کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمەڵ ..یەکگرتوو..گۆڕان لەسەرکشانەوەیان لەپەرلەمان ناکۆکن

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




ئەمڕۆ سەرانی هەرسێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی هەرێم کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی باروودۆخی هەرێم و پێشکەش کردنی پرۆژەیەکی چاکسازی هاوبەش بەحکومەتی هەرێم تالەزووترین کاتدا جێبەجێبکرێت،هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان لەم ئاستەداو نەبردنی بەئاراستەی تووندوتیژی،ئەمە تائێرە کۆکن لەسەری ئەوەی بۆتە جێی ناکۆکیان وتائێستا لەسەری ڕێکنەکەوتوون ىڕیاری کشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانیانە لەپەرلەمانی کوردستان لەحاڵەتی جێبەجێ نەکردنی پرۆژە هاوبەشەکە ئەم پێشنیارەش لەلایەن گۆڕانەوە خراوەتەڕوو بەڵام کۆمەڵ ویەکگرتوو تەحەفزیان هەیە لەسەری بۆیە بڕیارە کۆبوونەوەی تری بەدوادا بێت،دیارەئەمەش گەمەیەکە لەسەر حسابی خەڵکی دەیکەن

ئەوەی بۆتە جێی پرسیار کەدەبێ ئاراستەی ئەم سێ لایەنە بکرێت ئەوەیە ئەمانیش هەروەکودەسەڵات هیچ گوێیەك بەڕای خەڵکی ڕاپەڕیو نادەن وداواکاریەکانیان لەئەجێندای کاری ئەواندا نیە و بگرە دەبوو نوێنەری ئەو خەڵکەش بەشداری پێبکرایە لەودانیشتنانە،بەڵام ئەوان ئێستا خۆیان کردۆتە دەمڕاستی ئەوخەڵکەی کەلەتەنگانەدا پشتیان تێکردن ودەیانەوێت ئەوفشارەی خەڵکی لەسەر دەسەڵات دروستی کردووە بیکەنە دەستکەوتی خۆیان و لیستی داواکاریەکانی خۆیانیان پێ جێبەجێ بکەن

یەکگرتووکۆمەڵ وگۆڕانیش دیسانەوە ئەکەونە هەڵەیەکی ترو جارێکی تریش ئەوەندەی تر خەڵکی لەخۆیان دوور ئەخەنەوە چونکە دڵنیاین کەدەسەڵات زۆرباش لەگەمەکەیان تێگەیشتووەو ئەوەی ئەوان بەنیازین هەرگیز لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ ناکرێ ،دەسەڵات ئەمڕۆ هەتۆتەوە سەرخۆیی وچیدیکە هەڵەیەکی وەك ئەوەی بەردەم لقی چوار دووبارەناکاتەوە تابیکاتە بەهانەی دەست لایەنەئۆپۆزسیۆنەکان بۆ هاندانی خەڵك،ئەمڕۆش شاهیدی ئەوەبووین کەهێزی پێشمەرگە بەئیعازی دەسەڵات پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوە،هاتنی دووپەرلەمانتاری کوردستانی بۆ هەمان مەبەست بوو ،لەوانەیە بۆ گفتدان بەجێبەجێکردنی سەرزارەکی دەسەڵات مەرجی هەبێت ئەویش دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەشی حیزبەکانە بۆ کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەکان ودەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی خەڵك.ئەوجا دەسەڵات بەهێمنی ولەسەرەخۆیی ئیدامە بەوەزعەکە دەدات وهەدێ گۆڕانکاری بچووك دەکات بۆپیشاندانی نیەت پاکی خۆی،بەڵام دواجار دەچێتەوە سەر هەمان قەوانی پێشوویی وجارێکی تریش کەس ئامادە نابێت کوڕی خۆی بکات بەقوربانی کچی هیچ کەسێك
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە