کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەتری ئازادی‌و ئێوارەکۆڕێك بۆ هەڵسەنگاندنی روداوەکانی کوردستان‌و رۆڵی رەوەندی کوردی‌!

Thursday, 26/05/2011, 12:00





پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١١ کاتژمێر ٣ بۆ ٦ لە زانکۆی(SOAS) ژووری(B102) لە لەندەن، ئێوارەکۆڕێك سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان‌و نارەزایەتیەکانی کوردستان، رۆڵی چین‌و توێژە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەتی لاوان‌و ژنان، راگەیاندن، هەروەها نەخش‌و دەوری رەوەندی کوردی لەوبارەوە، لەلایەن چەتری ئازادیەوە سازدەکرێ بۆ بەرێزان: ئاسۆ کەمال-ئەندامی پێشوی سەرای ئازادی سلێمانی، هۆزان مەحمود- چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان‌و پشکۆ ناکام- چالاکوانی بواری راگەیاندن.

بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان‌و دڵسۆزان دەکەین لەناو رەوەندی کوردی دانیشتوی لەندەن‌و دەوروبەری بۆ بەشداریکردن‌و ئامادەبوون بۆ پشتیوانیکردن لە خەباتی هاوڵاتیانمان لە کوردستان‌و بەرگریکردن لە خواست‌و داواکاریەکانیان.

ناونیشانی شوێنی کۆڕەکە:

The School of Oriental & African Studies(SOAS)
Thornhaugh Street
Russell Square
London WC1H 0XG
ROOM B102

نزیکترین قیتاری ژێرزەوی:Station Russell Square

پاسەکانی ٧،١٨٨،٩١،١٦٨،٦٨ و ٥٩


چەتری ئازادی- لەندەن/ ٢٤/٥/٢٠١١
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە