زانكۆى كۆیە پەیكەرێ بۆمامە سێوەى لەخۆ دەگرێ
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
لە باخچەى كۆلیجى زانستە كۆمەڵاتیەكانى زانكۆیە كۆیە , ڕۆژى 9/12/2010 لەمەراسیمێكى تایبەتدا پەردە لەسەر پەیكەرى مامەسێوەى مەقام خوێن لادرا. لەسەرەتاى مەراسیمەكەدا ئامادەبووان بۆرێزلێنانى گیانى شەهیدان ساتێك ماتەم وەستان ، دواتر وتارى ئەنجومەنى باڵاى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستان لە لایەن فەرەیدوون دارتاش خوێندرایەوە ئاماژەى بەوەدا پەیكەرى مامەسێوە لەسەرئەركى رێكخراوەكەیان لەلایەن پەیكەر ساز (ئازاد جمال) لەماددەى فیبەر گلاس دروستكراوە وتارى سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە لە لایەن د.جەواد فەقێ عەلى پێشكەشكراو ئەمیش ئاماژەى بەوەدا پەیكەرى مامە سێوە ڕەمزى نەجاتە ,هەروەك چۆن هێمنى شاعیر لەكاتى پەردە لادان لەسەر حاجى قادرى كۆیە, ئەمەى ئاواتەخوازبوو ,ئەوا ئاواتەكانى ئەو بەمامە سێوە دەهێنینەوە یاد, سەركەوتنمان بەسەردوژمنانمان ڕەمزى نەجاتە, وەئامادەشین پەیكەرێك بۆ دڵدارى شاعیر لەدەروازەى زانكۆ دروستبكەین بەهاوكارى لەگەڵ رێكخراوى هونەرماندانى كوردستان و هونەرمەند باكووریش چەند یادگارێكى خۆى لەگەڵ سێوە گێڕایەوە, دانى بەوەنا تاكو ئێستاش گوێگرى كەس نەبوومە وەك سێوە لەسەرئاوازى مقامەكانى ئەو بڵێتەوە كەزۆربەى مەقامەكانى بە ئاوازى (تراتیلێ ى مەسیحەوە) چریكاندوویەتى ,دواترلەلایەن (حەناپۆلس)كورەزاى سێوەى هونەرمەند پەردە لادرا، جێى ئاماژەیە لەچەند مانگى رابردووشدا گۆركەى سێوە لە گۆرستانى گوندى هەرمۆتە لە لایەن بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى كۆیە نۆژنكرایەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست