خاوەن شكۆكانى ڕیكلامى هەڵبژاردن بەرێوەن
Thursday, 30/04/2009, 12:00
ریكلام ئەو ووشەیەى بەشێكى زۆرى ژیانمانى داگیركردوە، ڕیكلام كردن بۆتەنەریتێك لە سەرجەم كایەكانى بوارى بازرگانى بەهایەكى گرنگى هەیە ، زۆر جار دەبیندرێت ڕیكلام كردن سەرنج وتێبینى زۆرلەسەر هەستى مرۆڤ دروستدەكات ،هەندێك جاریش هەر ڕیكلامە وا دەكات جارێكى تر كەلوپەلە لەكاركەوتەوەكان لەبەر چاوى خەڵك بایەخ پێبدات ،ڕیكلام بۆسەرجەم بوارە بازرگانیەكان ئەگەر درۆشى تیا بێت تا ئاستێك بێ ئەو كۆمپانیایە ریسوا دەكات كەبەناچارى دەبێت بەرهەمى خۆى بگۆردرێت ، لەلایەكى ترەوە ڕیكلامى بازرگانى پێویستى تەنیابەخەرج كردنى پارەهەیە بۆئەوەى پەرەبە توانا سودەكانى خۆى بدات .
ئەوەى من دەمەوێت باسى لێوەبكەم ڕێكلامێكى ترە كەپێویستى بەپارە هەیە وە پێویستى بەتوانا رەوانبێژى و زیرەكى هەیە ، كەلەلاى زۆرلە تاكەكانى كۆمەڵگا شتێكى نامۆ نى یە ،هەركاتێك هەنگاوەكان بەرەو هەڵبژاردن دەست پێبكەن ئەوا تاكەكانى كۆمەڵگادەبێت لەلایەن دەسەڵات دارانەوە جارێكى تر كۆبكرێنەوەو پەیامە ناڕاستەكانیان بەگوێ ى خەڵك بچەسپێنن ، زۆرجاریش بەبێویستى چینێك بەناچارى كۆدكرێنەوە ، بەتایبەت چینى فەرمابنەران كەهەمیشەقوربانى دەرن لەپێناو ویستى دەسەڵات داران ،ئەگەربێ ویستى ئەوان بكرێت دەركرد ن و ئیهانەكردن لەلایەن بەرێوەبەرەكانیان هەمووكات ئامادەیە ، ئەوەچ رێكلامێكەخاوەن شكۆكانى دەسەڵات بەر لەهەلبژاردن بەزەییان بەسەرجەم چین وتوێژەكانى كۆمەڵگادا دێتەوە لە هۆڵە بەرینەكانى شار دەیانەوێت جارێكى تر پێمان بلێن دەمانەوێت سیستەمى حكومرانى لەقۆناغى ساواو ەببینەقۆناغى هەرزەكارى ،ئەوەچ جۆرە ڕێكلامێكەبەرلەئاشكرا كردنى ناوى قەوارەسیاسیەكان هەرەشەى نان برین وچاو سوركردنە لە چینى فەرمانبەرو دامو دەزاگاكانى هەرێم بكرێت ، دەپرسم میللەت پێویستەبەرلەریكلامى خاوەن شكۆكانى دەسەڵات چەندین پرسیارى چەند ساڵەى ناداد پەروەرى لەخۆیان بكەن وبزانن ئەوانەى دەیانەوێ ریكلام بكەن هەمان شتى دوبارەى هەڵبژاردنەكانى پێشوو تریان نى یە ؟ هەمان ئەوپەیا مەنى یەكەلەكادرێكى سادەى حزبێكى سیاسى بەرلەوەى پێمان بلێن خزمەت گوزاریەكان تا ئێستا نەتوانراوە بەشێوەیەكى باش بۆهاووڵاتیان دابین بكرێت ، لەریكلامەكانیان هەستى مەترسى بۆسەرداگیركردنى ووڵات خەڵكى سادەى پێ هەڵبخەلەتێنن دوبارە دەبێتەەوە ،ئایا ناتێگەیشتنى خەڵك بەورادەیەكەهیچ كەسێك ئامادەنەبێت بەرگرى لەخاكەكەى بكات كەخاوەن شكۆكان لەدەسەڵات دوركەونەوە، ئایا خەڵك بیرى لەوە كردۆتەوە كە حكومەت ئەگەر تۆكمەو یەكگرتوو بێت وخاوەنى پاسەوانى سنورى خۆى بێت ،چ جیاوازیەك لەنێوان حزبى ئەلف وبا دەبێت بۆ رێكخستنى كاروبارى هەرێم ، ئایا خەڵك بیرى لەوەكردۆتەوە كە نوێنەرانى ڕیكلامى خاوەن شكۆیانى دەستەڵات كەبەخۆیان وچەندین پاسەوانیان دێن لەنێو ئاپۆراى خەڵك دێن وپێمان دەلێن ئێمە دەمانەوێت رێگاوبان وگوند و بوارەكانى ترتان بۆخۆش گوزەران بكەن ، ئەمانەتەنیا چەند قسەیەكن كەدەرخ كراون و دوباردەبنەوە ، لەهەلبژاردنى پێشوتر چ لیستێك هەبوو بلێ من بایەخ بەگوندەكان وشوێنەدوورەكان نادەین !كەچى چیمان بینى بەرپرسەكانى دەسەڵات هاتن هەرچى وەبەرهێن و پارەى خۆیان هەبوو لەشارەكان خستیانەبوارى بازرگانیەوە بێ ئەوەى خەڵكبزانێتئەوپارەیان لەكوێ هێنا ؟! گوندەكانیش خۆمان دەبینین چۆن كەمترین بایەخیان پێدار ،دیتمان هەرچى سەوزەو میوەى ووڵاتان هەیەبۆ هەرێم هاوردە دەكرێ بوارى بوژانەوەى كشتوكاڵ تا نوسینى ئەو ووتارەش لەئاستێكى زۆرلاواز دا دەبینرێت ،كاتێ كە رێكلامەكانى ئەوان لەپێناو خۆشتركردنى ژیانى گەنج ولاوانى كوردستان باس دەكرا ،چیمان بینى وەزارتێك كەزۆرترین گەنجى لێ نارازیەهاتەبەرهەم ، خەڵك لەم پێشهاتنى رێكلامى هەڵبژاردنى ئەمجارەداپێوویستە وشیارتر بێت لەوەى جاران ،دەبێت لەڕوانگەى بەرنامەكانى ئەولایەنانەبروانێت كەدەیانەوێ ژیانى كۆمەڵگاى كوردى بگۆردرێت ،بەرنامەیەك بێت مرۆڤ لەكاتى پێشكەش كردنى ڕیكلامەكانى خۆیان وایان ببینێ كەپێویستیان بەدەنگى ئێمەیەنەك بێمنەت لەمیللەت بروانن ، خەڵك وەك كەرستەیك بۆهەڵبژاردن كۆبكەنەوە .
پێویستەلەو كاتدا هەردەنگ دەرێك بزانێت كەدەنگ دانى ئەو واتەدروست كردنى حكومەت وپەرلەمان كەخۆت دروستكەرى حكومەت وپەرلەمان بیت ،پێویستە بزانى لە دواى دروست بونیان لەهەر جۆرەپێشلكاریەك بەرامبەر بەمافى مرۆڤ ونا داد پەروەرى كۆمەڵایەتى و گەندەڵى و چەندین دیاردەى تر خۆشت بەشدراى لەم پێشلكاریانە ،بەرلەوەى نوێنەرانى خاوەن شكۆكانى دەسەڵات رووبكەنەناوچەكانمان پێیان دەلێن ئەمجاردەنگمان بەرامبەر بە راستگۆی و سەروەرى یاساو و دادپەرورەیە .
چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست