کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆى سایتى كوردستان پۆستەوە نامەیەكى كراوە بۆ سەرۆك كۆمارى عێراق بەرێزمام جلال

Thursday, 27/01/2011, 12:00


بەرێزم : ئەم شارەیە دەیان سەركردەى لەبوارە جیاجیاكانى ژیانى ناوكۆمەڵگا پەروەردەكردووە, ئەوەى ماوەیەك لەكۆیەو سنوورەكەى هەناسەى لێ هەڵَمژیبێ و مەحاڵە وابەهاسانى دەست بەردارى بووبێ ,چونكە ڕاستەوخۆ خۆشەویستى لادروست بووە.

بۆیە دێمەسەرباسەكەو بەرێزیشتان پەروەردەى ئەوشارەن وسەربارى ئەوهەمووئەركە و هەمیشە لەبیرى ئەو شارەش دابوونە, مەبەستیشم ئەم چەند ساڵانەى دواییە,ئەوەى ژیانى لەو شارە بردبێتەسەر هەستى بەو ڕاستیەكردووە كە سەربارى ئەو هەموو بوودجەیەى بۆى تەرخانكراوبوو كەچى گەشەسەندن و پێشكەوتنى بەخۆیەوە نەدیوە ، بۆیەش بۆ هەموو خەمخۆرانى ئەو شارە مایەى نیگەرانیە كە شارێك خاوەنى ئەو مێژووە بێت و جەنابیشتان سەر بارى ئەو هەمووئەركە هێشتا بەپێى دەرفەت لەپرۆژەو پێشكەوتنەكانى بپرسنەوە, كەچى لە پرۆژەو خزمەتى گشتى زۆر لەدوایە .

بەرێزم : هێندە كەمو كوریمان زۆرە لەكۆیە , بۆیە ڕەنگە تەنیا بوارم لە دەرفەتێكى وادا بە كورتى ئاماژەیان پێبدەم

*پرۆژەكانى شارەوانى : بەگشتى سەقەتە ,رێگاوبان ,كوچەوكۆڵان ,تاكوئێستا پارگێكى پڕخزمەت نەكراوى نیە ونەبووە,قیرتاوكردنى شەقامەكان لەماوەیەكى كەمدا تووشى وێرانى وپرى قۆڵت وتاسە وەیا هەڵوەشاوەتەوە ,بۆیە دەبینین شەقامەكانى بەرتەسكترین شەقامن و رۆژانە گرفتى زۆرى لێدەكەوێتەوە ,جسر گۆراوە بۆتە قەنتەرە,نموونە (جسرى دەروێش خدرى).كۆى گشتى ئەمانە زیانى لەبەرژەوەندى دەوڵەوت و دانیشتوانى داوە ,ئەندازیارەكان وبەرپرسى ئیدارەكانى كۆیەو بەڵێندەرەكان هۆكارى كەمتەرخەمى بوونە,ئێستاش دەستیانكردووە بەكۆنكرێتكردنى كۆڵان و شوستەى جادەى حەوت گەرەكى شارى كۆیە ،بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە ,لەگەل ئەو كۆنكرێت كردنەدا هیچ شوێنێك بۆداچاندنى نەمام ناهێلدرێتەوە،واتا قۆڵت و جۆینى نەمام ناشتن لەپرۆژەكەدا دیارى نەكراوە.فەرمانگەى ئاویش سەربەشارەوانى بوو ئەوكات , تانكیەكانى ماڵان ببینن پڕیەتى لەقوڕو لیتە,پرۆژەى ئاوى كۆیەش كاتى هەشتاكانە.

*كارەبا : كارەبا نازانم چۆن وەسفى بكەم ,سەرەڕاى ئەو هەموو بودجەى بۆی سەرفكراوە,سیستەمێكى واى نیە بۆپێدانى كارەبا بۆ گشتى,ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى لێپێچەنەوەى ئیدارى فەرامۆشكرابوو .تاكو ئێستاش بەهۆى نەبوونى ئامێرێكى سەلەى كارەبا (8) كارمەندى گیانى لەدەست داوە ,.

* زەوى دابەشكردن :زۆربەبێ بەرنامەیى دابەشكراوە ,كەسانێ هەن خاوەن (25)ساڵ خزمەتەو تاكو ئێستا زەوى وەرنەگرتووە , هەشە دووجار یازیاتر پێیدراوە,جگە لەوەى چەندین پارچە زەوى لەسەر هاوولاتیان تاپۆ كراوە كەچى شوێنى پارچە زەویەكەى دیارنیە و دابەشكردنى بەشێوەى گوریسانێ بووە,سەرەتا نە دووساید ,فولكەیەك ,پارگێك ,نەخۆشخانەیەك ,خوێندگایەكیان دیارى نەكردووە لەسەرنەخشە ولەپلانیان دانەبووە ,شۆستەى گشتی هەیە دابەشكراوە,نموونە: بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید دكتۆرخالید , لەهیچ شوێنى وەك كۆیە یاساو ڕێساپێ شێل نەكراوە.

*ژینگەو سەوزایى : ئەوشارەى خۆى بەسەكۆى ڕۆشنبیران و هونەر ناساندووە,كەچى هۆڵێكى شانۆى تەختایى تێدانیە , بەڕەزوو سەوزایى سەیران بەناو بانگ بووە پارگێكى خێزانى و یاریگایەكى منداڵانى نیە، ئەو شارەى لەچاو شارەكانیتر زۆرترین دارى هەبووە ، ئێستا شەقامەكانى ڕووتاونەتەوە و دارو درەخت و نەمامى نەماوەو هەمووى وشكبوون و شكاون و هى تازەش پێنەگەێنراوە.

*جوانكارى بازاڕ و بودجەى ووشكەساڵى 2009: سیماى جوانكارى لەكۆیە بودجەى بۆ سەرفكراوە كەچى وەك پێویست نەبووە,نموونە قەیسەرى كۆیە و مزگەوتى گەورەى كۆیە وقشڵەوقەسابخانەى كۆیەو كتێبخانەى گشتى و مەلەوانگەو چواركەڕەت مەزارى دڵدارى شاعیر نۆژەنكراوەتەوە لەماوەیەكى كورتدا,پشتگوێ خستنى پرۆژەى ڕێگا لەهەیبەسڵتانەوە بەرەو بازگەى هەولێروكەركوكەوە , هەربەوەش نەوەستاون بەرپرسانى شار تەخشانیان بەبودجەى 2009ى ووشكەساڵیان كردووە ,بۆیە پێویستى بەلیژنەیەكى تایبەتى هەیە بۆ پێداچوونەوەیان

*ڕاوكردن : بۆتە كارێكى عورفى لەلایەن بەشێك لەبەرپرسانى كۆیە ,گەربەم شێوەیە بڕوات و پێشى لێنەگیرَیت توخمى زۆربەى گیانلەبەر و پەلەوەرى كیوەكانى ئەو سنوورە دێتە قڕان ,

*گەورەم: لەماوەى ئەو (15) ساڵەى ڕابردوو ئەمانەى سەرەوە لێ بەدى دەكرێت و زۆر زیاتریش , جیا لەزانكۆى كۆیە ئەم پرۆژانەش وایكردووە بۆتەهۆى تێكدانى بوارى ئابوورى و شێواندى بوارى گوزەرانى خەڵك و كەمبوونەوەى دەرامەت و هێنانى كەل و پەل بۆشارو نەبردنەوەى هیچ واریداتێك بۆ دەرەوەى شارو لەبێ بەرنامەى ئەندازیاریى و زاڵبوونى فكرى تاكە كەسى لەكارەكان ودەوڵەمەندبوونى چەند كەسانێك لەسەرخوێنى ئەو شارە. كەچى كۆیەى لەسەدەكانى ڕابوورددا شوێنى كاروانسەراو پێگەى بازرگانى بووە ، ئێستاش نەشەقامێكى دەرەكى و نە میوانحانەیەكى نیە .

لەئەنجامدابۆتە هۆى زیادبوونى بێكارى و زۆربوونى شوێنى تەمەڵى وەك (زۆرى گازینۆ) لەو شارە, بەجێهێشتنى دانیشتوانى شاروو دەورووبەرى بەرەو شارى هەولێر, بۆئەوەى بارى گوزەرانى خێزانیان خۆش بكەن, بەپێچەوانەى شارەكانى ترى هەرێم, خەڵكى دەورووبەرى ڕوو لەشارى نزیك گوندەكەى خۆى دەكا, گومانیشى تیانیە لەكاتێ كۆیە وەك (پارێزگاى هەولێر) ڕەچاودەكرا, بەملیۆنەها دۆلارو دینارى بۆهات, خۆ تەنها (كارگە) یەكیشى بۆ زیاد نەبووە كەسودمەند بوو بێ دانیشتوانەكەى.

ئەوبارە نائاسییەى كەبەسەر كۆیە داهاتووە بەداخەوە بەرپرسەكانى شارى كۆیەش وەك پێویست لەوشارە دێرینەیان نەكۆڵیوەتەوە لەئاستى كۆبونەوەى سەركردایەتى, بەڵام زۆربەشیان سوودمەند بووینە بەپێدانى زەوى وەیا ڕەزوباغیان پێ بەخشراوە, وەك كورد گوتەنى(زگى تێر ئاگاى لەزگى برسى) نەبووە یاخود خۆى لێ بێ ئاگا كردووە , ئەمەشیان بۆتە هۆى زیاتر داتەپاندنى شار و چاوپۆشى لەبەرپرسە گەندەڵچیەكانى ئەو شارە, ئەمەش دڵى دانیشتوانى ئەو شارە بێنازەیان زیاتر فەرامۆشكردبوو.

بۆیە دەیانكەس لەڕۆشنبیرو ئەدەب دۆستان و ئەو میوانانەى بەكۆیە گوزەریانكرووە بەخەڵكى دڵناسكى شارەكەشەوە, چەندین نووسراویان ئاراستەى لایەنى پەیوەندى دارەكان و بەرێزتان كراوە, بەداخەوە بێدەنگى و چاوپۆشیكردن لەگەندەڵچیەكانى شارى كۆیە بە تەواوى كراوە, بۆیە بەو ئاقارە نادروستەى ئێستا دەبیندرێت لەم چەند ساڵەى ڕابوورد, بەندەشتان بەخۆى نەوەستاو ئەو نووسراوە دەخەمە بەردیدى بەرێزتان, جگە لەو هەموو ڕاپۆرتانەى لەكەناڵە ئاسمانیەكانى كوردستان و گۆڤارو ڕۆژنامەو ڕادیۆو سایتە كوردیەكان پەخشكراوە, هیچ وەڵامێك نەبووە, بۆیە ناچارى كردم بەهەست و دەروونێكى پاك و بەرپرسانە ئەو نامەیە كراوەم بەهۆى مەڵبەندى كۆیەوە دەگەیەنمە بەر دیدى بەرێزتان, بەڵكو بكەوێتە بەرچاوى بەرێزتان و سۆزێكتان بەخەڵكى ئەوشارە بێنازە دابێتەوە, گەر هەرنا لەبەرفرمێسكى سەدان دایكى شەهید و ئەنفال و بزربووانیان لەڕۆژانى سەختی شۆڕشدا.

دڵنیام هەروەك بەهیمەتى بەرێزت زانكۆى كۆیە دامەزراو ,قەیسەریى و مزگەوتى گەورەى كۆیەوشوێنەواریەكانتان نۆژەنكرانەوە و گۆِرى گەورەپیاوانى كۆیە هەڵندراونەتەوە ,هەربەهیمەتى جەنابیشتان دەتوانین كەم كوریەكانى ئەوشارە چارەسەر بكرێن بۆرزگاركردنى لەوكێشانە كە ڕووبەرووى بووینەوەو پرسینەوە لەبەهەدەربوانى سامانى گشتى لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت ,بەشێوەیەكى یەكسانى .. ,

مافپەروەر:ڕزگارى فقێ سلیم/ كۆیە .
 [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە