کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن بوو عه‌تا سه‌راوی عه‌ینه‌که‌که‌ی له‌ چاوی محمود سه‌نگاوی شکاند ؟

Tuesday, 03/11/2009, 12:00


که‌سێکی پارتی که‌ ئیستا له‌گه‌ڵ پاراستندا کار ده‌کات، داوایه‌ک له‌ سه‌ر عه‌تا سه‌راوی تۆمار ده‌کات، به‌وه‌ی که‌ کاتی خۆی برازایه‌کی به‌ ده‌ستی عه‌تا سه‌راوی کوژراوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی داوا له‌ تاڵه‌بانی ده‌کات، که‌ عه‌تا سه‌راوی ته‌سلیم بکه‌ن، تا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، دیاره‌به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ژێر به‌ژێره‌ی نێوان هه‌ردووکیان تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ نایه‌وێت قسه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بشکێنێت، مه‌سعود و پاراستنیش مه‌به‌ستیان له‌م داواکردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ دادگایی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ بیانوویه‌که‌ تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ عه‌تا سه‌راوی بگرن و زۆر نهێنی دیکه‌ی ناو یه‌کێتیی هه‌یه‌، که‌ پێشتر یه‌کێتیی به‌هۆی ئه‌م که‌سانه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، له‌ عه‌تای ده‌بهێنن، ‌ یه‌کێتیش ئه‌مه‌ باش ده‌زانێت، بۆیه‌ ئاگاداری عه‌تا سه‌راوی کراوه‌ته‌وه‌ که‌ باشتره‌ دووربکه‌وێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوید، عه‌تاش به‌وه‌ رازی نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت پێش ڕۆژی پلینۆمه‌که ئاگاداریان کردۆته‌وه‌ که‌ تۆ نابێت ئاماده‌بیت، چونکه‌ ئیستا ئه‌ندام نیت و ئه‌مه‌ فه‌رمانی مام جه‌لاله‌، ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
له‌ خواره‌وه‌ نووسینی‌ که‌سێکی نزیک له‌ ڕووداوه‌که‌، بۆمان هاتووه‌، ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ر‌یشه‌وه‌، که‌ نووسیومانه‌ به‌ ته‌له‌فون پێمان پێمان راگه‌یاندراوه‌، لێره‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین، که‌ ئه‌مه‌ دوا نووسین و دوا هه‌واڵ ده‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، هیوادارین هیچ نووسه‌رێک له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌واڵ و بابه‌تمان بۆ نه‌نێرێت، به‌مه‌ کۆتایی به‌و باسه‌ ده‌هینین.


چۆن بوو عه‌تا سه‌راوی عه‌ینه‌که‌که‌ی له‌ چاوی محمود سه‌نگاوی شکاند ؟
خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌و خه‌ڵکی تریش له‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵه‌که‌ ئاگاداربن ، من وه‌کو که‌سێکی نزیك له‌و ڕووداوه‌ شه‌ڕه‌که‌ی عه‌تا سه‌راوی و محمود سه‌نگاوی ئاشکرا ئه‌که‌م وه‌کو خۆی .ئه‌گه‌رچی پێش من که‌سێك به‌ناوی به‌شداربویه‌کی پلینۆم هه‌واڵه‌که‌ی به‌ دیوێکی تردا باسکردووه‌.
بێگومان ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی نووسیوه‌ وایه‌و ڕاسته‌ ،به‌ڵام منیش هه‌روه‌کو که‌سێکی نزیک له‌ روداوه‌که‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌تان بۆ ده‌نوسم ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پاش ئه‌وه‌ی مام جه‌لال وتاره‌ سیاسیه‌که‌ی خۆی خوێنده‌و هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی پلینۆم‌ هه‌ستان و قسه‌وباسیان کرد ،یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ستاو به‌شێوه‌ی ڕه‌خنه‌ باسی که‌موکورتیه‌کانی یه‌کێتی وبه‌تایبه‌ت تیشك خستنه‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ مام جه‌لالو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌ ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌ی یه‌کێتی وپارتیدا بچنه‌وه‌ . وتی مام جه‌لال خه‌ڵک زۆر گله‌یی ئه‌کات به‌تایبه‌ت له‌ جه‌نابت که‌ زۆر ڕووداوو ڕێکه‌وتنی ناو یه‌کێتی جگه‌ له‌جه‌نابت هه‌تا مه‌کته‌بی سیاسیش لێی بێ ئاگایه‌ .ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتی باجی زۆر له‌ که‌موکورتیه‌کانی پارتی ئه‌ده‌ین ئه‌مه‌ له‌ پێناو چی .مام جه‌لال قسه‌کانی به‌ عه‌تا سه‌راوی بڕی و وتی کاتی ئه‌و قسانه‌ نیه‌و تۆ دانیشه‌ .ئه‌ویش وتی مام جه‌لال ئه‌ی ئیتر پلینیۆم یانی جی که‌ من ڕه‌ئیم نه‌بێت؟ با قسه‌کانم ته‌واو که‌م .مام جه‌لای وتی بڕۆ ده‌ره‌وه‌. ئه‌ویش وتی ناچمه‌ ده‌ره‌وه‌ . وتی پێت ئه‌ڵێم بڕۆ ده‌ره‌وه‌ تۆ هه‌قی ئه‌و قسانه‌ت نیه‌ .عه‌تا سه‌راویش وتی ناچمه‌ ده‌ره‌وه‌. عه‌تا له‌ نزیکی مه‌حمود سه‌نگاوی دانیشتبوو، مام جه‌لال به‌ محمود سه‌نگاوی وت کاك مه‌حمود بیکه‌ ده‌ره‌وه‌ . عه‌تا بۆ محمود سه‌نگاوی نه‌چووه‌ ده‌ره‌وه‌ .دواتر مام جه‌لال وتی هه‌ردوکیان بکه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ .که‌ حیمایه‌کانی مام جه‌لال هاتن ئه‌وان هه‌ردوکیان کرانه‌ ده‌ره‌وه‌ .له‌ده‌ره‌وه‌ قسه‌یه‌ک له‌م قسه‌یه‌ک له‌و بوو به‌شه‌ڕو پیاهه‌ڵپرژان .محمود سه‌گاوی شه‌قێکی له‌ عه‌تا هه‌لداو عه‌تاش بۆکسێکی به‌سه‌روچاوی محمود سه‌نگاویدا کێشاو عه‌ینه‌که‌که‌ی له‌ چاویدا شکاند .دواتر عه‌تایان گرتو به‌ مه‌فره‌زه‌که‌وه‌و به‌سجنی بردیان بۆ ئاسایشی گشتی و مام جه‌لال وتی ئه‌وا من وه‌کو فه‌رمانده‌یی گشتی قه‌رارم دا ئه‌و کابرایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی لاساره‌ له‌فه‌رمانده‌یی گستی ده‌ربکرێت .هه‌ر له‌ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌و بریاره‌ جێبه‌جی ده‌کرێت .هه‌روه‌ها وتی ئیتر حاکم قادر تۆ له‌و کابرایه‌ مه‌سئولی .
پاشان و بۆ شه‌وه‌که‌ی که‌سوکاره‌که‌ی عه‌تا سه‌راوی هانا بۆ مام ڕۆسته‌م ئه‌به‌ن و ئه‌ڵێن هه‌ر ئێستا ئه‌چینه‌ سه‌رماڵی محمود سه‌نگاوی . مام ڕۆسته‌میش ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ ، من عیلاقه‌م چیه‌، به‌ڵام که‌سوکاره‌که‌ی خۆیان له‌قه‌ره‌ی ماڵی محمود سه‌نگاوی ئه‌ده‌ن به‌لام تاکو ئه‌و کاته‌ هێشتا محموود سه‌نگاوی نه‌گه‌رابووه‌ بۆ ماله‌وه‌، چونکه‌ زۆر به‌ی سه‌رکردایه‌تی و چه‌ند کادڕێک له‌ جێگایه‌کی تایبه‌ت ده‌عوه‌ت ئه‌بن .عه‌تا سراویش له‌ ئاسایشی گشتی سجنه‌ تا ئیستا .

چاودیرێك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە