‌وه‌و نه‌فره‌تیان لێ بکرێ.
31 ئابی 1996 ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌یه،که له‌گه‌ڵ خۆی کۆمه‌ڵێ نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی کورد هێنایه‌وه. ئه‌م ڕووداوه ته‌نها به‌شێکه له‌و هه‌ڵانه‌ی که له‌ڕابردودا کراون و، چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزرابۆه. ئه‌و ڕۆژه میله‌تی کورد چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌ڕه‌نجی خۆی به باداو چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی تریش له‌خه‌رمانی تێکۆشانی سووتێندرا. ئه‌و ڕۆژه له‌دایك بووی مۆته‌که‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر گه‌روو هه‌ناوی کوردایه‌تی.ئه‌و ڕۆژه دووباره بوونه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1974ه. ئه‌و ڕۆژه مرداربوونه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و، دۆڕاندنی زیاتری ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستانه. ئه‌و ڕۆژه کارئاسانی دروست کرد بۆ شه‌هید کردنی سه‌ده‌ها گه‌شمرده له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ئازادیی قه‌ڵه‌م. ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یه تاوانی سۆرانی مامه حه‌مه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م پێناوه‌دا گیانی خۆیان فیدا ئه‌که‌ن سه‌ره‌و نوگم ئه‌بن. ئه‌و ئه‌و ڕۆژه‌یه وا له‌کورد ئه‌کا مافی ووڵاتی خۆی به‌خه‌ونی شاعیرانه بزانێ، ئه‌وه تاوانی ئه‌و ڕۆژه‌یه 30 هه‌زار له‌چینی مێینه ڕه‌شه‌کوژیی ئه‌کرێ. ئه‌وه تاوانی ئه‌و ڕۆژه‌یه کورد خاوه‌نی کوردستانێکی مافیایی و سه‌رهه‌ڵدانی یاسای جه‌نگه‌ڵه‌یی که گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بچوك و هه‌ژار لوش بدا، ئه‌وه 31 ئابی 1996 که ڕێ به‌سیاسه‌تمه‌دارنی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌دا وه‌ك شێت وپه‌كکه‌وته له‌ئه‌وروپاو وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌هه‌ردوو جۆگه‌که بله‌وه‌ڕێن، ئه‌وه 31 ئابه هه‌ڵبژاردنێکی ته‌زویرو حکومه‌تێکی ئیفلیج وپه‌رله‌مانێکی بێ نووزه‌و شکست خواردوو دروست بکا، ئه‌وه 31 ئابه کوردایه‌تی وفه‌رهه‌نگی کوردی گۆڕی بۆ گیرفان پڕکردن و، کلك ڕه‌شاندن بۆ دوژمنانی گه‌ل وخاك. ئه‌وه 31 ئابه ڕۆژ دوای ڕۆژ کورد پێگه‌ی خۆی له به‌غداو لای دراوسێکان وجیهان به‌ره‌و پووکانه‌وه ئه‌با
خۆش به‌ختانه به‌شێکی میله‌ته‌که‌مان ئاستی ووشیاری و تێگه‌یشتنی سیاسیان ئه‌وه‌نده به‌رزه که توانیان دوای 25/7 له شاری سلێمانی خۆشه‌ویست و، به‌یارمه‌تی لیستی گۆڕان زله‌یه‌کی باش له مه‌سعودو جه‌لال بده‌ن وهه‌وڵبده‌ن له‌م 4 ساڵه‌ی ئاینده‌دا خه‌ڵکی هه‌ولێریش به‌ئاگا بێننه‌وه‌و به‌ڕه‌که‌ش له‌وێ له‌ژێر پێیان ده‌ربێنن.
مه‌سعود بارزانی پاڵه‌وانی 31 ئاب، به‌م کاره‌ی جگه له‌وه‌ی له‌که‌یه‌کی ڕه‌شی دا له‌ناوچه‌وانی قۆقزی خۆی وبنه‌مه‌ڵه خۆفرۆشه‌که‌ی، لێ هه‌رده‌م نه‌فره‌ت لێکراو ڕسوایه لای هه‌موو مرۆڤایه‌تی. وه هه‌ر ئه‌مه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرا، وه به‌ته‌واوی سه‌لماندی کوڕی باوکی خۆیه‌تی، کورد ووته‌نی(گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی سه‌وز ئه‌بێ)، دیاره گه‌ر مه‌لا مسته‌فا شتێکی بۆ میله‌ته‌که‌ی بکردایه‌و فێری کلله له‌قێ و سه‌رڕاوه‌شان نه‌بوایه بۆ دوژمنان ، ئه‌وا ڕه‌نگه مه‌سعودی کوڕیشی وانه‌بوایه.
هیچ پاساوێ نیه بۆ سیخوڕی کردن بۆ بێگانه، وه هیچ کاتێ مێژوو له‌که‌سی خۆفرۆش وکلك لێدراوی دوژمنان خۆش نابێ ، بۆیه پێوسته وه‌ك کورد هه‌میشه ئه‌م ڕۆژه وه‌ك خۆی یادی بکرێته‌وه‌و، سه‌رکرده‌و پاڵه‌وانه‌کانی شه‌رمه‌زار بکرێن، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌و کاته‌دا(کلینتۆن) له‌ئاماژه‌یه‌کدا ووتی(گه‌ر من کاری وابکه‌م ، ئه‌وا پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌که‌م ئه‌م کوژێ)، ئه‌وا پێوسته کوردیش له‌م تاوانه و هیچ تاوانێکی تری سیخوڕی وخیانه‌ت خۆش نه‌بێ وبکه‌رانی به‌دادگای ڕه‌وای گه‌ل بگه‌یه‌نن.
حه‌مه سووسه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست