چه‌ند تێبینیه‌ک له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی کاک حاکم شێخ له‌تیف
Tuesday, 13/07/2010, 12:00
بۆ حاکم قوبادی جه‌لیلزاده! سه‌ره‌تا پێوویسته ئه‌وه بڵێم که من هیچ کام له‌و دوو به‌ڕێزه دور یان نزیک نانسم و کێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ش دوور تا نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌منه‌وه نیه، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی حاکم شێخ له‌تیف بۆ حاکم قوباد حه‌زم کرد ئه‌م چه‌ند تێبینییه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی بده‌م. هیواداریشم که ئه‌و کێشه‌یه له نێوانیاندا به‌زووترین کات چاره‌سه‌ربکرێت و چیتر نه‌بێته بابه‌تی میدیاکان، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌ردوولایان.
له‌سه‌ره‌تادا شیخ له‌تیف به حاکم جه‌لیل ئه‌ڵێت،" ئه‌و خۆی ده‌ڵێت من دادوه‌ری ته‌نها وه‌ك نان‌و بژێوی سه‌یر ده‌كه‌م (ئه‌و له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا) بۆیه لای ئه‌و دادوه‌ری پهیامو ئه‌ركێكی پیرۆز نییه شه‌ڕی یه‌كێك ئیمانی ته‌واوی بهمهسهلهیهك نه‌بێ چۆن ده‌بێته سه‌رله‌شكری باوه‌ڕدارانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه."
من پێم وایه کاک قوبادی جه‌لیلزاده له‌وه‌دا ته‌واو راست ئه‌کات که دادوه‌ریش ته‌نها کارێکهکه وه‌ک هه‌موو کارێکی تر‌و په‌یوه‌ندی به پهیامو ئه‌ركێكی پیرۆز نییه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چۆن دکتۆرێک به‌رپرسه لهبهباشی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی نه‌خۆشه‌که‌یدا به‌هه‌مان شێوه ئه‌ندازیارێک به‌رپرسه لهبهباشی به‌ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی، ئه‌مه تاده‌گاته که‌ناسێک، مامۆستایه‌ک، ئه‌ندام په‌رله‌مانێک و هه‌تا سه‌رۆکێکیش، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه دادوه‌ریش وه‌ک هه‌موو کارێکیتر مه‌سئولیاتی خۆی هه‌یه که ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ئه‌بێت به‌پێی یاسا مهسئولیاتهکانی ڕێک بخرێت، نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌یام و ئه‌رکێکی پیرۆزه وه‌ک به‌ڕێزتان ئه‌ڵێن، خۆ به‌ڕێزیشتان به‌خۆڕای کار ناکه‌ن، دڵنیام ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێک معاشت پێنه‌ده‌ن ئه‌وا وازئههێنیت.
له‌وڵاتانی پێشهکهوتوودا که‌س نابێته دادوه‌ر یان ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یام و ئه‌رکێکی پیرۆزه وه ئه‌و منه‌ته‌ش که‌س ناتوانێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بیکات.
ده‌یڤد بلانکێت دوای ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ی که به‌هۆیه‌وه کاره‌که‌ی له‌ده‌ست دا، که بۆ جاری دووه‌م پۆستی وه‌زاره‌تی پێدرایه‌وه، کاتێک له کۆبوونه‌وه‌که هاته ده‌ره‌وه ڕۆژنامه‌وانه‌کان لێیان پرسی چی‌بوو؟ چونکه پێیان وابوو پۆستی پێ‌نادرێت،
گووتی؛'I got a job' واته'کارم ده‌ست که‌وت'، نه‌ی گووت ئه‌م کاره‌م وه‌رگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یام و ئه‌رکێکی پیرۆزه، چونکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره و په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه ئه‌بێت بۆخۆی گرنگ بێت و ئه‌ویش له‌و ئاستی به‌رپرسیاریه‌دا بێت که بتوانێت به‌باشی به‌ڕێوه‌ی به‌رێت ئه‌گینا کاره‌که‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات. به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه وانیه، %80ی ئه‌وه‌ی پۆستی هه‌یه گونجاو نیه بۆ ئه‌و پۆسته‌ی کهپێیدراوه، وه یاسایه‌کیش نیه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، وه‌خاوه‌ن پۆسته‌کانیش نه‌ک هه‌ر یاسا ئه‌شکێنن به‌ڵکو هه‌ر گاڵته‌شیان پێیدێت.
په‌یام و ئه‌رکێکی پیرۆز ته‌نها لای ئه‌و شۆڕه سوارانه‌یه که شه‌و ڕۆژ کارئه‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و چه‌سپاندنی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ به‌رامبه‌ر، تۆ هه‌ر کاتێک پاره‌ت له‌بری کاره‌که‌ت وه‌رگرت ئیتر ئه‌وه کارێکی ئاساییه‌و ئه‌رکته که به‌باشی جێبه‌جێی بکه‌یت.
له‌خاڵێکی ترد به‌ڕێز شێخ له‌تیف به قوبادی جه‌لیلزاده ئه‌ڵێت؛ " تۆ بهمن ده‌ڵێی كه چه‌ندین پۆستی حیزبیم وه‌رگرتووه، من ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ئیمزام بۆ یه‌ك حیزب كردبێت."
برای به‌ڕێز ڕه‌نگه به‌ڕێزتان وه‌ک تاکتیکی یاسای ئیمزات بۆ هیچ لایه‌نێک نه‌کردبێت، به‌ڵام خۆ خه‌ڵک ته‌نها بهئیمزاکردن نابێته که‌سێکی حیزبی، تۆ هه‌ر کاتێک به‌رنامه و پڕۆگرامی لایه‌نێکت قبوڵکرد و کارت بۆکرد ئیتر بێئه‌وه‌ی ئیمزاشت بۆ کردبن له‌خزمه‌تی ئه‌واندا کارئه‌که‌یت. به‌ڕێزت له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ر چه‌ند شه‌و جارێک له KNN وه کاتژمێرێک قسه‌وباست ئه‌کرد و نه‌شمان دی نیو سه‌عاتێکیش له‌که‌ناڵێکی تره‌وه قسه‌بکه‌یت، من پێم وایه ئه‌وه‌ی مامۆستاکهمال میراودهڵی بێلایه‌نی بوو که هیچ که‌ناڵێک ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆی قسه‌کردنیان بۆ نهئهڕهخسان. دواتر به‌ڕێزتان کاندید بوون له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، وه که‌سێک نه‌بوون سه‌ربه‌خۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆتان بکه‌ن، جا له‌به‌رئه‌وه بهویستت بووبێت یان نا ئه‌وه وه‌ک کاری حیزبی دێته به‌رچاو، من لێره‌دا هیچ مه‌به‌ستێکم له‌سه‌ر باشی و خراپی گۆڕان نیه، ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بهڕێزیتانه که وه‌ک ئه‌وه وایه که ئه‌ڵێت،"گۆشت ناخۆم، گۆشتاو ئه‌خۆم."
له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا کاک حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ڵێت؛ " تۆیه‌ك كه سه‌یاره‌كه‌ت ژێربه‌ژێر له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وسا نێچیرڤان بارزانی وه‌رگرت له‌ساڵی 2008، دوایی له‌سلێمانی له‌ساڵی 2009 كه سه‌یاره‌ی دادوه‌ران درا سه‌یاره‌یه‌كی تریشت وهرگرتو باسی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مت نه‌كردبوو دوایی كه‌لێت كه‌شف بوو ویستت بیكه‌یته ئازایی لای من‌و چه‌ند دادوه‌رێك خۆت به‌ئازا ده‌زانی كه دوو سه‌یاره‌ت وه‌رگرتووه."
من نازنم سه‌یاره‌ی دادوه‌ران مانای چی؟ بۆ ئه‌بێت دادوه‌ر و ئه‌ندام په‌رلامان و.... هتد سه‌یاره وه‌رگرن؟ ئه‌وسا وه‌ک مه‌کره‌مه‌ی سه‌دام ده‌درا پێیان ئێستا وه‌ک هی مامه‌و کاکه. ئاخر دادوه‌رێک یان نووسه‌رێک یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی شه‌ریف که دژی گه‌نده‌ڵی بێت ئه‌بێت دژی ئه‌مه بوه‌ستێته‌وه، نابێت له شه‌خسیه‌تی خۆی که‌م بکاته‌وه و له ئاغا دهسڵاتدارهکانهوه دیاری وه‌رگرێت، ئه‌م دیاریانه بێ مقابیل نین. دادوه‌رێک یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی شه‌ریف ئه‌بێت بڵێت من کار ئه‌که‌م وه ئه‌بێت به‌پێی گرانی کاره‌که‌شم معاشێکی گونجاوم پێبدرێت که بتوانم سه‌یاره‌ی پێبکڕم و ژیانێکی گونجاومم هه‌بێت، هه‌ر وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌کانی لیستی گۆڕان زۆر ئازایانه ڕه‌تیان کرده‌وه. کارمه‌ندان ئه‌گه‌ر مووچه‌کانیان که‌مه، ئه‌بێت داوای زیاکردنی بکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر بۆیان زیاد نه‌کرا مانبگرن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بکه‌ن، نه‌ک مه‌کره‌مه وه‌ربگرن. ئاخر تا ئێستا که‌س بیستویه‌تی لهوڵاتێکیدا که یاسا سه‌روه‌ر بێت سه‌یاره و زه‌وی دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر که‌سانێکدا که‌کار ئه‌که‌ن و مووچه‌یه‌کی باش وه‌رئه‌گرن؟ مه‌گه‌ر لای ئێمه که‌ده‌بینین لهئهوروپاشهوه خه‌ڵکانێک ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی سه‌یاره‌و زه‌وی ئه‌مه له‌کاتێکدا که ئه‌وانه هیچ کێشه‌یه‌کی خانوو و ژیانیان نیه له‌و وڵاته‌ی که‌لێی ئه‌ژین.
لێره‌دا حاکم شێخ له‌تیف باسی ئه‌وه‌شی نه‌کردووه که ئایا ئه‌ویش ساڵی 2009 ئه‌و سه‌یاره‌ی دادوه‌رانه‌ی وه‌رگرتووه یان نا، هیوادارم ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام وا پێئه‌چێت که وه‌ری گرتبێت چونکه ڕه‌خنه‌که‌ی له حاکم جه‌لیل هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که ئه‌و دووجار وه‌ری گرتووه.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشت وه‌رت گرتبێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه تۆش گه‌نده‌ڵیت، چونکه تۆ مووچه‌ت هه‌یه و پێم وایه مووچهکهشت زۆر باشبێت، ئیتر چۆن له‌کاتێکدا که سه‌دان هه‌زارکه‌سی هه‌ژاری ئه‌م میلله‌ته سکیان لهبرسدا ههڵئهگوشن و به‌بێ کاره‌باو و ئاو له ژێر خێمه یان کرێچیتیدا ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر، سه‌یاره‌ی مه‌کره‌مه له‌پاره‌ی موفتی ئه‌م میلله‌ته ئه‌خه‌نه ژێر خۆتان. ئه‌گه‌ر تۆش وه‌رت گرتبێت وه‌ک گووتم ئه‌وا گه‌نده‌ڵیت که هیوادارم وانه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر حاکم جه‌لیلیش دووجار وه‌ری گرتبێت، ئه‌وا هه‌م گه‌نده‌ڵه‌و هه‌م تاوانباریشه چونکه ئه‌وه‌ی دووه‌میان ئیتر دزییه‌کی ته‌واوه و تاوانه.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ش دێته پێش، که‌بۆ هه‌ر ئه‌وکاته‌ی کهحاکم جه‌لیل سه‌یاره‌ی دووه‌می لێ که‌شف بوو وه‌لای تۆ و چه‌ند دادوه‌رێکی تر بهئازای باسی خۆیئهکرد، تۆیه‌کی دادوه‌ری خاوه‌ن په‌یام و ئه‌رکی پیرۆز و په‌رله‌مانتاری گۆڕان هه‌ر ئه‌وکات دهستهکهیت که‌شف نه‌کردو نهتدایه دادگا و چاوت له‌و تاوان و گه‌نده‌ڵیه پۆشی؟ باشه گۆڕان ئاوا ئه‌کرێ ؟
له‌شوێنێکی تری قسه‌کانیدا شێخ له‌تیف ئه‌ڵێت،" شتی تریشم به‌به‌ڵگه‌وه لایه، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری سووك نه‌كردنی دادگا‌و دادوه‌رانی تری به‌ڕێزی سلێمانی كه ئێستا باشترین‌و پاكترین دادوه‌رانی عێراقن هیچیتر بڵاو ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام دڵنیابه له‌مه‌ودوا له‌یه‌ك شتت خۆش نابم‌و سه‌رفی نه‌زه‌رت لێناكه‌م."
برای به‌ڕێز تۆ هه‌م دادوه‌ریت و هه‌م په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕانیت که هه‌موو پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیان دژی گه‌نده‌ڵی بوو، وه 92 هه‌زار که‌س ده‌نگیان به به‌ڕێزت داوه تادژی گه‌نده‌ڵی بجه‌نگیت بۆیان، ئیتر چۆن ئه‌کرێت ئێستا له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی خاتر وخۆتر گه‌نده‌ڵیه‌ک که هه‌بێت بیشاریته‌وه. چۆن ئه‌بێت دادوه‌رێکی گۆڕانخوازی وه‌ک به‌ڕێزتان خاتروخۆتر بکاته مه‌حه‌ک بۆ کردن و نه‌کردنی کاره‌کانی، وه دووباره به‌ڕێزتان خاترگرتنهکهشتان زۆر باش نیه و لهنهوعه ئه‌سڵیه‌که نیه، چونکه هه‌رئه‌وه‌نده خاتری دادوه‌ره‌کانی تر ئه‌گریت که‌ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر حاکم جه‌لیل شتی وا دووباره نه‌کاته‌وه ئه‌گینا له کاتی دووباره‌کردنه‌وه‌یدا خاترانهکه نامێنێت له‌یه‌ک شتی خۆش نابیت و ئه‌وه‌ی ژێر به‌ڕه‌که‌ی هه‌موو بۆ ده‌هێنیته سه‌ر به‌ڕه.
به‌بڕوای من که‌سێکی وه‌ک به‌ڕێزتان نابێت به پێوه‌ری خاتروخۆتر و سه‌رفی نه‌زه‌ر قسه بکات، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه ئاشکرای بکه ئه‌گینا وه‌ک حاکم قوباد ئه‌ڵێت به‌ر حوکمی ئه‌و بنه‌ما یاساییه ئه‌که‌ویت که ئه‌ڵێت" السكوت فی معرچ الحاجه الی البیان، یعتبر قبولا."
هه‌روه‌ها من ئه‌وه‌شم پێ راست نیه که له‌هه‌مان بڕگه‌دا ده‌ڵێت،" دادگا‌و دادوه‌رانی تری به‌ڕێزی سلێمانی كه ئێستا باشترین‌و پاكترین دادوه‌رانی عێراقن". چونکه دادگای سلێمانیش وه‌ک هه‌موو موئه‌سه‌ساته‌کانی تری کۆمه‌ڵگا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه حاکمهکاندایه، وه به‌وشێوه‌یه کار ئه‌کات که ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک ئه‌و تۆڕه وایه که ماسیه گه‌وره‌کان ڕزگارئهبن لێی و ماسیه بچوکه‌کان ئه‌گرێت.
سه‌یره به‌لامه‌وه له‌وڵاتێکدا که بهگهندهڵستان ناسراوه، دادگا‌و دادوه‌ره‌کانی ئه‌وه‌نده پاک‌و بێگه‌ردبن. له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا تاوانکردن له‌هه‌موو بوارێکی ژیاندا بۆته ڕۆتین، به‌ڵام وه‌ک هاوڕێیهک به‌ناوی کاک ئاری لهسهرنجهکاندا نووسیویه‌تی ئێوه‌ی دادوه‌رانی به‌ڕێز چه‌ند کوڕه مهسئولتان سزا داوه به به‌ندکردن؟ چه‌ند مهسئولتان سزاداوه له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان؟ له‌م هه‌موو ساڵانه‌دا چه‌نده‌ها ئافره‌ت به‌ناهه‌ق کوژران و ته‌عه‌دای ناموسیان لێ‌کرا، چه‌نده‌ها که‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌به‌رچاوی خه‌ڵکیه‌وه له‌لایه‌ن حیمایه‌و کوڕی به‌رپرسه‌کانه‌وه تێهه‌ڵدانیان خوارد و سوکهیهتیان پێکرا، تا ئێستاش هه‌موو ڕۆژێک به‌ئاشکرا له ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌درێت، دادگای سلێمانی کێیان له‌و تاوانبارانه سزادا تاباشترین و پاکترین بێت؟. وا له‌ئێستاشدا خه‌نه‌واده‌ی بێسهرو شوێنانی جه‌نگی ناوخۆ به‌نیازن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌نه دادگا، چونکه کوڕ و باوک و مێرده‌کانیان به ئه‌سیری کوژراون و ناشزانن چی لهلاشهکانیشیان هاتووه که‌ئه‌مه‌ش دژی هه‌موو عورف و یاسایه‌که، جا ئه‌گه‌ر دادگاکه‌تان توانی هه‌قیان بۆ وه‌رگرێته‌وه و تاوانباران دادگاییه‌کی عادیلانه بکات وسزایان بدات ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتدا ئه‌ڵێم بشترین و پاکترینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچتان بۆ نه‌کرا ئه‌وا پێوویسته خه‌ڵکانی وه‌کو به‌ڕێزتان ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه تا بیسه‌لمێنن که‌چیتر ڕێگا ناده‌ن قانون بکرێته ئه‌و ئاله‌ته که به‌ڕۆژ خه‌ڵکی پێ بکوژرێت و به‌شه‌ویش قنگی پێ بادرێت.
لێنکی نووسینه‌که‌ی حاکم شێخ له‌تیف:
www.awene.comلێنکی نووسینه‌که‌ی حاکم قوبادی جه‌لیلزاده:
http://www.awene.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست