کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ سەرۆكى هەرێم ,هێژا مەسعود بارزانى

Tuesday, 18/05/2010, 12:00


بەڕێز سەرۆكى هێژا هیوادارم ئەو نامەیە بەدەست جەنابتان بگاو بە وردى بیخوێننەوە سودى لێوەرگرن.
لە چەند رۆژى رابردوودا لە ئەنجامى رفاندن و تیرۆركردنى شەهید سەردەشت عوسمان , نارەزاەتیەكى زۆر ناوەندە جیاجیاكانى كۆمەڵگەى كوردى گرتۆتەوە . ژمارەیەكى یەكجار زۆریش لە خەلكى تورەو نارازى رژانە سەر شەقامەكان و تا ئێستا پەنجەى تاوانبار كردن ئاراستەى دەزگاى پاراستن كراوە كە دەزگایەكى سەركوتكەرەو كوڕى جەنابتان بەرێوەى دەبا.
مەكتەب سیاسى حزبەكەى بەرێزت و دەزگاى پاراستن و كەناڵەكانى راگەیاندنى پارتى خەریكى هەڕەشە كردنن بە دەستبڕینن و بئ دەنگ كردن و سەركوتكردنى هەر دەنگێكى نارازى كە دیارەو ئەوە بۆ ناوبانگى ئێوەو ئایندەى سیاسى ئێوە باش نییە , خەریكە خەلكى كوردستان بۆنى دوارۆژێكى ترسناك دەكاو ترسى ئەوەى هەیە كە جارێكى تر شەڕى نەگریسى ناو خۆ یەخەما پێ بگرێتەوە.
بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەم كە ئارام بگرن و هەندێ شتى رابردووت بە بیردێنمەوە بۆ ئەوەى بیر لەوە بكەنەوە كە ئەو شتانە جارێكى تر لە كوردستان دووبارە نەبێتەوەو ناوبانگ و ئایندەى كوردوستان تەحەمولى رودانى ئەو جۆرە شتانە ناكەن.
1- ئێوە كاتێك هەستتان بە مەترسى لەسەر خۆتان كرد ساڵى 1996 پەناتان بردە بەر لەشكرى سەدام و كوردستانتان پڕ لە لەشكرو دەبابەى بەعس كرد. تكایە ئەو جارە گەر زۆریش تەنگەتاو كران ئارامتان هەبێ و لەشكرى مالكى و توركمان بەسەر وە مەكەن با شتەكە هەر خۆمانە بێ و لە ناو خۆمان چارەسەرى بكەین.
2- هێرشكردنە سەر گوندى كەلەكین و قەتل و عام و تاڵانكردنى سورچیەكان و دەربەدەركردنیان بۆ هەرێمى سەوز كە تا ئێستاش بەشێكیان نەگەراونەتەوە.
3- هێرشكردنە سەر كۆمەڵێك ناوەندو دەزگاى جیا جیاى پارتى كرێكاران لە هەولێر لە سالى 1997 و شەهیدكردن و بێ سەوشوێنكردنى زیاتر لە 100 كەس .
4- ئەو جگە لەو هێرشانەى لە كاتى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردن بۆ سەر یەكگرتوو گۆڕان ڕێكتان خست و تا ئێستا لەگەڵ یەكگرتوو مەلەفى كوشتنى ئەندامى مەكتەب سیاسى و تاڵانكردنى بارەگیان هێشتا بە هەڵپەساردراوى ماوەو چارەسەر نەكراوە.
ئەوە جگە لە چەندین روداوى تر كە ناكرێ یەكە یكەتان بیر بخەینەوەو لێرە ریزیان كەین مێژوو هەمووى بۆ تۆمار كردووین .
جا تكام وایە دان بە خۆتانا بگرن و رێمەدەن ئەو جۆرە روداوە ناخۆشانە دووبارە ببێتەوە , گوێ لە دەنگى شەقام بگرن و تاوانباران ئەگەر كورەكەى جەنابیشتان بێت رادەستى دادگاى بكەن . چى تێدایە با كورەكەى تۆش وەكوو هەر هاوڵاتیەكى سادەى ئەو وڵاتە باجى هەڵەو تاوانى خۆى بدا.
پێم وایە هەر ئەوەش لە جەنابتان چاوەرێ دەكرێ
لەگەڵ رێزى بێپایانم
.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە