سەردانەكانى سەرۆكى هەریم بۆ ناوچە دابڕینراوەكان چ پەیامیكى پێ بوو؟!
Friday, 28/10/2011, 12:00
بە پێ ى لۆژیكى فام و تێگەشتنى هەرچاودێرێك ، سەردانى بەرپرسێكى باڵاى هەروڵاتێك بۆ ناوچەیەكى دابڕێنراو لە وڵا تەكەى یان هەرێمەكەى، مژدەبەخشێكە
بۆ تەواوى هەریم و قەڵەم ڕەوەكەى ودوپات كردنەوەى بێ ئەملاولاى ئەو ناوچە دابڕێنراونەیە بە هەرێمەكەى.!دەرخستنى كارتیكى فشارە بۆسەر لایەنى داگیركار،خەمخۆرى سەرۆكەكەیەتى لەهەرچى زوترە گەراندنەوەى ئەوناوچانەیەبۆسەر هەریمەكەى و زۆ دەلالەتى تر...
ڕەنگە خوێنەران بە دیتنى پێشبارى بابەتەكەم یەكڕاس واز لەخوێندنەوەى بهێنن و بە پیا هەڵدانى سەرۆكى هەرێم تۆمەتبارم بكەن!!
بەڵام بۆ شرۆڤەیەكى سەرپێى هەر بەرپرسێكى باڵاى وڵاتێك یان هەرێمێكیش بێت ناكرێ ئەوە نەخرێتە ڕوو كە لە هەر هەنگاوێكیدا بەهەر ئاراستەیەكدا دەبێ چى بكات و چى لە بەرهەمى هەنگاوەكانى بدورێتەوە؟!
بۆیە دەبوو لە سەردانەكەیدا بۆ (خانەقین) بێ سێودوو بە دەستى خۆى ئاڵا داگیراوەكەى كوردستانى لە سەركۆتا ملیمى سنورەكە داكوتایەو بە هەموو لایەكیشى ڕابگەیاندایە ئەو (ئاڵا) یە هەر بەتەنها ئاڵاى هەرێمى باشورى كوردستان نى یە تا ئێمە بە تەنها بتوانین لە داگرتنى بێ دەنگ بین، بەڵكو ئاڵاى زیاتر لە چل ملوێن كوردە ولەلایەن داگیركارانەوە لێمان زەوت كراوەو بە گەڕانەوە بۆ هەر مێژویەك ڕاستى و ڕەوایەتى ئەو ئالایە لە هەر ئاڵایەكى ترڕونترە.
یان لە سەردانەكەیدا بۆ (كەركوك) دەبوو بیگوتایە كەركوك و ناوچەكانى ترى موڵكى كوردەودەسەڵاتە داگیركاریەكان بەم چارەنوسەیان گەیاندوەو نەبونى هەستى ناسوێلیستانەى كوردە بەرانبەربە نەتەوەو ئاینەكانى نیشتەجێ ى ناوچە كوردیەكانە لە مامەڵەمان بۆ گەڕاندنەوەى بۆسەر كوردستان، ئەگەر نا كوردستانى بونى كەركوك حاشاهەڵنەگرەودەمانەوێ بەشێوەیەكى ئاشتیانە ئەو بابەتە چارەسەربكرێت ومافى هەر نیشتەجێیەكى كەركوكە پەیرەوى تەواوى مافە نەتەوەیى و ئایینیەكانى خۆى بكات لەسایەى كوردستانیەتى كەركوكدا، نەك بەدەستى خۆى داربەدەستى بەرانبەرەوە بدات و سەریشى لەبەردەم ڕابگرێت!!
وەك ئەوەى وتى(دواڕۆژى كەركوك كەركوكی یەكان دیارى دەكەن) وەك ئەوەى لە یانزە ساڵى ڕزگارگردنى كەركوكدا هەردوو دەسەڵاتى هەولیروو سلێمانى هەریەكەو لە ئاراستەى خۆیەوە فەتحى كەركوكى كردبێت بەنمونەیەكى واجوان تەنانەت شۆڤێنیەكانیش دەنگ بە كوردستانى بونى كەركوك بدەن.!
بۆیە من پێم وایە بەرپرسانى هەرێم دەیانەوێت خۆیان لەبەرپرسیاریەتى دواڕۆژى هەرێم بەگشتى و ناوچە دابڕێنراوەكان بەتایبەتى بدزنەوە!!
دواڕۆژى كوردستان بخەنە ئەستۆى دیموكراسیەت و ڕاپرسیەوە بیریان چوە دوارۆژى باش و خراپ بە هەر رێگەیەك بێت لە ئەستۆى ئەوانەو ناتوانن خۆیان لێ قوتار بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست