نامه‌یه‌کی کراوه‌بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌ر وکارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی کوردستان
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
دوای سلاوو خۆشه‌ویستیمان .... بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزو نیشتمان په‌روه‌رو خه‌مخۆر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌تان ، ئه‌وه‌بۆ بیست ساڵ ده‌چێت تاکه‌شه‌وو ڕۆژێکیش له‌ئه‌رکه‌پیرۆزه‌کانتان غافل نه‌بوینه‌بۆ خزمه‌تکردن وپاراستنی سه‌رو ماڵی گشت هاونیشتمانیه‌کانتان ، بۆ پاراستنی پیرۆزه‌کانیان ، وه‌ک کوڕ‌و براو باوکی ناو کۆمه‌لگاکه‌تان مافه‌ڕه‌واکانی تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌تان لا پیرۆز‌و پڕ به‌ها بووه، زۆربه‌تان زۆرینه‌ی ته‌مه‌نتان له‌و کار‌و ئه‌رکه‌شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه‌بردۆته‌سه‌ر، تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارو کرده‌وه‌کانی ساڵانی رابردووتان له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌خۆشه‌ویسته‌که‌تان ، جه‌ماوه‌ری ماندوو نه‌ناس وخه‌باتکاری گه‌له‌که‌تان له‌و به‌شه‌ئازادکراوه‌ی نیشتمانه‌که‌مان ، بونه‌ته‌جێی موتمانه‌و ڕێزێکی زۆر بۆیان .
بۆیه‌وه‌ک چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دڵسۆز بۆهاوپیشه‌و هاوڕێ وهاوکاره‌کانمان ، بۆ هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ناو هه‌موو ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ئاسایش ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی پۆلیسی دژه‌تیرۆر ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕه‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌کان ، ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانی مه‌شق وڕاهێنان وهه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی کوردستانن ، داواتان لێ ده‌که‌ین وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کی دڵسۆز به‌نه‌ته‌وه‌و نیشتمان دڵسۆز به‌پیشه‌و ئه‌رکه‌پیرۆزه‌که‌تان ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌کرێت و پێتان ده‌کرێت خۆتان له‌کاری توند‌و تیژی به‌دوور بگرن ، ڕیز له‌داواو ڕای هاولاتی و کۆملگاکه‌تان بگرن ، کارێک مه‌که‌ن ئه‌و پیرۆزی و خۆشه‌ویستییه‌ی که‌چه‌ندان ساڵه‌ره‌نجی بۆ ده‌کێشن و که‌له‌که‌تان کردووه‌به‌فه‌رمانی هه‌ندێ به‌ڕێوه‌به‌ری نابه‌رپرس به‌فیڕۆ بچێت .
به‌ڕێزان لای هه‌موتان مه‌علومه‌و لای که‌ستان شاراوه‌نییه‌که‌ئه‌وه‌بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژ ده‌چێت له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی نیشتمانه‌که‌مان خۆپیشاندانێکی عادیڵانه‌ی جه‌ماوه‌ری شه‌قام هه‌یه‌به‌تایبه‌تی له‌شاری ئاشتیخوازی سولێمانی و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی چین وتوێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی گه‌ل، مامۆستا‌و قوتابیانی زانکو ، فه‌رمانبه‌ران و ماموستایانی که‌چه‌ند ساڵێکه‌به‌شێک له‌موچه‌کانیان وه‌په‌نانراوه‌و ده‌خورێت ، کرێکار و کاسبکارو پیشه‌وه‌رییه‌کان ، دایک‌و باوک‌و که‌سوکاری شه‌هیده‌سه‌ربه‌رزه‌کانمان به‌ئه‌نفاڵ و کیمیابارانیشه‌وه.
خۆشه‌ویستان : ئێوه‌ی کارمه‌ندانی پۆلێس که‌ڕۆژانه‌مامه‌له‌و کار به‌یاسا ده‌که‌ن ، هاوکار له‌گه‌ڵ داد‌و دادوه‌ره‌به‌ڕێزه‌کان بۆ چه‌سپاندنی بڕگه یاساکان به‌سه‌ر هه‌موو چین‌وتوێژی ناو کۆملگاکه‌مان ، ده‌بێ باش له‌وه‌ئاگادار بن که‌بێیاسایی کردن له‌کاره‌کانی ڕۆژانه‌تان به‌تایبه‌تی له‌و رۆژه‌پڕ له‌هه‌ستیارانه‌ی له‌ئه‌رکه‌کانتان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، وه‌ده‌بێ زۆر وریا بن له‌کارکردنێک که‌دژ به‌یاسا بێت و له‌دوا ڕۆژ توشی تاوان و شه‌رمزاریه‌کی زۆرتان بکات ، بۆیه داواتان لێ ده‌که‌ین ئه‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌ڕه‌چاو بکه‌ن ...
1_ دیاره‌ئێوه‌وه‌ک خه‌لکانێکی به‌ئه‌مه‌کی ئه‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌و وه‌ک که‌سوکاری خۆپیشانده‌ری شه‌قامی شاره‌کانی کوردستان ، که‌ئه‌وانیش کوڕ‌و برای ئێوه‌و ئه‌م گه‌له‌ن ، وه‌ک پیشه‌پیرۆزه‌که‌تان ئه‌و ئه‌رکه‌تان ده‌که‌وێته‌سه‌ر شان که‌سه‌روگیانیان بپارێزن .
2_ خۆتان بپارێزن له‌چه‌ک به‌کار هێنان و ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران ، که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته‌بریندار بوون وگیان له‌ده‌ستدانیان که‌دیاره‌ئه‌م کاره‌دووره‌له‌پیشه‌پیرۆزه‌شارستانیه‌که‌تان .
3_ ئێوه‌وه‌ک توێژێکی گرنگ‌و گه‌وره‌ی ناو گۆمه‌لگاکه‌مان مولکی هه‌موو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ن ، بۆیه‌پێویسته‌خۆتان به‌مولکی هه‌موو لایه‌ک بزانن ، خۆ دوور گرن له‌به‌حزبی بوونی پیشه‌که‌تان .
4_ ئێوه‌ی جێبه‌جێکه‌رو داکۆکیکه‌ری یاسان ، وریا بن به‌رپرسه‌کان به‌لاڕێتان نه‌به‌ن و کاری بێیاساییتان پێئه‌نجام نه‌ده‌ن .
5_ ڕه‌وشت وکلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌دووره‌له‌زمانی جوێن و نالایه‌ق به‌یه‌کتری ، بۆیه‌ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌کرێت له‌کاتی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌پیرۆزه‌که‌تان به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌رانی هاوولاتی خۆتان خۆ دوورگرن له‌زمانی جوێن و ناشیرین .
هه‌ر بژین بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان
بژی هێزی له‌بن نه‌هاتووی گه‌ل
براو هاوپیشکانتان
کۆمه‌لێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی
هه‌رێمی کوردستان
22-02-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست