ئەم ساڵ بۆیادى كیمیابارانكردنى بالیسان وەزارەتى شەهیدان جاشەكان زیندودەكاتەوە!!
Sunday, 28/03/2010, 12:00
شانزەى چوارى هەموو سالێك یادى كیمیابارانكردنى هەردوو گوندى (بالیسان وشێخ وەسان) لەلایەن دەسەڵاتى گەندەلى كوردستان (پارتى ویەكێتى) دەكرێتەوە .هەموو سالێك دەسەڵاتى خۆسەپێن وگەندەڵ لەم یادەدا ژمارەیەك بەلێن و وەعدى درۆ بەخەلكى بەشمەینەتى ئەو دەڤەرە خێر لە خۆنەدیوە دەدات!
سالى رابردوو لە 16/4وەك جارى جاران بەرپرسە مشەخۆرەكانى نێو دەسەڵاتى گەندەڵ ویستیان وەك ساڵانى رابردوو كۆمەلێك وەعدبدەن وجارێكیتر خەلكى نازچەكە بە درۆ شاخدارەكانیان هەڵخەلەتێنن ، بەڵام ئەم جارەیان هەى هات هەى هات بوو بۆ دەسەڵات چونكە دەسەڵات كەوتە بەر نەعرەتەى گەل وراونران!! خەلكى ناوچەكە لێیان كەوتە هۆیهاو راوى نانن . ئەوان (بەرپرسەكان) بە پەلەپروزى فریاى سەركەوتنى سەیارەكانیان كەوتن وتێیان تەقاندو هەڵهاتن.
بۆ ئەم سالیش بۆ ئەوەى دەسەڵات رووبەرووى هەمان گۆبەندى ساڵى رابردوو نەكەوێتەوە ، لەجیاتى ئەوەى بێت وەعدو وعودەكانى ساڵانى رابردوو جێبەجێبكات هاتوە ئەم ساڵ كۆنە جاشەكان رادەسپێرێ بۆ ئەوەى یادەكە بكەنەوە!! ئەوەتانێ وەزیرى شەهیدان وئەنفالەكان بێئەوەى تۆزقالێك شەرم لە خۆى وحكومەتەكەى بكات بەیاوەرى (فاروق) كەناوى لەخۆى ناوە (زیرەك كەمال) و ئێستا راوێژكارى (بەرهەم ساڵح)ى تەسلیم بووى بنەمالەى بارزانیە سەردانى ناوچەكە دەكاو بەرنامە دادەنێ بۆ ئەوەى یادەكەى ئەم ساڵ وەك ساڵى رابردوو بەرپرسەكان بەر هۆى هاى خەلكى ناوچەكەنەكەون.
كاكى وەزیر نازانم نە خۆى غەشیمە یا ئێمە بەغەشیم دەزانێ كە (زیرەك كەمال) كوڕى(كەمال بەگى)گوندى (وەرێ) یە كە چەند كیلو مەترێك لە بالیسان دوورەوئەوان بەبنەمالە (جاش) بوونەولە كیمیابارانكردنى (بالیسان وشێخ وەسان) بنەمالەكەیان بە هاوكارى مالى (ئەنوەربەگى بێتواتە) دەستیان هەبوو لەم كارەساتەو تێكدان وئەنفالكردن وسوتاندنى ناوچەكەمان كەناوى خۆشناوەتى سەربلندوسەرفرازە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست