کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڵامــێــك بۆ جــه‌لال تــاڵــه‌بـانـــی ؟ یا جلال الگالبانی ؟

Thursday, 19/03/2009, 12:00


لێیان پرسیم ئـــه‌ده‌ب له‌ كێ فـێــر بووی ووتم له‌ بـــێ ئـــه‌ده‌بـــان ؟؟

ووتیان ئه‌ی كــــوردایـــه‌تــی له‌كێ فـێـربووی ووتم له‌ جـــــه‌لال؟؟

بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕیزان به‌ هه‌ڵه‌ لێم تێ نه‌گه‌ن له‌وه‌تی خۆمم ناسینه‌وه‌ به‌رده‌وام ڕێزی به‌رانبه‌ره‌كه‌م گرتووه‌ ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ ڕێزی نه‌ته‌وه‌كه‌میان نه‌گرتووه‌. به‌و واتایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ كورد یا كوردستان و خاكه‌كه‌ی سوكی یا ناڕه‌وا باس و خیانه‌تی پێ بكات ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستم به‌ رامبه‌ری بووه‌ وئه‌بێت.

وه‌ئه‌م كه‌سه‌م كه‌ دیوه‌ و ناسیوومه‌ و زانیاری كه‌سایه‌تیم زانیوه‌ هیچكات و ساتێك متمانه‌م پێ نه‌بوو وه‌به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی هه‌ڵوێستم هه‌بووه‌ هه‌ركات نووسینێكی یا ووتارێكی ووتبێت له‌ گه‌ڵ عه‌قڵ دا نه‌گوونجاوه‌. له‌وه‌دا من زۆر سوپاسی ئه‌كه‌م چونكه‌ ئه‌و نه‌بوایا منیش ئێستا وه‌كوو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی سه‌ڕشۆڕی مێژوو ئه‌بووم كه‌ ئێستا ئه‌یان بینین چیان به‌سه‌ردا هاتووه‌.
له‌ ڕۆژی ١٦/٠٣/٢٠٠٩ دا كه‌ ٢١ ساڵی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ دا به‌ داخه‌وه‌ وه‌ و به‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ سه‌رۆك كـۆماری عێراقه‌ و سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی به‌ناو كورستانی‌ چی فه‌مووه‌ ("پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی‌ ناو شیعره‌كانه‌و گۆڕینی‌ سنوره‌كان كارێكی‌ مه‌حاڵه‌".) ئافه‌رین بۆ بیرۆكه‌و ستراتیژی خۆت و یه‌كیه‌تیه‌كه‌ت كه‌ چه‌نده‌ نه‌ته‌ویین و لێپرسراوانه‌ ده‌دوێی و ئه‌ده‌بی سیاسیت چه‌نده‌ به‌رزه‌ ؟؟!! كه‌سێك هه‌یه‌ خاكی داگیركراوی خۆی به‌ خیاڵ بزانێت ؟؟؟؟ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه به‌ناو‌ ئه‌م سه‌ركرده‌یه هه‌موو شه‌ره‌ف وكه‌رامه‌ت وخۆێنی شه‌هیدانی كوردستانی له‌ ڕۆژی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌رامبه‌ر دوژمنی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ توركیا یه‌ به‌ بێ ترس له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ومیژوو و وه‌ لێپرسینه‌وه‌ هه‌لساوه‌ به‌و ووتاره‌ی... جێگای داخه‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ندامی تێدانیه‌ كه‌ بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ به‌ده‌نگ بێن و هه‌ڵوێستیان بێت ، واته‌ یه‌كیه‌تی به‌ ته‌واوی دۆڕاوی ئه‌م پیره‌ سه‌رلێشێواوه‌ بووه‌ و هه‌موویان له‌ترسی پاره‌ ومه‌نسه‌ب بێده‌نگن. هه‌لوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ نه‌زان و وڵاتفرۆشه‌تان بیر نه‌چێت، كورد خۆی مردوو په‌ره‌سته‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بۆ گۆڕی كه‌ هیوادارم هه‌روا قین و تۆڵه‌ی له‌ كورد كرده‌وه‌ و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی به‌ كوشت داو یا ده‌ربه‌ده‌ری كردین و كوردستانیش كه‌ هه‌ر له‌ بیرو هۆشی دا نه‌بووه‌ ته‌نیا بۆ قیاده‌ بوون و سه‌رۆكی هه‌وڵی داوه‌ بیرتان نه‌چێت‌ ،

وه‌كوو برایه‌كی شه‌هید له‌ یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان داوائه‌كه‌م ناوویی پێرۆزی كوردستان له‌ یه‌كیه‌تی لا به‌رن وناسنامه‌ی كورد بوونی ئه‌م كه‌سه‌یشه‌ تا لێبوردنی به‌ فه‌رمی له‌ ڕاگه‌یاندن دا بسێنرێته‌وه‌، له‌م كاته‌وه‌ لای خۆمه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه‌تان ناوی پیرۆزی كوردستان لا ده‌به‌م كه‌ چه‌ته‌كانی مێژوو ده‌ستیان به‌سه‌را گرتووه‌. وه‌ هه‌روه‌هایش ئه‌وانه‌ی وا بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ شه‌ره‌فی كورد بوونیان وه‌كوو كورد ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان و ناسنامه‌یان پێ ڕوا نابینرێت لێبسێنرێته‌وه‌ . داوایش له‌ هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌ وڕۆشبیری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كه‌م هه‌ڵوێستیان هه‌بێت تا لابردنی ئه‌م چه‌تانه‌ كه‌ جگه‌ له‌ دزی وتاڵانی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان و كاره‌سات یه‌ك له‌دوای یه‌ك هیچیان پێنه‌بووه‌ و بوونه‌ته‌ كۆسپ له‌ ڕێبازی كوردایه‌تی و كوردستانی بوون ئه‌وه‌ بیروكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان بێت ئه‌بێت له‌ خواره‌وه‌ ئه‌ندامه‌كانیان چی بن؟؟!!!! .... به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه‌یش مافی خۆمانه‌ فایلی ڕابردوو هه‌موو ئه‌و شه‌ڕوو تاوانانه‌ی كردووتانه‌ به‌ كورد هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسێك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی وا به‌ شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی یاری ئه‌كه‌ن و پێویسته‌ له‌ كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر بكرێت و ڕسوا بكرێن ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ..... به‌ڵام مخابن له‌ وڵاتی چــــه‌تــــه‌ دا یاسا نیه‌ ؟ به‌ڵام بێده‌نگیش نابین ئه‌وه‌ په‌یمان و سه‌وگه‌ند بێت به‌و كوردستانه‌ كه‌ تۆ به‌ خیاڵی ئه‌زانی به‌ڵام به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ بۆی ئه‌ژیم ، خاكی پاكی كوردستان جێگای تۆ نیه‌ و بڕۆ جێگای گۆڕی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌.... یا وه‌كوو خۆت داتنابوو له‌ بریتانیا(له‌نده‌ن) دانیشی لای هه‌ڤاڵه‌ چه‌په‌ڵه‌كانت ... یا له‌ گــــردی نـــاپــــاكـــان بت ناژن. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ ده‌رس بۆ كه‌سانی تر كه‌ وه‌كوو تۆ بیرئه‌كه‌نه‌وه‌ و شێرپه‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن.



١٦.٠٣.٢٠٠٩

‌هه‌ڵه‌بجه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە