خەڵك ودەسەڵات ، حزب وئۆپۆزسیۆن؟
Wednesday, 21/10/2009, 12:00
ئێستا خەڵك رۆژانى بەر لە 25ى تەمموز بیرخۆى دەهێنتەوە ، ئەو رۆژانەچ رۆژێك وچ ڕوداو گەلێك بون كە وەك بلقى سەر ئاو بەدواى خۆیدا چەندین ڕاستى بۆ خەڵك سەلماند ، كاتێ كە خەڵك گلەیى لە دەسەڵات دەكرد حزبەكانى تا ئەو كات لەنێو حكومەتدا وەزیرى بێدەنگ و ئەندام پەرلەمانى دەست بەرزكەروەیان هەبوو ،چەندین بەڵگەیان بۆ بێدەنگى خۆیان دەهێنایەوە چەندین رێك كەوتنیان لەبەرامبەر ئەوگلەیانەى شەقامى كوردى دەكرد دەیان كردە راپۆرت وخەڵكى كوردستانیان پێ هەڵدەخەڵًەتاند ، ئەو رۆژانە زۆر جار هاووڵاتى لەبەر خۆیەوە دەڵێت دەبێت ئەورۆژانە ڕاست بووبن یاخود خەونێك بووبن ؟ یان دەبێت ِرووداوێكى ئاسایى بێت بەرامبەر بە حزبەكانى كوردستان ، ئەودەمانەى لەسەر سەكۆیەكى وتاردان هەمویان دەستیان بەرز دەكردەوە نەفرەتیان لەگەندەڵى و دەوڵەمەند بونى بەرپرسەكانى حزبەكانى دەسەڵات دەكرد زۆرێك لەخەڵك متمانەیان پێان دەكرد ، ئەو متمانەیە لە بیرى هاووڵاتیدا خزمەت كردنێك بوو بە داهاتووى ئەو گەلە بەڵام بەداخەوە ئەو دەنگانەى كە هێنایان تا ئێستاهەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەدەچن لەپێناو چەند ئیمتیازێكى حزبیانەهیچ ئیمتیازێك بۆخەڵك داوا ناكرێت ، كاتێ كەخەڵك دەنگى بۆ ئەو حزبانەدەدا تەنیا لەپێنا و دروست كردنى ئۆپۆزیسۆنێكى حزبیانەى بەهێزبوو لەپەرلەمان ،خەڵك ئەگەر بیزانیبا ئەو حزبانە لە پێناو هەستانەوەى خۆیان و دەسكەوتنى چەند پۆستێك ئەوە هەرگیز ئەوەدەنگەى پێ نەدەدان ،كاتێ كە خەڵك گوێ ى لەیەكێك لە سەركردەى حزبەكان دەبوو كە دەیووت "واز لەشارى خەونەكان بهێنن سەیرێكى شارى خەمەكان بكەن " ئەوكات خەڵك لەبەرامبەر ئاستى ڕۆشنبیرى وسیاسى ئەو سەركردەیە زۆرشتى ترى لێ دەبینى بەڵام تەنیا چەند مانگێك نەرۆیشتوە سەرجەم بەلێنەكانى بەجەماوەر دابوو نەمان ، كاتێ كەحزبێك بەتەنیا چەند كورسیەك بچێتە نێو حكومەت ولەسەرجەم چاك وخراپەكانى بەشدار بێت چ ِرۆلێكى دەبێت بۆخەڵك ، لەكاتێكدا ئەو حزبانەبانگەشەكانى بۆئەو بوو كەدەبێت ئاستى خۆشگوزەرانى و سوتەمەنى وبوارەكانى ترى ژیان خۆش بكات ،كەچى ئێستا دەبینین لەپێناو خۆشگوزەرانى چەند ئەندامێكى خۆیان كێشە وخەمى خەڵكیان لەیاد چۆتەوە ، پێدەچێت ئەو حزبانەئەوەشیان لەیاد نەمابێت كە هەڵًبژاردنى داهاتوو لەپێشە وچۆن دەتوانن جارێكى تر لەبەردەم خەڵك داواى ئەوەیان لێبكەن كەدەنگیان پێبدەن ، ئەى دەسەڵات كە هەمیشە گللەیان لێ دەكرد چۆن جارێكى تر دەتوانێت بەكەمترین فشار وایان لێبكات كە بەویست وخواستى ئەوان هەڵس و كەوت بكەن ، چونكەئەوانیش بەشێكن لە دەسەڵات ، خەڵك ئەوەى لەیاد ماوە كە چۆن ولەسەر چ بەرنامەو كارێك دەنگى داوە ئەگەر هەر حزب و گروپێك پابەند نەبێت بە بەشێك لەبەرنامەو كارى پروپاگەندەكانى بێگومان خۆرى گەشانەوەى ئەو لایەنە لە نێو كۆمەڵگا بەرەو ئاوابون دەچێت ، چونكە كاتێك میللەت توڕە بێت ئەوا ویژدانى نامێنێ كە بۆ چەندین ساڵ گاڵتە لەگەڵ بیرو هۆشى كرابێ وتەنیا لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردن خەڵكیان لەیادبێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست