لەدوا ساتەكانى سەرۆكى حكومەت گریا ؟!!!
Monday, 06/02/2012, 12:00
كاتێ هەر حكومەتێك لەسەر ئەو زەویە دێتە بون بەر لەهەمووشتێك پێداچونەوە بە ژیانى تاكەكانى كۆمەڵگە دەكاتە پێوەرى سەرەكى بۆ خۆش كردن و هینانەكایەى ژیانێكى پر لە خێر و ئازادى و دادپەروەرى بۆ هاووڵاتیانى ، ڕەنگ بێت زۆربەمان وا هەست بكەین كە فەراهەم بونى هۆیەكانى خۆشى ژیان بەشێك بێت لەسەركەوتنى هەردەستەڵاتێك لەكۆمەڵگدا ،بەڵام بە پێچەوانەوە خۆشیەكانى ژیان و هەبونى ئاوەدانى لە ووڵات ئەركى حكومەتە بەر لەوەى بە خۆشى خۆى بزانێت بۆ هاووڵاتیانى ، ئەوەى زۆر گرنگە لە هەموو حكومەت و دەستەڵاتێك بەر لە هەموو شتێك دابین كردنى مافى داد پەروەریە لە چوارچێوەى یاساكانى ، بەڵام دەبێت ئەو یاسایانە هیچ جیاوازیەك لە نێوان تاكەكانى كۆمەڵگە دروست نەكەن ، جیاوازیەك ببێتە مایەى نارەزایى و كۆمەڵگە بەرەو بێ یاسایى بەرێت ،ڕەنگ بێت لە هەر ووڵاتێك ئەگەر یاساكان بۆ تەنیا خەڵكى هەژار پەیرەو بكرێن و خەڵكى دەستەڵات لە پشت و ئەوانى باكگراوندى سیاسى بەهێزیان هەیە ،كۆمەڵگە بەرو گەرانەوە بۆ یاساكانى خێڵ پەلكێش بكات ،تا كە شوێنێك كە لەو كوردستانە خێڵایەتى تێدا خاوو بوبوەوە دەڤەرى باڵەكایەتى بوو ،تا ئاستێك خەڵك بە زۆربەى چین و توێژەكانەوە لەو دەڤەرە گەیشتبونە ئەو بروایەى كە دەبێت ئەركى سەپاندنى یاسا و هەڵبژاردنى هەر ئەنجومەنێك لە چوارچێوەى یاسا رێكبخرێن و هەر ئەوانیش بتوانن كێشەكانى كۆمەڵگە خۆیان چارەسەرى بۆبكەن ، بەڵام كاتێك دەستەڵات لە ماوەى (12) ساڵدا نەتوانێت ئەنجومەنى قەزاكان و ناحیەكان بە پێدانى دەستەڵات لەچوارچێوەى یاساداهەڵبژاردنى بۆئەنجام بدات ، بەراستى یاسا تۆشى شۆك دەكەن كە خەڵك لە نێو خێڵدا ئەنجومەن هەڵبژێرێت،وەك رۆژى 3/2 كە لە نێو هۆزى باڵەكایەتى ئەنجومەنێك هەڵبژێردرا بۆ چارەسەر كردنى ئەو كێشەیە لە گەڵ سەرۆكى حكوت و وەزیرى ناوخۆ و وەزیرى داد كۆبونەوە ، ئەو ئەنجومەنە كە نوێنەرایەتى راستەقینەى خەڵكى مەیدانی باڵەكایەتیاندەكرد لەكاتى گەرانەوەیاندا لەبەردەم هەزاران هاووڵاتى لە جیاتى ئەنجومەن مامۆستایەكى ئایینى لە ووتارێكداووتى"كاتێك ئێمە كوژرانى ئەو هاووڵاتیەمان بەبەرێز سەرۆكى حكومەت راگەیاند لەنا خەوە دەستى كردبە گریان " بەراستى ئێمە لامان سەیر بوو وەك بلێ ى سەرۆكى حكومەت لە ووڵاتێكى تر بێت ئاگادارى ژیانى خەڵك نەبێت ، چۆن دەكرێ سەرۆك لەم هەموو زەمەنە لەوەزیرى دادى نەپرسیبێتەوە كە خەڵك چ گلەیەكى لە دادگاكان هەیە ،دەكرێ سەرۆك هەرچەندە دواساتى بوو بەڵام بەو گریانە ئامۆژگارى حزبەكەى و هاوپەیمانەكەى بكات كە یاسا بە رۆڵى خۆى هەلٍَسێت و چیتر دەستى تێًوەرنەدەن، چونكەنگبەتى و نەهامەتیەكانى ئەو حكومەتە بۆ خەڵك ئەوەیە كە ناتوانێت یاساكان بۆ خەڵك دابنێت ، لە زۆر وڵاتى دونیا هەر یاسایەك كە دەردەچێت پێشتر خوێندنەوەى كۆمەڵگەى خۆیان بۆ دەكەن تاچەند ئەویاسایە لەو ووڵاتە سەركەوتوو دەبێت ، ئینجا دەیخەنە بوارەكانى جێ بەجێ كردن ،بەڵام بەداخەوە لە كوردستان یاساكانیش چونەتە نێو قالبى سیاسى و هەر یاسایەك لە بەرژەوەندى دەستەڵات نەبێت ناخرێتە گفتوگۆومناقشەوە، كاتەكە لەوە سەرچاوە دەگرێًت حكومەتى ئێمە بیست و دوو ساڵەلافى سەروەرى یاسا لێدەدات كەچى لە پاڵ خۆیدا سەدان بكوژ داڵدەدراون ، كە نەك دادگایى ناكرێن بەڵكو نەش گیراون ئاماژەكانى پشت ئەو رووداوانە ئەوەیە كە كەسى حزب لەو ووڵاتە دەستى خستۆتە نێو هەموو كایەكانى ژیان تەنانەت هەردادوەرێك ئەگەر بەدڵى خۆیان كار نەكات ئەوا پێ ناچێت لە بوراى كاركردندا ئاخیرەتیان خێر بێت ،لەو كاتیشدا كۆمەڵگە گەرانەوە بەرەو خێڵ هەڵدەبژێرێت رووداوەكانى قەزاى چۆمان لەچەند رۆژى رابردوو ئاماژەیەكى روونن بۆ نەبونى سەروەرى یاسا ، كاتێ كە خەڵكێك بەناحەق دەكوژرێت و دواتریش شاردنەوەى جەستەو پارچە پارچە كردنى و دواتریش فڕێدانى بۆ نێو رووبار!؟ ئەوا ویژدانى خەڵك دەهەژێنێت ؟كارەساتر لەو ئەوەیە كە دادگاكان لە كاتى دادگایكردندا رۆڵى خۆیان نابینن ، ئەو سزایانەى دەدرێن زۆر جار بەواستەى بەرپرسەكان سوك دەكرێن و دواتریش ئازاد دەكرێن ، دوو دۆسیەى ترى ناوچەكە چەندین ساڵە دستاو دەستیان پێدەكرێت ،كاتێ كە ئەمەش روویدا خەڵك گەیشتن بەوبڕوایەى كە دەبێت كاردانەوە بكرێت كاردانەوەكان بوون بەهۆى ئەوەى كە لە كوردستان و دەروەش خەڵك بزانن كە تا ئێستا لەو هەرێمە یاسا بونى خۆى نەسەلماندوە ، بۆیە دەبێت لە شوێنى نەبونى یاسا خێڵ و هۆزایەتى بجولێندرێت كەئەمەش گەرانەوەى كۆمەڵگەیە بۆ دواوە، ئەوەى لە چۆمان روویدا ئاماژەیە بۆ بێ متمانەیى هاووڵاتیان بە دەستەڵاًتى جێ بەجێ كردن و دادوەریى ، كە دەبێت ئەركى حكومەتى داهاتوو لە نێو سەدان كێشەى سیاسى كێشەى گەرانەوەى گەڵ بۆ متمانە دان بە یاسا تەنیا بە سەرەور بونى یاسا بەگەر خستنەوەى یاساى لە سێداران بێت ،چونكە ئەو مرڤانەى كە بە ناحە ق دەكوژرَێ تەنیا ئەو سزایە دەتوانێت ئارامى بۆ هەموولایەك بگرێدرێتەوە ، عەقل و مەنتیق نایگرێت تۆ كەسێك بكوژى و بیرفێنى و پارچەپارچەى بیكەیت و دواترییش تەنیا بەند كردن ببێتە سزاى ، ئەگەر بەیانى ئەوبكوژانە لە بەندیخانەرایانكرد وەك ئەوانەى دهۆك زەمانەت چیە ئەوانە كۆشتار گەلگێى تر دروست ناكەن ..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست