چۆمان شارى راگواستراو شارى خامۆش و سیعرى جوانى ئێوارانى
Thursday, 21/07/2011, 12:00
ئێوارەیەو رۆژێكى تابلێ ى پر لەجوانى نەسیمێك لە دواهەناسەكانى ژیانى ئاوەدانى تێكەڵ بە رۆحى خەڵكە هەژارو ماندونەناس و شۆڕشگێرەكەى بوە ،ئێوارەیەو شار هەرگیز بیرى لە چۆڵ بون نەدەكردوە ،خۆى ساز دەدا تا پۆلێ گەنجى گەرم و گورى ئەو كاتى بخاتە باوەشى چیاى حەسارۆست و لوتكەى هەڵگۆردەوە ،ئەوئێوارەیە رۆژى سێشمەیە سەرتاشەكان دوكانەكانیان داخستوەو قوتابیانى پۆلى شەشى ئامادەیى و سێ ى ناوەندى لە چاوەڕوانى هاتنى فۆرمى زانكۆكان و پەیمانگاكان بون ،هەرگیز بیریان بەلاى هاتنى هێزى شەڕانگێز نەدەچوو ،ئەوئێواریە وەك ئێوارە ئاساكانى ترى شار سێبەرى فێنكى ماڵەكان دادەپۆشێ و بەڵێنى گەڕانەوەى لەخەڵكەكەى وەردەگرت ،بە كۆتایى هاتنى ئێوارە هاتنى تاریكى شەو ،خاكى شارو چیاكانى دەوروبەرو مێرگەسەوزەكانى قەراغ شارو خەرمانە هەڵنەگیراوەكانى جوتیاران و جانتا پڕلەووشە جوانەكانى شاعیرانى ئەو دەم ، قوڵپە قوڵپى كانیاوەكان و هێلانەى كەو سەرجەم باڵندەكانى مەمەلەكەتى پر لە جوانى باڵەكایەتى ،بەجارێك لەلایەن تۆپخانەكانى ئێران و مەدفەعیەكانى لیواى ئەوكاتى بەعس دەكرێنە یەك پارچە ئاگر ، شار جوانیەكانى لەلایەن شەرانگێزەكانى بەعس دەسڕێنەوە ،هەرچى چنارو سنوبەرى تەمەن 14 ساڵانیەكان بوون بە ئاگرى توند رەوانەى خۆیان سڕانەوە ،ئەو رۆژى سێشمەیە بۆ شاریان كردە رۆژێكى شووم لەئێستاشدا ئەو رۆژە بەبێ دەنگى وەك ناسۆرەیەك بە گەردەنى شار دیارە،28 ساڵە هەشت ساڵە لە ڕۆژێكى هەمان رۆژى سێشمەدا ، لە ئاوارەیى و 20 ساڵ لە حوكمرانى خۆمان ئەو رۆژە وەك هەر رۆژێكى ئاسایى بەسەر ئەو شارە بەخامۆشى ڕەت دەبێت ،ئەورۆژە بەسەر سینگى شارەوە دەنوسرێ كێن ئەوانەى ئەورۆژەیان لە بیرە ؟كێن ئەوانەى لافى ئەوە لێدەدەن خزمەت لە ئێمەوە بە دیار ئەوەرۆژەو شەرمین و بێدەنگن؟كێ بەرپرسە لە پەڕاگەنەدەیى رۆشنبیرە بوێرو راستەقینەكانى شارو لە هەناوى شاردا شار بەدەر دەكرێن و تەنیا ئەوانیشن كە بە ئاگاى ئەورۆژەبن ،ئەوانەى لە رۆژە حزبیەكاندا بە كۆڵێ ئارەقەوە هەڵدەچنە سەر بیناكان و لافیتە جۆراوجۆرەكانیان هەڵدەواسن لە كوێن لەورۆژەدا تەنیا بۆ شار بنوسن سوپاس كە ئێمەت لە باوەش گرتەوە؟! لە كوێن لە كۆبونەوە داخراوەكانى شانە حزبیەكان ،یان لە كەیف و سەفاى بودجەى رێكخراو فەرمانگەكانیان ،ئەو ئۆتۆمبێلە حكومیانە لە كوێن كەلە رۆژانى تر هەمیشە لە سەردان و لە خێرایى لیخوریندان ئەى بۆ ئەو رۆژە بۆ تەنیا ئێواریەك لەسەر تەپۆلەكەیەكى ئەو شارە لەیادى ئەو رۆژە كەمێك گەنجانى ئەو شارە كۆناكەنەوە تا لە دیار شار ڕامێنن بلێن كوا دادگاى تاوانەكانى عێراق ئەگەر ئەو شارە بۆ هەشت ساڵ لەگەڵ زەوى تەخت نەكرابوایە ئێستا شار لە زەمەنێكى ترى پێشكەوتن دابوو ،لە ئێستادا ئاسەوارەكانى ئەو راگواستنە بەسەر ناوچەكە ڕەنگدانەوەى درێژ خایەنى هەیەو بەردەوامیشە ،هیچ ئازارێك لە راگواستنى ئەو خەڵكە بۆ هەشت ساڵ كەم نەكراوەتەوە ،تا ئێستا هیچ هەولێكى جدى نەبووە بۆ قەرەبو كردنەوەى ئەو خەڵكەى كە تەواوى ماڵیان لە دەستدا و ئاوارەى شارەكانى تر بوون ،هیچ شتێك لەوە نەخۆشتر نى یە كە مرۆڤ شوێنى لە دایك بونى بە زۆرە ملێ پێ چۆڵ بكرێت ، لەوە كارەساتر چى دەبێت كە سروشتى ناوچەكەشت بەتەواوى تێك بدرێ ،ئەوپەرلەمانتارانەى لەسەر حسابى خەڵكى باڵەكایەتى لە ساڵى 1992 بۆ 2011 چونەتە سەر كورسى لەكوێن ئەوپرۆژانەى كە داواى قەرەبو كردنەوەى زیانى مادى و مەعنەوى خەڵكەكە بكەن ،ئەو داوا یاساییانە لە كوێن كە خۆیان بە نوێنەرى خەڵكى باڵەكایەتى دەزانن لەسەر بەرپرسانى رژێمى لە ناوچوى بەعس تۆماریان كردون ،یان ئەوهاوكاریە رۆشنبیرى و زانیاریانە چین كە ئەوبەرێزانە بۆ لە یاد نەچونەوەى ئەو رۆژە بۆ خەڵكەكەیان تۆمار كردوە ، بۆیە لەو یادە لەبەرامبەر ئەو دەڤەر دەوەستین و داواى لێبوردنى لێدەكەین، كە نەمان توانیوە لەبەر هۆكارە سیاسى و حزبى و بۆچونە جیاوازەكان ئەوكارەساتە بخەینە پاڵ كارەساتى هەڵەبجەو ئەنفاڵ و قەڵادزێ و باقى شوێنەكانى تر ،لەم یادە كە جارێكى تر كردیەوە هەمان رۆژى سێ شەممەلە هەمان ئێوارە پاش بیست و هەشت ساڵ دەڵێین چۆمان بمانبورە كە شایستەى لێبوردنى تۆ نین ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست