ئەرێ سەرۆكى حكومەت ،قەزاى چۆمان كوردستانە ؟!
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
ڕەنگ بێت بۆ جەنابت كاتەكان زۆر كەمبن تا بتوانى زۆربەى كێشەكانى خەڵك بەسەر بكەیتەوە ، بەڵام كاتێك پۆستى سەرۆكت پێدەسپێردرێ تۆش حكومەت بەهى خەڵك دەزانى ئەمە دەبێتە ئەركێك لەسەر شانت كەبەدواى كێشەكانى خەڵكەوە بیت ،ئێمەلەوەش تێدەگەین هەر شارو دێهاتێكى ئەو ووڵاتەى خۆمان بەهۆى زۆرى كێشەو كەمى خزمەتگوزارى بەهۆى كاولكارى شەرى عێراق ئێران و توش بونى ووڵات بە قەیرانى بێ كاروى كاولكارى دەرفەتەكانى تەسك كردۆتەوە ،بەڵام كاتێك دەبینین لە زۆرێك لە بریارە باشەكانى حكومەت سود مەند نابین ئەویش بەهۆى خەباتى كوردایەتمان و بەجێهێشتنى شار و مەملەكەتى لەدایك بونمان بۆ ماوەى هەشت ساڵ ئەوا دەرونمان ئازار دەدات ،زۆر جار هەست بە جیاوازى زۆر دەكەین ئەمەش دەبێتە هۆى ڕاڕایى دەرونمان و كاتێك دوژمنى خەڵك و گەلەكەمان لە هەموو شتێكى مەحروم كردین ئەى دەبێت كێ ئەو مافانەمان بۆ بگەرێنێتەوە ؟ بێگومان ئەو حكومەتەى كە ئێمە دەنگمان بۆ داوە لەسەر ئەساس و بنەماى گەڕانەوەى ماف و دابین كردنى خۆش گوزەرانى و پاراستنى ئەو دەسكەوتانەبووە كە ئێستا خەڵكى هەرێمى كوردستان هەیانە،بەڵام كاتێك دەبینین جیاوازى ئێمە و خەڵكى شار چەند زۆرە بەزەیمان بە حاڵ و دەڤەرى باڵەكایەتى دێتەوە ، جەنابى سەرۆك ئێمە زۆر خەڵكێكى ماندوو غەدر لێكراوى دەستى رژێمى ێەدام بوین ، كاتێك كەشۆرشى ئەیلول لە سنورى باڵەكایەتى درێژەى بە خەبات دا ئیدى هەر ماڵێكى ئەو سنورە بوو بە شوێنى حەوانەوەو پاڵپشتى شۆرش ،كێ هەیە لە سەركردەكانى ئیمرۆى هەرێمى كوردستان جوانى سروشتى باڵەكایەتى ئەوكات و دڵ فراوانى خەڵكەكەى لە یاد نەمابێت ، كێ هەیە لە سەركردەكان تا ئێستاش بە یادى ئەو رۆژانە خۆشیەكانى خۆى لە تۆمارى یادەوەریەكانى تۆمار نەكردبێت ،بەڵام كاتێك لە وێنەیەكى بەر لە هەشتاو سێ بروانى بۆت دەردەكەوێت كە سنورى باڵەكایەتى بە 116 گوند و دوو ناحیەى ئەو كاتى چۆن پرۆسەى ژیان وگەشە كردنى ژیانى لادێ ى تێدا بەردەوام بووە ، بەڵام لەماوەى كەمتر لە چەند رۆژێك قەزاى چۆمان و گوندەكانى لەگەڵ زەوى تەخت دەكرێن و خەڵكەكەى بۆ ماوەى هەشت ساڵ لە شارى خۆى دوور دەخرێتەوە و بەزۆرە مڵێى لە كۆمەڵگاكان نیشتەجێ دەكرێن چ كاتێك ئەو نەهامەتیە لەبیردەكرێت،بێگومان بە دوبارە بنیات نانەوەو ئاوڕ دانەوە لەخەڵكە هەژارەكەى ئەو سنورە دەبێت ،ئێمە هەشت ساڵ لە ئاوارەیدا سەدەها شەهیدمان بەخشى بە حزبەكانى كوردستان ، لەئاوارەیدا هەزاران كەسمان روومان لە شاخەكان كردو شان بە شانى خەڵكى كوردستان بۆ ئازادى تێكۆشایان،ئێمە هیوامان دوبارە هاتنەوەى خەڵك بوو بۆشارەكەیان بۆ گوندەكەیان ،خۆش بەختانە ئەمانەش لە دواى راپەرینەوە بۆمان هاتنە دى ئیدى لە هەموو كابینەكانى حكومەت داواى خزمەتى ئەو خەڵكەمان كردوە ،كاتێك لە هەموو شوێنەكان خزمەت كراوە بە پێ ى سنورمان ئێمەش بێدەنگیمان كردوە ،پێمان وابووە حكومەتى كودرستان ئەگەر بكرێت زیاتر دەكات ،بەڵام دواى ئەوەى كە پێشینەى خانوبەرە دەست كرا بە دابەش كردنى دواى گفتوگۆكردنى بودجەش پەرلەمان كردى بە پانزە ملیۆن دینار ،ئیدى خەڵكى ئەو دەڤەرە لە ئاست ئەو ئەو هەموو نەهامەتیەى رابردوو هەست بە دابڕانێكى گەورە دەكەن لە حكومەت،چونكە ناكرێ خەڵكانێك لەوپەڕى هەژاریدا ژیان بگوزەرێنێن لە جیاتى هاوكارى بكرێن ئالیەتێكى تایبەت دابندرێت تا ئەوخەڵكانەش سود لەو پێشینەیە وەربگرن ،ئیدى خەڵكەكە بیر لە چۆڵ بونى سنورى باڵەكایەتى بكاتەوە چۆن جارێك بە ناوى بون بە پۆلیس و پێشمەرگە سەرو ماڵاتى خۆیان هەرزان فرۆش كردو چون بون بە پۆلیس و هێزەكانى ناوخۆ ،جارێكى تریش بە بیانۆى كە چۆمان و باڵەكایەتى بەهۆى نەبونى تاپۆ ناتوانن ئەوپێشینەیە وەربگرن ،گەنجەكان بیر لە چۆڵ بونى سنورەكەبكەنەوە كۆچ بۆ شارەكانى ترى هەرێم بكەن ، من واى دەبینم ئەگەر جەنابتان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان چارەسەرێك بۆئەم مەسەلەیە نەبینەوە،ئەوا خەڵكى ئەم سنورە بەتەواوى هەست بەكەم وكورى ئێوە دەكات لە ئاست ئەو هەموفیداكارى و میەنەتانەى بەسەرى هاتووە كە ئیمرۆ ئەركى ئێوەیە كە كێشەكانى بۆ چارەسەر بكەن ،نەك كێشەى دەرونى وكێشەى نەبەستنى پرۆسەى هاوسەرگیرى و دیاردە كۆمەڵایەتیەكانیان بۆ زیاد بكرێت ، ئەگەر نا خەڵك داواى مافى هاووڵاتى بون دەكات دەیەوێت وەك هەر هاووڵاتیەكى ئەو هەرێمە سود لە پێشینەو خزمەت گوزاریەكانى تر ببینێ ، ئەگەر نا پێویستە بلێن ئەو قەزایە لە دەروەى یاسایى حكومەتى هەرێمى كوردستانەو تا خەڵكیش كار بۆ گەرانەوەى ئەو ناوچە دابراوەلەپێشینەى خانوبەرە بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست