مودیرى تربیەى گەرمیان چەند مامۆستایەكى بێ شهادەى پێ ناگۆڕێ چۆن دەتوانێ سیستەمى خۆێندن بگۆڕێ!!!!
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
چەند ساڵێكە عملیەى خوێندن لەكوردستان بەگشتى و گەرمیان بەتایبەتى بەدەست ئەو مامۆستایانەوە كە شەهادەى كۆمیتەو مەڵبەندو ناوچەیان هەیە گیرى خواردوە و توشى مەشاكیلى زۆر بووە, چاودێرانى پەروەردەى و شارەزایان دەڵێن مەسئولیكى باڵاى ئیدارى لە گەرمیاندا كە خۆى دز و گەندەڵە بۆتە ماكینەى ئینتاجكردنى مامۆستا, كۆمەڵێ كەسى دامەزراندوە گوایە شهادەى جامیعەى بەغدا و كەركوكیان هەیە , بەڵام لە ڕاستیدا هێشتا ساغنەبوەتەوە ئەوانە سێ و شەشى ئامادەییان خوێندوە یان نا, ئێستا هەندێ لەوانە كادیرى حزبین و دەوامى حزبیش دەكەن ساڵى پار قەرارێ لە وەزارەتى پەروەردەوە دەرچوو بۆ گۆڕینى ئەو مودیرە بێ شەهادانە بەكەسى شیاو خاوەن شهادە, كەچى تەربیەى گەرمیان چاوى خۆى لێ نوقانوە و گوێ لێ كەڕ كردوە نایەوێ بەدواداچون بكات لەو بێ شهادانەى كە حزب كردونى بەمامۆستا چونكە ئەمانە خەساریان زۆر هەیە بۆ عملیەى خوێندن.
بە سهدان گنجى خاوەن شهادەو بەتوانا هەیە بێكارن و دەسوڕینەوە دانامەزرێن لەبەر ئەوەى واسیتەیان نیە, ئێمە بە وەزیرى تەربیە دەڵێن جەنابت لە چى تەریقەیەكەوە دەتەوێ سیستەمى خوێندن بگۆڕیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست