به‌ته‌مای ئیعلانکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بووین، داعه‌ش یاریه‌که‌ی کرد به کۆسته‌ڵه!
Friday, 29/08/2014, 12:00
خه‌ریک بوو ئه‌گه‌یشتنه حه‌جه‌که و ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردیان ئه‌کرد که‌چی له‌ناکاو ماره‌که‌ی داعه‌ش و تورکیا پێوه‌ی دان و هێناینیه‌وه بۆ خانه‌ی یه‌که‌م.
ئه‌مان بیست گوایه چاره‌که ملوێنێک سه‌ربازمان هه‌یه، که تازه‌ترین جۆری چه‌کیان پێیه، پێمان وابوو ئه‌توانن سوپای نه‌ک عێراق به‌ڵکو تورکیا و ئێرانیش تێک بشکێنن، که‌چی له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک به‌ربه‌ری داعه‌شدا له یه‌که‌م رووبه‌روبونه‌وه‌دا فجوقیان کرد و هه‌رچی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشیان هه‌بوو به‌جێیان هێشت و خه‌ڵکیشیان به گورگان خوارد دا.
بودجه‌ی هه‌رێم به‌قسه‌ی خۆیان به‌قه‌ده‌ر بودجه‌ی سێ له‌وڵاته بچوکه‌کانی ناوچه‌که ئه‌بوو، که‌چی که به‌غدا بودجه‌ی بڕی بانکه‌کانمان به‌تاڵ ده‌رچوون و یه‌ک قڕان پاشه‌که‌وتی تیا نه‌بوو.
به‌ر له‌م هێرشانه‌ی داعه‌ش پێم وابوو که‌ئه‌گه‌ر ئاواره‌بوونێکی تری وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌وه‌د و یه‌ک ڕووبداته‌وه، ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بوجه گه‌وره‌یه‌ی که‌هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی ئازووقه و ده‌رمان و چادر خه‌زن کردووه که پێویستمان به‌یارمه‌تی هیچ وڵاتێک نه‌بێت، که‌چی دوای ڕۆژێک له‌شه‌ر له‌گه‌ڵ گروپێکدا، وه‌ک جاران که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی ناوساجی و به‌تانی.
کاتێک ئه‌م هه‌موو سیاره درعه‌م به مه‌سوله‌کان ئه‌بینی پێم وابوو هیچ شتێک نه‌ماوه بۆخه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ی دابین نه‌که‌ن بۆیه درع ئه‌کڕن، یان کاتێک ئه‌م بینی ئه‌و هه‌موو پاره زۆره مانگانه ئه‌درێت به‌چاپکردنی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌و و گۆڤارانه‌ی که که‌س نایان خوێنێته‌وه، یان ئه‌درێت به‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌وانانه‌ی که له‌دوای 2003 وه وک به‌کتریا به‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگادا بڵاوبوونه‌ته‌وه، واتێئه‌گه‌یشتم که پڕچه‌ک کردنی سوپا و بواری ئاسایش و داخستنی سنوور به‌رووی جاسووس و دوژمنان‌دا ته‌واو مه‌حکه‌م کراوه، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موو تاکێکی کورد له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا تۆزێک لیاقه په‌یدا بکات. که‌چی نه‌ک هیچی مه‌حکه‌م نه‌کراوه، تازه به تازه دوای بیست ساڵ حوکم به سوپاکه‌یان ئه‌ڵێن خۆتان ڕاگرن چه‌کی قورستان پێ ئه‌گات، یان ئه‌ڵێن پێشمه‌رگه ناتوانێت شه‌ڕ بکات چونکه ته‌قه‌مه‌نی ته‌واوی پێ‌نیه، و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ست فیشه‌کی پێدراوه بۆیه شکاون (مه‌لاس و پارکینسۆن. 2014)
وڵاتێک که:
* حیزبه‌کانی په‌رله‌مانه‌که‌ی به سووک سه‌یر بکه‌ن و کادێره پله یه‌که‌کانی ڕویان نه‌یه‌ت ببنه ئه‌ندام تیایدا.
* سوپاکه‌ی هی بنه‌ماڵه بێت و وه‌لائی بۆ بنه‌ماله هه‌بێت له جیاتی میلله‌ت و وڵات
* ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌ی له حیزبه ده‌سڵاتداره‌کانی درۆزنتربێت و له‌وان زیاتر باوه‌ڕی به کۆبوونه‌وی ژووره تاریکه‌کان بێت.
* ته‌نها لایه‌نانێک که تیایدا خاوه‌نی ئایدۆلۆجیا و به‌رنامه بن حیزبه ئاینیه‌کانی بێت
* هه‌رچی زه‌وی کشتوکاڵیه‌تی کرابێته ڤێلاو ته‌لبه‌ند کرابێت، هه‌رچی سه‌یرانگایه‌تی بووبێته موڵکی ئه‌ندامانی حیزب
* ده‌یان زانکۆی تیابێت ، به‌ڵام نه‌توانن ده کادێری به‌توانا به‌رهه‌م بهێنێت
* لاسای دوبه‌ی بکاته‌وه و خه‌ریکی هاورده‌کردنی کاره‌که‌ر و کرێکاری بیانی بێت و خه‌لکه‌که‌شی هه‌رچی به‌رهه‌م بێت نه‌ی بێت
* ناردنه‌ده‌ره‌وی سفر بێت و هاورده‌کردنی هه‌موو شتێک بێت.
* بێ هیچ پلانێک هه‌رچی کۆمپانیای تورکی و ئێرانیه هێنابێتیه سه‌ر خاکه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێریه‌کیان له‌سه‌ر بێت.
*ولاتێک دوو ملوێن عاره‌بی ڕژانبێته ناو شاره‌کانیه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت له‌وه‌ی چ زانیاریه‌ک ئه‌به‌نه ده‌ره‌وه و ئه‌یده‌ن به‌کوێ، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت بۆ دواڕۆژ مه‌ترسیان چیئه‌بێت
وڵاتێکی ئاوا ئاسایشی نه‌ته‌وی تیایدا سفره، نه‌ک داعه‌ش بگره گروپێکی له‌وانه بچوکترتیش ئه‌توانن زه‌فه‌ری پێبه‌رن.
ئه‌وه‌ی جێگای پێکه‌نینه ئه‌وه‌یه که:
* هه‌موو هێڵه دیفاعیه‌کانمان بریتیه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆزێک خۆڵ به‌شۆفڵ.
* تا ئێستا یه‌ک به‌ناو سه‌رکرده‌ی کورد ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌داوه که ئه‌مه بۆچی ڕوویدا.
* وره‌ی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده به‌رزه، هێشتا داعه‌ش دنیایه‌ک دووربوو، که‌چی له پایته‌خته‌که‌ی هه‌رێم و دهۆک خه‌ڵك بۆ هه‌ڵاتن خۆیان ئاماده ئه‌کرد.
هێرشه‌که‌ی داعه‌ش ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که حاکمانی کوردستان له دوای 2003 وه چ که‌ڵه‌که تڕێیه‌کیان بنیات ناوه به‌ناوی ده‌ڵه‌ته‌وه. ئه‌وان که وڵاتیان کردبێت به‌دوبه‌ی و چه‌ند شێخێک به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که وڵاتی وه‌ک دوبه‌ی ناتوانێت خۆی پارێزگاری له خۆی بکات، و پێویسته بۆ هه‌تاهه‌تایه ولاتانی تر به‌ڕێوه‌ی به‌رن و بیپارێزن.
من پێم وانیه که داعه‌ش ئه‌و هێزه بێت که به‌و شێوه‌یه گه‌وره کرا، ئه‌وه هێزی کورده که لاواز و نائاماده‌یه بۆ شه‌ڕ، ئه‌گینا داعه‌ش له‌سوریاو عێراقدا ته‌نها له ناوچه عه‌ربه سونانه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه که خه‌ڵکه‌که‌ی پاڵپشتیان ئه‌که‌ن.
له‌مڕۆدا ئاساییه که پێشمه‌رگه شه‌ری بۆ نه‌کرێت، چونکه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگایه‌تیکردن بۆ بیر‌و باوه‌ڕ نیه، به‌ڵکو بۆ 80% یان بووه به کارێک بۆ دابینکردنی گوزه‌ران وه‌کو هه‌موو کارێکی تر، ئه‌ویش گوزه‌رانێکی مه‌مره‌و مه‌ژی. ئه‌مڕۆ شه‌ڕکردن و به‌رگریکردن له پێناوی پیرۆزی خاکی نیشتماندا نیه، به‌ڵکو بۆ پاراستنی کۆمپانیا و ڤێلا و سه‌روه‌تو سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه. ئه‌بێت ئه‌و کوڕی هه‌ژاره‌ی که بۆ پارویه‌ک نان چه‌کی هه‌ڵگرتووه خۆی بدات به‌کووشت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سوله‌کان و کۆمپانیا مۆنۆپۆلیه‌کان سه‌رمایه‌کانیان پارێزراو بێت له‌کوردوستاندا و زیاتر که‌ڵه‌که بکه‌ن، قوتابیانی حیزبه‌کان له په‌رله‌مان مه‌عاشی زیاتر وه‌رگرن.
زۆربه‌ی مه‌سوله‌کان و که‌سوکاریان ئاماده‌نین واز له‌و هه‌موو نیعمه‌ته بێنن که به‌ده‌ستیان هێناوه‌و بچن له ناو مارو دووپشکدا شه‌وانه بنوون و شه‌ڕ له گه‌ڵ داعه‌شێکی دڕنده‌دا بکه‌ن، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت به‌ڕۆژ چه‌ند کاتژمێرێک بچن و ئه‌مر به پێشمه‌رگه بکه‌ن که چۆن خۆیان بده‌ن به‌کووشت و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ڤێلاکانیان، دیاره پێشمه‌رگه‌ی هه‌ژاریش که‌ئه‌وه ئه‌بینێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکی عاقڵ بێت ئه‌وا خۆی نادات به‌کووشت و هه‌ر بای ئه‌و پاره‌یه شه‌ڕ ئه‌کات که پێ‌ی ئه‌درێت، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین به‌و هه‌موو یارمه‌تیانه‌ی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاوه هێشتا داعه‌ش نه‌شکێنراوه.
به‌کورتی کوردی عێراق له‌سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی حیزبه‌کانیه‌وه بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی نه‌ماوه هه‌ر بۆیه‌ش توانای شه‌ڕکردنیان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ئاسمانی و لۆجستی ئه‌مه‌ریکی نه‌بێت داعه‌ش به دوو هه‌فته لایه‌کی کوردوستان ئه‌گرێت، ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاستیه باش ئه‌زانێت، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردوستان بووه به دوبه‌ی(واته موڵکی کۆمپانیاکان)، ئه‌وا ئه‌گه‌ر پێوویست بکات ئۆباما وته‌نی سوپای خۆشیان دائه‌به‌زێنن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان .
له‌کۆتایدا ئه‌ڵێم به‌س نیه وه‌ک غه‌زه ڕووبه‌روی سوپایه‌کی وه‌ک ئیسرائیل نه‌بووینه‌ته‌وه، ئه‌گینا پێوویستمان به‌یارمه‌تی سوپای چینیش ئه‌بوو.
------------------------------------------------
مه‌لاس و پارکینسۆن (2014) Airstrikes Stoke Relief in Iraqi Kurdistan، وۆڵ ستریت جۆرنال؛ له‌سه‌ر ئینته‌رنیت له‌م په‌یجه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست